هه‌موو ساڵێك مانگێك ئه‌مه حاڵمان بێت؟ .. عیماد عه‌لی

له گفتوگۆیه‌كدا باس له مانگی ره‌مه‌زان و ئه‌و مافه پارێزراو و پێشێلكراوهانه كرا، كه له رووی سیاسی و فیكری و یاسایی و مافی تاك و كۆ و زه‌ره‌ری ئابووری و سه‌لبیاته‌كانی داب‌و نه‌ریت و چۆنێتی چاره‌سه‌ری كوردانه كرا كه وه‌زعی ناله‌باری مانگی ره‌مه‌زان و سروته‌كانی هۆكارهكهین و به‌هه‌ڵه ته‌ماشاكردنی و پێشێكردن و مافخواردنی خه‌ڵكی تری نه‌خۆش و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ری تر كه له‌م مانگه‌دا به زه‌قی دژایه‌تی ده‌كرێت و نه‌وه دوای نه‌وه تاڵاوه‌كه‌ی ده‌چێژێت و، خودپارێزی وای كردووه كه‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی نه‌دات و فشار و هه‌ژمونی ئاینی و سزاكان وای له زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه كردووه خۆی له چاره‌سه‌ری ئاوها وه‌زعێك نه‌دات، كه له بارێكی گشتیدایه و دابونه‌ریتی ماوه‌یی هه‌ڵه و زاڵبونی ره‌فتار و كرداری هاورده‌كراو و لایه‌نه سه‌لبیه‌كانی به زۆرداره‌كی فه‌رز كراوه.
هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته چیه؟ دوور له باری سیاسی و ئه‌م وه‌زعه‌ی كه لایه‌نه‌كان ئیستغلالی ده‌كه‌ن و ململانێی زۆریه‌نه‌ی ره‌های حزبه‌كان وای كردووه؛ له گه‌ران بۆ چاره‌سه‌ری باره سه‌لبیه‌كانی ره‌مه‌زان به‌شدار نه‌بن و پشت گوێی بخه‌ن و وه‌ك وڵاتانی تری غه‌یره عه‌ره‌ب نه‌جوڵێنه‌وه و ته‌نانه‌ت بیریشی لێنه‌كه‌نه‌وه.
قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنی ئاشكرا و له‌به‌ركردنی جلی تایبه‌ت و سه‌رپۆش وه‌ك فه‌رزی عه‌ینی لێهاتووه و به ده‌گمه‌ن نه‌بێت كه‌سێك نا‌بینیت به ئازادی بخوات و له‌به‌ر بكات و، هه‌ر یاسا پهیرهكراوهكان كه بێلایه‌نیان تێدا نیه و له پاڵ دابونه‌ریت و باری رۆشنبیری و سایكۆلۆجی خه‌ڵكی عه‌وام ئه‌مه‌یان فه‌رز كردووه و خۆیان له جێگای خودا داناوه بۆ لێپرسینه‌وه له خه‌ڵك و، حساب و كتابیان هێناوه‌ته ئه‌م دونیاوه.
ناشێت هه‌موو كه‌موكورتیه‌ك بخرێته سه‌ر باری گشتی له رووی رۆشنبیری و دابورنهریت و روودانی گۆرانكاری و دیارینه‌كردنی كاتی پێویست به په‌رینه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر، ئه‌گه‌ر به خۆت رێگریت دانابێت له‌سه‌ر گۆران و پێشكه‌وتنخوازی و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م دابونه‌ریتی سه‌لبی و خۆ له‌قه‌ره‌نه‌دانی ته‌نانه‌ت باسكرنی بابه‌تێك كه په‌یوه‌سته به باری گشتی خه‌ڵكه‌وه. ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتین له:
1-هه‌بونی یاسایه‌ك كه پشتی لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه بگرێت و دژ به‌ویتر بێت و په‌یره‌و بكرێت، ئه‌مه جگه له دابونه‌ریته فه‌رز كراوه‌كه و هاورده‌كانی بۆچونه‌كانی خه‌ڵكی دورگه‌ی عه‌ره‌بی كه به بۆماوه‌یی ماوه‌ته‌وه و، به پیرۆزكردنی له پێناو ترساندنی خه‌ڵك و نزیك نه‌بونه‌وه له ره‌خنه و رونكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی راستتر، هیچی تر نیه.
2- ئه‌وه‌ی دیاره هه‌میشه به رۆژوانان ده‌ستده‌خه‌نه نێو كاروباری ئه‌وانیتره‌وه وفشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی نه‌بووه و، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی بۆ ئه‌وی رۆژوان خۆش كردووه له پێگه‌یه‌كی باڵاوه ره‌فتار بكات و خۆی به راستتر بزانێت و ئه‌ویتر به هه‌ڵه و كافر و به خوارتر سه‌یر بكات.
3- ئاین به شێوه‌یه‌كی گشتی له لایه‌ن حزب و لایه‌نه‌كانه‌وه به ئامرازێك به‌كار ده‌هێنرێت له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته ساڵانه‌یه ببێته سیستمێكی گشتی و له مافێكی تاكه كه‌سی ده‌ربچێت و رێگه له تاك بگرێت به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ بێت یان نا راسته‌خۆ پیاده‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر رااستتریش بێت، كه‌چی مێژووی ره‌سه‌نی كوردی كاری له‌م بابه‌ته‌ی راستتر و زانستی تر و قازانج به‌خشتری تێدایه و به هۆی نه‌ریت و ئاینه هاورده‌كانه‌وه سراوه‌ته‌وه، یان هیچ نه‌بێت، ناهێڵێت ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ره‌سه‌ن و زانستی و قازانجبه‌خشی گشتی بێته ئاراوه.
4- ته‌ماشاكردنی نا رۆژوان به دوژمن. نه‌بونی په‌روه‌رده‌یه‌كی راست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك نیشانه‌ی دواكه‌وتویی سیستمی په‌روه‌رده‌یی دیاری بكرێت، كه ئاسۆیه‌كی روونی له‌م باره‌وه تێدا نیه و رێگه‌یه‌كی نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریته هه‌ڵه‌كان.
5- بونی عه‌قڵیه‌تێكی زاڵ كه فه‌زای عه‌لمانیه‌ت و ئازادی تاك له ده‌وڵه‌تی مۆدێرن قبوڵ ناكات.
به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان، ده‌شێت به هێوری و له سه‌رجه‌م لایه‌نێكیه‌وه بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی هیچ كه‌سێك برۆشێنرێت و، به هه‌نگاوی زانستی و به‌شداری هه‌مووان ده‌ست پێبكرێت:
1-رۆڵی حكومه‌ت و سیستمه‌كه و یاسا په‌یره‌وكراوه‌كان و پێویستبون به گۆرین.
2- به‌شداری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و رۆشنبیری به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و كاریگه‌ر بۆ راست كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه هه‌ڵه چه‌سپیوه‌كان و نه‌هێشتنی ترس و تۆقاندن.
3- رۆڵگێرانی رۆشنبیران و نه‌هێشتنی ترس و گێرانی كۆر و كۆبونه‌وه و وروژاندنی رای گشتی به كارێك كه تا ئێستا بڤه‌یه و كه‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی نادات.
4- سنوردانان بۆ نه‌هێشتنی ته‌ده‌خولی خه‌ڵكی عه‌وام له ژیانی ئویتر و فشار كردن و نه‌هێشتنی هه‌ژمونی دابونه‌ریته بۆماوه‌ییه هاورده‌كراوه باوه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك به گشتی.
بۆیه ئه‌گه‌ر باری سیاسی و رۆشنبیری كوردستان رێگه‌ی گرتبێت تا ئێستا جموجۆڵ له‌م باره‌وه بكرێت، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می و گوێنه‌دانی رۆشنبیران و لاڵ بونی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره كاریگه‌ره‌كان هیچ به‌هانه‌یه‌كی نیه. به‌هیوام ئه‌م باره ناله‌باره به جێگیری نهمێتێهوهو گۆمه‌كه بشڵه‌ژێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
