له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان ده‌یانزانی پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌رییان یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره هه‌ره دیاره‌كان و به‌ڵام بازاڕی میدیای ئیسلامییه‌كان گه‌رم بوو به بانگه‌شه‌ی نا ته‌ندروست، هه‌م له به كارهێنانی ئایین وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌و هه‌میش دروستكردنی فه‌زایه‌ك كه ئه‌وان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا براوه ده‌بن و ده‌توانن حكومه‌ت پێكبهێنن.
ئیسلامییه‌كان هه‌موو رێگه‌كانی بانگه‌شه‌یان تاقیكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی زۆرینه‌ی موسڵمانان به‌ره‌و خۆیان كیش بكه‌ن و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش پێش بانگه‌شه ویستیان به داكۆكی كردن له مورسی و ئیخوانه‌كان بچنه نێو دڵی موسڵمانه‌كان و دواتریش له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌دا بیریان چۆیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی موسڵمانن، به‌ڵام ئیسلامی سیاسی نین، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وام ئیش له‌سه‌ر به ئیسلامی كردنی كوردستان ده‌كه‌ن تا به جیاواز له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی تر وه‌ك تاكه هێزی خه‌مخۆری ئیسلام خۆیان بناسێنن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئیسلام وه‌ك ئایین پێویستی به پاسه‌وان و حیزبی سیاسی نییه بیپارێزێت یاخود بیخاته ناو ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه، دواتر ئه‌مه به زیانی ئایین ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌ی سیاسه‌توانان و رۆشنبیران له‌وه‌ی ئایین ناتوانێت وه‌ڵامگۆی پرسه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانییهكانی پێ بێت كه له سیسته‌می حوكمڕانێتی تازه‌دا خودی مرۆڤ سه‌نته‌ری شته‌كانه و كار‌و باره‌كانی به یاسای دنیایی رێكده‌خرێت تا له‌گه‌ڵ بارودۆخ و جوگرافی و به‌ها ئینسانییه‌كان بگونجێت، ئاخر هێزێكی ئیسلامی سیاسی كاتێك ئیش ده‌كات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ئه‌مه راسته‌وخۆ ئاماژه‌یه‌كی روون به ده‌سته‌وه ده‌دات ئه‌و هێزه ناتوانێت نموونه‌یه‌كی جوانی حوكمڕانێتی پێشكه‌ش بكات.
له ئێستاكه‌دا ئایینی ئیسلام له باشووری كوردستاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه غه‌یره ئیسلامییه‌كانه‌وه له ژێر مه‌ترسیدانییه، بگره ئه‌و هێزه غه‌یره ئیسلامییانه بوونه‌ته هۆكارێكیش له بره‌ودان به گروپگه‌لی ئیسلامی سیاسی، چونكه فه‌زایه‌كی ئایینی وایان دروستكردووه ته‌نیا سوود به ئیسلامی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ رازیكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان وه‌ك ئیسلامییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئایینی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به زیانی پرۆسه‌ی سیاسی ته‌ندروست ده‌كه‌وێته‌وه‌و هێزه ئیسلامییه‌كانیش به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئیسلام له مه‌ترسیدایه‌و عه‌لمانی و ناسیۆنالیسته كورده‌كانیش نه‌یانتوانیوه ئه‌و چه‌واشه‌كارییه پوچه‌ل بكه‌نه‌وه، ئیدی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هێزه نه‌ته‌وه‌یی و عه‌لمانییه‌كانه‌وه وای كردووه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ئیسلامییه‌كان بن له‌وه‌ی ئایین بكه‌نه یه‌كه‌م پردی په‌ڕینه‌وه‌یان له بانگخوازییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئیسلامییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند كورسییه‌كیان زیادی كردووه، به‌ڵام له‌رووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌وه پاشه‌كشه‌یان كردووه، چونكه به پێی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێت كه له‌رووی سنووری جوگرافییه‌وه فراوانتربوو به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وا ئیسلامییه‌كان ده‌نگیان كه‌می كردووه، له هه‌ڵبژاردنی 2010 یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نزیكه‌ی 214222 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش 4 كورسی مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 2013 له كۆی 95%ی ده‌نگه جیاكراوه‌كان نزیكه‌ی 178681 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، واته نزیكه‌ی 35541 ده‌نگی كه‌می كردووه، به هه‌مان شێوه‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌ویش به‌ده‌ر نییه له كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی و له هه‌ڵبژاردنی 2010ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 144987 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 2013 ی په‌رله‌مانی كوردستاندا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌می كردووه‌و بۆ 113260 ده‌نگ دابه‌زیوه، واته 31727 ده‌نگ كه‌می كردووه، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیش له ئێستاكه‌دا به لاوازترین هێزی ئیسلامی سیاسی له باشووری كوردستاندا هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌ویش رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له چاو خۆیدا كه‌می كردووه و به پێی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان بێت نزیكه‌ی 20795 دەنگی به‌ده‌ست هێناوه و ده‌بێته خاوه‌ن یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی، واته به یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه له كۆی 359209 ده‌نگ 67268 ده‌نگیان كه‌می كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ سێ ساڵ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره له دابه‌زینی كێرفی جه‌ماوه‌رییان و ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له باشووری كوردستان پاشه‌كشه‌دان.
فاكته‌رگه‌لێك له پشت پاشه‌كشه‌ی كێرفی جه‌ماوه‌ری ئه‌و سێ رێكخراوه ئیسلامییهدان و سه‌ره‌كیترینیان بایه‌خ پێدانی یه‌كجار زۆری ئیسلامیه‌كانی كوردستان به شكستی ئیخوانه‌كان له میسر و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی لای تاكی كوردستانی به‌جێ هێشت بۆچی ئه‌م هێزانه به‌م شێوه زه‌قه بووبوون به پاشكۆی ئیخوانه‌كان له كاتێكیشدا كورد له رۆژهه‌ڵاتدا به‌ده‌ست ئیسلامییه توندڕۆكانه‌وه به ناشیرین‌ترین شێوه ده‌كوژران و كه‌چی ئه‌مان بێ هه‌ڵوێستترین حیزبی سیاسی باشووربوون له ئاست ئه‌و كوشتاره قێزه‌وه‌نه‌ی برا موسڵمانه‌كانیان ده‌رهه‌ق به كوردیان ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان بانگه‌شه‌ی برایه‌تی نێوان موسڵمانان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك كارتی زیادكردنی نفوز به‌كاردێنن، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان خاوه‌نی سێ حیزبی سیاسی جیاوازن و به‌رده‌وامیش یه‌كتری ره‌خنه‌باران ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌و كاری یه‌كتری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ئیسلامی بانگه‌شه‌ی دروستی ئیسلامێتی خۆیان ده‌كه‌ن و یه‌كدیان به‌لاوه په‌سه‌ند نییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه تاكی كورد له‌مه‌ودا نه‌توانێت چیتر باوه‌ڕیان پێ بكات كه به‌راستی كامیان داكۆكی له ئایین ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئایین پێویستی به داكۆكی ئه‌وان نییه‌و ئه‌و داكۆكییهش ته‌نیا مه‌به‌ست لێی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و نزیك بوونه‌وه‌یانه له ده‌سه‌ڵات.ئه‌گینا خودی حیزبی ئیسلامی بۆته ئاماژه‌یه‌كی ترسناك له‌وه‌ی ئایینیان خستۆته ناو شه‌ڕێكی شكستخواردووی خۆیانه‌وه و به هۆیه‌وه فه‌وزایان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و رۆشنبیری دروستكردووه، ئاخر كێ هه‌یه د‌رك به‌وه نه‌كات ئیسلامییه‌كان وه‌ك ڤایرۆس وان ده‌چنه ناو سیسته‌می بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیرانهوهو به‌ربه‌ست بۆ ئازادییه‌كانی ئینسان داده‌نێن و ئینسان لای ئه‌وان سه‌نته‌ری هه‌موو شته‌كان نییه، ته‌نیا له‌وكاتانه ئینسانیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه پێویستیان پێیه‌تی و ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دونیای پێشكه‌وتووی ئهمرۆكهدا ئینسان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه داده‌نرێت، هه‌ڵبه‌ت بۆ خۆشبه‌ختكردنی ئینسانه‌كان و له پێناو مرۆڤ‌بوون‌دا خه‌بات ده‌كرێت نه‌ك به كۆیله‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی تاكه‌كان بۆ سه‌رده‌می ناكۆكییه مه‌زهه‌بی و خێڵه‌كییه‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
