سه‌رمایه‌داری (كاپیتالیزم) قۆناغی دوای فیوداڵه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، واته ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به سروشی خۆی قۆناغی فیوداڵ و سه‌رمایه‌داری نه‌بڕی بێت ناكرێت به ئاسانی پێی بگوترێت سه‌رمایه‌داری، بۆ نموونه شۆڕشی به‌ڵشه‌فیك به سه‌رۆكایه‌تی لینین دژی ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵییه‌كان بوو، چونكه ئه‌و ته‌رزه له خه‌ڵكه كه‌مینه‌یه ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و خاكی نیشتماندا گرتبوو، هاونیشتمانیانیش به‌هۆیه‌وه خاوه‌نی هیچ نه‌بوون و به‌رده‌وام ده‌چه‌وسێنرانه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی له ئه‌سڵدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داری نه‌بوو، واته به قۆناغی سه‌رمایه‌داری تێنه‌پڕی بوو وه‌ك كارڵ ماركس بانگه‌شه یاخود باسی له سه‌رمایه‌داری ده‌كرت، ده‌كرێت شكستی شۆڕشی كۆمۆنیسته‌كان له رووسیادا به‌وه وه‌سف بكرێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی رووسیا قۆناغی سه‌رمایه‌داری نه‌دیوه تا شۆڕشی به‌سه‌ره‌وه بكرێت، واته ئه‌و شۆڕشه دژی سه‌رمایه‌داری بووه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه خۆی سه‌رمایه‌دار نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی شۆڕشی كۆمۆنیسته‌كان كه راسته‌وخۆ ئاماژه‌كانی له‌سه‌رده‌می لینین و ترۆتسكیدا دژی سه‌رمایه‌داری بووه، به‌ڵام دوای لینین كه ستالین دێته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، به یه‌كجاری خه‌ونی له مێژینه‌ی بیرمه‌نده كۆمۆنیسته‌كانی وه‌ك لینین و ترۆتسكی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش ماركسی له گۆڕنا به هێنانه ئارای كه‌شێكی دیكتاتۆری، ئه‌گه‌رچی خودی ستالین دوور نه‌بوو له هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌یارانی شۆڕشه‌كه‌ی به تایبه‌تی بلۆكی سه‌رمایه‌داری به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام ستالین هێنده‌ی تر كه‌شێكی له‌باری بۆ بلۆكی سه‌رمایه‌داری خوڵقاند كه به ئاسانی بتوانن شۆڕشه‌كه‌ی و فیكره‌كه‌ی یه‌كسانی له ناو به‌رن و دووچاری شكستێكی گه‌وره‌ی مێژوویی بكه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌ی ئێمه‌ش قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رزه پاره‌داره‌یه كه به‌ناوی سه‌رمایه‌داره‌وه له باشووری كوردستاندا له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی دواییدا به هۆی ده‌سكه‌وتنی پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له رێگه‌ی ناشه‌رعیه‌وه، واته ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی ره‌ش و سپی كردنه‌وه‌ی له ناو بازاره‌كانی باشووردا به ناوی پرۆژه و كه‌رتی تایبه‌ت و بزنسمانییه‌وه، ئه‌وه‌ی له باشووری كوردستان له ئێستاكه‌دا ده‌گوزه‌ره‌رێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری نییه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له مێژووی خۆیدا قۆناغی سه‌رمایه‌داری نه‌دیوه، یاخود نه‌یبووه، ئه‌مه‌ی ئێستاكه ده‌بینرێت كه هه‌ندێك به سه‌رمایه‌داری تێده‌گه‌ن له راستیدا وانییه و به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییه له ده‌ستی كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ی دژه نیشتمان كه پاره‌كانیان له خزمه‌تی هاونیشتمانیدا ناخه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ته‌واوی ئه‌و پاره خه‌یاڵییه‌ی به هۆی نزیكی له حیزب و پێوه‌ندی ناشه‌رعی ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرسه‌وه چنگی كه‌سانێك كه‌وتووه یاخود پاره‌ی به‌رپرسه‌كانه و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش دۆخێكی یه‌كجار مه‌ترسیداری دروستكردووه كه سیاسی و سه‌رمایه‌داری ساخته و چه‌ته به ئاسانی له یه‌كتری جیا ناكرێته‌وه، هاونیشتمانی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سه‌یری هه‌ر به‌رپرسێكی سیاسی و حكومی ده‌كات هیچ گومانی له‌وه نییه كه ده‌ستییان له بینه‌قاقای سامانی گشتی هاونیشتمانییانه‌وه گیربووه‌و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی داهاته‌كان ده‌كه‌ن و هاونیشتمانیش ناتوانێت له سایه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌داره چه‌ته‌یه كه‌رامه‌تی خۆی بپارێزێت، چونكه رۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناو فه‌رمانگه‌كان و له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه سوكایه‌تی به خه‌ڵكی هه‌ژاری باشوورییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی به‌ربه‌ستێكی یه‌كجار گه‌وره له‌به‌رده‌م پێوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و هاونیشتمانییه‌وه، دۆخه‌كه زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتر بووه كه هاونیشتمانی ئینتیمای بۆ خاكه‌كه‌ی مابێت، چونكه به چاوی خۆی ده‌بینێت نا عه‌داله‌تیه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ته‌نگی به هاوڵاتیانی ئاساییه‌وه هه‌ڵچنیوه و له‌ولاتریشه‌وه خه‌ڵكانێكی هیچ له بارنه‌بووی سوودمه‌ند له سامانی گشتی وه‌ك پادشا ده‌ژیه‌ن و هه‌ر رۆژه‌ی له وڵاتێكدا شه‌وه ده‌گوزه‌رێنن و سه‌ردانی شوێنگه‌ی سه‌رمایه‌كانیان ده‌كه‌ن له ئه‌وروپا و وڵاتانی تری پێشكه‌وتووی دونیا، لێره‌دا خه‌ڵكی ناتوانێت به دڵی خۆی بژیه‌ت كه خاوه‌نی سه‌یاره‌كی خۆی بێت و منداڵه‌كانی له قوتابخانه‌یه‌كی باش بخوێنێت و ژیانی له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه دابین بكرێت‌و به‌ڵام له‌و لاوه كوڕ و كچی به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داری ساخته له زانكۆ و په‌یمانگه پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا ده‌خوێنن و بۆ یه‌ك هه‌لامه‌ت ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌بێت له نه‌خۆشخانه فاشیله‌كانی نیشتماندا چاوه‌ڕێی مه‌رگی خۆی بكات.
بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه مه‌ترسیداره پێویسته حیزبه سیاسییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی خاوه‌ن ویژدان و تێوه‌نه‌گلاو له گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد به جیدی به گژ ئه‌و چه‌ته سه‌رمایه‌دارانه‌وه بچن، هه‌رچه‌نده ئه‌م به گژداچوونه‌وه‌یه‌ش هێزی گه‌وره‌ی ده‌وێت، چونكه له ناو خودی حیزبی سیاسی باشووردا به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدار و بچووكه‌كانه‌وه چه‌ته‌ی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه‌و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رین، بۆیه ئه‌و هێزه پێویسته زۆر نیشتمانی بێت و به بێ شه‌رمانه و حیساب كردن بۆ ئه‌م و ئه‌و راستییه‌كان بۆ هاونیشتمانی ئاشكرا بكات. ئه‌گینا به هۆی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌وه باشووری كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شكستی زۆر گه‌وره‌دایه كه ره‌نگه گۆمه‌كه شله‌قانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بێت و به قازانجی نه‌یارانی كورده‌وه بكه‌وێته‌وه‌و ئه‌وكات خودی سه‌رمایه ناشه‌رعییه‌كان ده‌كه‌ونه ده‌ستی خه‌ڵكانێكی تره‌وه كه ره‌نگه كوردیش نه‌بن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
