تۆ بڵێی عه‌لی باپیر، كۆمه‌ڵگه به ناهۆشیار بزانێت وا به ساناییه‌وه خه‌ونی له‌م شێوه كۆمێدی و دروستكراوه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مه‌یشی بۆ ئه‌وه‌یه تا خه‌ڵكی به پیرۆز سه‌یری بكه‌ن و به هۆیه‌وه به‌لێشاو روو له حیزبه سیاسییه فێنده‌مێنتاڵه‌كه‌ی بكه‌ن وه‌ك ئه‌ركێكی تری ئایینی، خه‌ونبینینه‌كه‌ی به پێغه‌مبه‌ر و خواردنی كاڵه‌ك و ترێ له‌گه‌ڵیدا، واتا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا، ئیدی پاشتریش پێغه‌مبه‌ر پێی گوتووه با بڕۆین بۆ جیهاد، خۆ ده‌بوایه عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی بگوتبایه جیهاده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كێ و له‌سه‌ر چی بووه! ئه‌و له رێگه‌ی ئه‌و حه‌ونه‌وه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی تاقی بكاته‌وه كه تا چه‌ند به قسه‌گه‌ڵێكی كۆمێدی له‌م شێوه‌یه قه‌ناعه‌ت ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌و زڕه خه‌ونه به درۆ نه‌خرێته‌وه، دوور نییه جارێكی تر بڵێت دیسانه‌وه خه‌ونم بینیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه به جێگره‌وه‌ی خۆی دیاری كراوم كه وه‌ختی خۆی به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ر نه‌یتوانیوه كه‌سێك له دوای خۆیدا ده‌ست نیشان بكات تا كاروباری موسڵمانان ڕایی بكات!
كاره‌سات ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كه‌یمان به درۆ نه‌زانی هاكه داوای له كۆمه‌ڵگه كرد به دوای بكه‌ون بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان تا خه‌لافه‌ت زیندوو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه، تا ئه‌م هه‌وڵه‌ش سه‌ر بگرێت پێویستیان به دۆزینه‌وه‌ی میتۆدی تازه‌تر هه‌یه بۆ رامكردنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌ویش میتۆدی خه‌ونی كاڵه‌ك و ترێ خواردن له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ردا!
ئه‌گه‌ر داواكاری گشتی چالاك بووایه، له‌سه‌ر ئه‌و زڕه خه‌ونه به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی باسی جیهادی كردووه گوایه پێغه‌مبه‌ر پێی گوتووه له‌گه‌ڵی بڕوات بۆ جیهاد، ده‌بوایه عه‌لی باپیر هه‌نووكه ببرێته به‌رده‌م دادگه، چونكه له هه‌ناوی ئه‌و قسه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك بۆمبی ته‌وقیتكراو دانراوه‌ته‌وه تا له رێگه‌یه‌وه هه‌رزه‌كاران هانبدات به‌ره‌و جیهاد و فه‌وزا دروستكردن له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه، چونكه ئه‌میر باش ده‌زانێت ئیسلامی سیاسی ده‌رئه‌نجامی فه‌وزاكانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و وه‌ك مشه‌خۆر ئاسا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فه‌وزاویدا گه‌شه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام كێ گوێ ڕاده‌گرێت، داواكاری گشتی له‌سه‌ر ماچ چالاك ده‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر قسه‌گه‌لێكی چه‌واشه‌كاری له‌م شێوه‌یه‌دا بێده‌نگه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هێشتاكه بۆی هه‌یه به قسه‌یه‌كی وا قه‌ناعه‌ت بهێنێت!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
