بەڕێز عبداللەی حاجی محموود سەرۆکی فراکسیونی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ووتی (( ده‌ستور بنه‌ماى سه‌ره‌کى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تدارى و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى ماف و ئه‌رکه‌کانه‌و پێویسته جه‌ماوه‌رى کوردستان بڕیارى له‌سه‌ر بدات. حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان له رابردوو ئێستاشدا له‌باره‌ى پرسه گرنگ و نیشتیمانییه‌کانه‌وه هه‌میشه رایان وابووه وەپێویسته بووە هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک هه‌نگاو بنێن که له‌به‌رژه‌وه‌ندى پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کوردستان چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌یان بێت و خزمه‌ت به جه‌ماوه‌رى کوردستان بکات )) .
هەر بۆیە بەبڕوای سەرکردایەتی سیاسی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاو بۆ چوونەکانی وابووە کەلەگەل سەرچاوەی بڕیار‌و یەکلاکەرەوەیە وە یاسای پەرلەمان کە بڕیاری لەسەردراو دەنگی تەواوی بەدەست هێنا، ئیدی هیچ هۆکارێك نی یە مرۆڤ موجادەلەی ئەوە بکات بە هۆکاری لاواز کێشە بۆ بڕیارە دەستووریەکان دروست بکات، ئەمە لەکاتێکدا بەشە یاسایەکانی هەرێمی کوردستان لەهەموو دام و دەزگاکان و فەرمانگەییەکان بە بڕیارێکی دەستووری دەزانن وە بە بڕیارێکی تەندروستی دەزانن، لەو سەرچاوەیەوە مرۆڤ باوەڕی بە سەروەری یاسا هەیە وە باوەڕی بە میکانیزمی جێ بە جێ کردنی بڕیارەکان هەیە، لە یەکەم ڕوون کردنەوەی سەرۆکی فراکسیونی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان بەڕێز عبداللەی حاجی محموود لەناو پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکلایی کردنەوەی ڕەشنووسی دەستوور پەیامەکەی وابوو (( ده‌ستوور بنه‌ماى سه‌ره‌کى ده‌سه‌ڵاته‌کان و ده‌وڵه‌تدارى و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى ماف و ئه‌رکه‌کانه‌و فه‌لسه‌فه‌ى حوکم و سیسته‌مى له‌سه‌ر بینا ده‌کرێت، بۆیه به‌ڕاى ئێمه ئه‌م پرسه ته‌نها په‌یوه‌ندى به لایه‌نێکى سیاسى و پێکهاته‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستانه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى هه‌یه به تاک به‌تاکى دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، له‌و رووانگه‌یه‌شه‌وه پێمانوایه باشترین چاره‌سه‌ر له ئێستادا بۆ پرسى ده‌ستوور ئه‌وه‌یه که بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ راى خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى کوردستان بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر بده‌ن )).
ئەگەر سەرەنچ لەم پەیامە بدەیت ئەم پەیامە لەکاتێکدایە بۆ بەرژەوەندی خەڵکە وە بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە کە پێویستە ئێمە لەکوردستان دوو خاڵی گرنگ هەیە مرۆڤ ڕاوەستاندنی لەسەر بکات، یەکەم چەسپاندنی دەستوورێك بۆ خەڵکی کوردستان، دووەم جێ بە جێ کردنی یاساکانە کە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لەسەر داوە، ئیدی دۆزینەوەی بیانوو وە خۆ دزینەوە لەو بڕیارانە و هۆکاری تەسکایەتی حزبی وە پەنا بردن وە دروست کردنی بەرەیەك دژ بەیەکتری هۆیەك و وەلامێك نی یە بۆ بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان کە ئیرادەی خەڵکی ئەم کوردستانەیە .
هەرلەم ڕوانگەوە بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر بەڕێز عبداللەی حاجی محموود لە پەیامەکەیدا هاتووە ((ده‌ستوور بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى هه‌رێمى کوردستان زۆر گرنگه‌و پێویسته ئه‌و مافه له جه‌ماوه‌ر نه‌سه‌نرێته‌وه‌و خه‌ڵک له ڕاپرسییه‌کى ڕاسته‌وخۆدا بڕیار له‌سه‌ر ره‌شنووسى ده‌ستوور بدات.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند یاساییه ده‌ستوور بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وتى: کاتى خۆى 96 ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌کۆى 97 ئه‌ندامى ئاماده‌بوو ده‌نگى به‌و ده‌ستووره داوه، له ئێستادا ئه‌و پرسه رێگه‌ى یاسایی خۆى وه‌رگرتووه‌و پێویسته بخرێته راپرسییه‌وه، وتیشى: به‌پێی یاسا دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگیدا به‌هه‌ر یاسایه‌ک داـ دواى ماوه‌ى یاسایی ده‌کرێت داواى هه‌موارکردنه‌وه‌ى بکرێت ))،
ئەمە لەکاتێکدایە کە چارە ڕێگاشی بۆ دانراوە بۆیە من باوەڕ ناکەم بڕیارەکانی دەستوور وە ڕەشنووسی دەستوور ئەوەندە قورس و گران بێت ئەو لایەنانە بناڵێنن بەدەستی یەوە وە خۆیان دوور بن لە ڕەوشی سیاسی کوردستان تا بەو شێوەیە خوێندنەوەی بۆ بکەن، ئەگەر مەخزایەکی تایبەتمەندێتی لە پشتەوە نەبێت، وە هەوڵ دەدەن پشێویەك دروست بکەن بۆ هەرێمی کوردستان، لە بوارێکی تردا خەڵك دەتوانێت ئیزا کۆبکەنەوە بۆ هەموارکردنەوەی لەسەر چەند بابەتێك کە جێگای موناقەشەو تێڕاونین بێت .
لەسەر وەزعی کوردستانیش دیارە بەدیدەی بەڕێز عبداللەی حاجی محموود ڕێڕەوی سیاسی ئەمڕٶی کوردستان ئەم جۆرە بڕیار‌و بیر کردنەوانەی دەوێت یان ئەم جۆرە هەڵوێستانەی دەوێت کە تیایدا هاتووە ((جێگاى ئاماژه‌یه پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سه‌ند کراوه‌و به‌بڕواى چاودێرانى سیاسیش دۆخى ئه‌مرۆى هه‌رێمى کوردستان وا ده‌خوازێت که ده‌ستووریی هه‌بێت و نه‌بوونى ده‌ستوور له‌زۆر بابه‌تى سیاسى و یاسایی گرنگدا کێشه‌ى دروست کردووه، بۆیه پێویسته ئه‌و بۆشاییه قانوونیه پڕبکرێته‌وه‌و ڕاپرسی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ک ده‌کرێت دواى متمانه پێدانى جه‌ماوه‌رى کوردستان له‌ماوه‌یه‌کى یاسایی دیاریکراودا، به‌ڕێگاى یاسایی و به‌و شێوه‌یه‌ى له ده‌ستووره‌که‌دا دیاری ده‌کرێت، له داهاتوودا هه‌موار بکرێته‌وه )) .
نەبوونی هەڵوێستی هەندێك لە فراکسوینەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەیانەوێت لە دوو بەرەی تێڕوانین کار بکەن بێگومان یەك هەڵوێستی پەرلەمانی کوردستان لە ڕووە قانونیەکەوە چارەی کۆمەڵێك تێڕوانینی ستراتیژی دەکات، وە دروست کردنی شی کردنەوەی تایبەتی بە میزاجی تایبەتی دەچێتە قاڵبی ڕاو بۆچونی جیاوازەوە .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
