
ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی توندوڵی ئه‌مریكا به توركیاوه له‌به‌ر هه‌ندێك فاكته‌ری تایبه‌تی خۆی و ناوچه‌كه و پێویستیه‌كانی شه‌ری ساردبون، ئه‌مرۆ ئه‌و هۆاكرانه وه‌ك خۆی نه‌مانه‌وه‌ته‌وه، یان ئههتا پێویستیه‌كانی مانه‌وه‌ی خۆی له‌م ناوچه‌یه و زه‌روره‌تی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی وه‌ك توركیای له‌ناوچه‌كه له‌دووره‌وه دابین كردووه، بۆ ده‌كرێت بڵێین، ئه‌مریكا ده‌توانێت توركیا پشتگوێ بخات، نه‌ك له‌به‌ر خاتری كورد وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن، به‌ڵكو له‌به‌ر گۆرانكاری له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا له هه‌موو بواره‌كاندا به‌گشتی و به پێ ی ئه‌و كۆرانكاریه ریشه‌ییه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه و به ده‌وڵه‌ت و پێكهاته خاوه‌ن پێگه ستراتیجیهكانهوه روویداوه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له دابینكردنی گه‌یشتنی نه‌وت به شوێنی تایبه‌تی خۆی و ئاسایشی ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندیه جیۆپۆلهتیكیهكانی خۆی و ئیسرائیل و چۆنێتی مامهڵهكردنیی له‌گه‌ڵ تیرۆر و حیسابهتهكانی بۆ ئه‌گه‌ری په‌یدابونی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی ناوچه‌كه بوبێت، ئه‌مرۆ به جیدی ئه‌و هاوكێشانه گۆراون و ئه‌وه‌ی وای له ئه‌مریكا كرد به ئاسانی له‌م ناوچه‌یه بكشێته‌وه، هه‌ر به‌و پێیه ده‌توانێت وا له ئه‌مریكا بكات به ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و پێكهاتهكنیدا بچێته‌وه.
بۆیه ده‌توانین به پشت به‌ستن به‌و هۆكارانه‌ی وای له‌ئه‌مریكا كرد دارشتنی سیاسه‌ته‌كانی له‌م سه‌ده‌یه‌دا به جۆرێكی جیاوازبێت له‌وه‌ی پێشوو، ئاوهاش ده‌توانێت له‌گه‌ڵ سه‌رچه‌م دیدوبۆچونهكانیدا و به تایبه‌تی له پرسی په‌یوه‌ندیه ستراتیجیه‌كانی له‌م ناوچه‌یه‌دا سیاسه‌تێكی نوێ پیاده بكات:
یه‌كه‌م: توركیا له ئه‌وله‌ویاته‌كانی ئه‌مریكادا وه‌ك پێشتر نه‌ماوه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری بابه‌تی كه په‌یوه‌ستن به ناوچه‌كه و سیاسه‌تی ئه‌مریكا به ناوچه‌كه‌وه به گشتی و گۆرانكاریه گه‌وره و تایبه‌ته‌كانی له‌م ناوچه‌یه‌دا، نه‌ك له‌به‌ر خاتری چاوی كورد، كه هه‌نگاوه‌كانی له كشانه‌وه له‌عیراقه‌وه ده‌ركه‌وت و په‌یوه‌ندی به گۆرانكاری له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه كارئاسانیه‌كی زۆری بۆ كرد بۆ دارشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆی دروستی نه‌كردبێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
دووه‌م: سیاسه‌تی ئیسرائیل و خودئیكتیفای پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی تر، تاوه‌كو وه‌زعی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت و، نزیكترین هاورێی ستراتیجی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه بتوانێت په‌یوه‌ندیه‌كانی ته‌ندروست و دوور مه‌ودای له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت كورده، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به شێوه‌یه‌كی ناراستوخۆ قازانجێكی تایبه‌تی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتان له‌گه‌ڵ كوردا هه‌یه.
سێیه‌م: به‌هێزترین لایه‌نی شه‌ركه‌ر دژ به تیرۆر له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع كورد بوو، بۆیه ئه‌مه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی بۆ مه‌هام و ئه‌ركی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه پر كرده‌وه و خاڵێكی سه‌ره‌كی بۆ جێگره‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه دابین كرد.
ئه‌مه و چه‌ندین فاكته‌ری لاوه‌كی تر، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كوردا به شێوه‌یه‌ك بێت نه‌توانێت به ئاسانی پشتگوێی بخات. جگه له چۆنێتی ریكخستنی ململانێكانی له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا به تایبه‌تی چین و روسیا. بۆیه له‌وباوه‌ره‌دام ئه‌مریكا ده‌توانێت توركیا به شێوه‌یه‌ك جڵه‌و بكات كه هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌دات به تایبه‌تی ئێستا له حاڵه‌تێكدایه، كه په‌یوه‌ندیه‌كانی تا ماوه‌یه‌كی درێژی تر ناتوانێت له‌گه‌ڵ روسیادا بگه‌یه‌نێته دۆخێكی ئاسایی.
ئه‌م بۆچونه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورد به پێی ئه‌و واقعه هه‌یه‌ی ره‌زامه‌ند ده‌بێت، سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن بینی بۆ ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌یه‌ی فدیراڵیزم بۆ چه‌ندین ساڵی تر به‌رده‌وام بێت.
