دوورینەوەی مێژوو ...ئاشتی گەرمیانی ..هەولێر
مرۆڤ لەمێژوودا یان مێژوو لەمرۆڤدا ..داتاو بەروارو تەمەنێکی دیاری کراوی هەیە، هەر لەسەرەتای دروست بوونی مرۆڤایەتییەوە ئەو ژیانە بەزارەکی ووتراوەتەوە، گێڕانەوەی ئەو زارەکی یە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بازی داوە، وەلەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر گوێ بیستی بوون، هەر بۆیە بابەتە ڕاستی و ڕووداوەکە زۆر جار چۆتە ناو بەرگی ئەفسانەو خەون و بەسەرهات و تەم و مژی یەوە، هەروەك چۆن باو باپیرمانمان کە منداڵ بووین باسی بەسەرهاتی کۆن و جارانی بۆ کردووین، ئێمەش بەو منداڵی یەتیەوە سەرسام بووین بە پاڵەوانی ئەو بەسەرهاتانە، ڕووداوەکان لەمێژوودا بەهۆی پێشکەتووی مرۆڤەوە وە نوسینەوەی کارەساتەکانی جیهان پشتگیربووە وە بۆتە مێژوویەك لە مێژووی ئەو وولات و مرۆڤەدا.
تا مرۆڤ و دەورووبەر بەرەو پێشکەوتن هەنگاوی ناوە ئەو دیکومێنت و ئەرشیفانە چ بە نوسراو چ بە کاسێت چ بە فلیم سازی ڕەگیان داکوتاوە وە بۆتە بنەماو گەنجینەی ئەو ووڵاتە، لەو گەنجینەیەوە ووڵات بەرەو پێش ڕۆیشتووە وە ووڵاتانی تر ڕێزیان لە بەسەرهاتی وەکارەساتی وە داهێنانەکانی ئەو ووڵاتە گرتووە، لەهەمان کاتدا دەتوانین بڵێین ووڵاتێك پڕ لە دەوڵەمەندی مێژوو وە ووڵاتێك پڕ لەهەژاری مێژوو.
کوردستانی منیش ..بە هۆی داگیر بوونی وە سوتاندی وە دروست بوونی کارەساتە جیاوەزارەکان دەسەڵاتە دیتاتۆرییەکان نەیان هێشتوە ئەو مێژووە وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵکو لەهەموو سەدە و نیو سەدەیەکدا کوردستانیان خاپوور کردوە بە هەموو دام و دەزگاو دیکومێنت و ئەرشیفەکانیەوە، ئەمەش وای کردوە ئەو بەڵگانە بە زیندووی لەئەرشیفی مێژووی گەلەکەماندا وەکو خۆی نەمێنێتەوە وە هەرکات ئێمەی کورد تووشی دووکارەسات هاتووین، یەکەمیان کارەستای مرۆیی وە دوەمیان کارەساتی سووتاندی مێژوو.
لەبەر پاك کردنەوەی لاپەڕە ڕەشەکانی ئەو مرۆڤانەی کە خیانەتیان لە مێژوو و ووڵات کردووە تەنانەت لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانەوە بەتایبەت خەباتی سیاسی و چەکداری کە پینەی دەکەن، بۆیە ڕەشەبای هەواری خۆی بەرەو کام لا هەڵی کرد، ئیدی ئەو بەو لایەدا شەن دەکات.
لە کارەساتی دوورینەوەی مێژوو بەدەستی خۆیان، ئەگەر بابەتەکە لە بەرژەوەندی خۆیاندا نەبوو، خۆیان دەکەنە پاڵەوانی ئەو چیرۆك و بەسەرهاتە، هەروەك لە بەرنامە کوردی یەکاندا ڕوو دەدات وە دەیانەوێت لاپەڕەی زەعیفی خۆیان بسڕنەوە و خۆیان بە ئەکتەری سەرەکی دیکومێنتەکە بناسن، ئەگەر ئێمە لە پیاوێکی دیکتاتۆر بپرسین چۆن کوردستانت سوتاند ئەو باسی ناحەزانی عێراق دەکات وە باسی خاك داگیرکردن دەکات، بۆیە ئەوەی ئەو تۆماری دەکات ئازایەتیەکانی سەردەمی دەسەڵاتەکەیەتی، بەڵام ئەگەر لە میللەتەکەی بپرسیت ئەوا باسی سوتاندن و قڕ کردن دەکات.
پیاوە شایەت حاڵەکانی ئێمەش کە خۆیان بە ئازاو مێژوو دیدە دەبینن پێویستە سەردەمی خەون و ئەفسانەی وەلاوە بنێن و مێژووە دەقاو دەقەکە وەکو خۆی بگێڕننەوە و لاپەڕەکانی مێژوو پینە نەکەن؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
