
له‌م كاته‌دا و له دوا كۆبونه‌وه یان كۆنگره‌ی زانایانی ئیسلامی سونه‌ی عیراقی به‌به‌شداری زیاتر له ده زانای ئیسلامی كورد له به‌غدا، له قسه‌و باسه‌كاندا و له كاتێكدا زانایه‌كی ئیسلامی كورد، له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا دوعا‌و پارانه‌وه‌ی بۆ بێشمه‌رگه كرد و له خودای داوا كرد كه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سهریانخات، كه‌چی سه‌رجه‌م زانای عه‌ره‌به ئیسلامیه سونه‌كانی تر ره‌تیان كرده‌وه و ناره‌زایی خۆیان ده‌ربری و به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندیان ده‌رنه‌بری كه ناوی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عیراقی‌دا بهێنرێت و، ره‌زامه‌ندیان ده‌رنه‌بری داوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا بكه‌ن.
ئا له‌م كاته‌دا كه پێشمه‌رگه پێش هه‌موو لایه‌ك گیانی خۆی ده‌به‌خشێت و قوربانی ده‌دات له به‌رامبه‌ر تیرۆردا، به‌ناو زانایانی ئاینی ئیسلامیی سونی، ئه‌مه ره‌فتار و هه‌ڵوێستیان بێت و تا ئه‌مرۆش به‌عسیانه ته‌ماشای كورد و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن، له‌دوارۆژ و ئاسایی بونه‌وه‌ی وه‌زعیان چاوه‌رێی چیان لێده‌كه‌یت. سه‌ره‌رای نارازیبونێكی شه‌رمنانه‌ی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی به‌شداربوی كۆنگره‌كه وبه‌ڵام مانه‌وه‌یان تا كۆتایی كۆنگره‌كه و به‌جێنه‌هێشتنی، كه‌چی زانایانی عه‌ره‌بی سونه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر راوبۆچون و هه‌ڵوێستی خۆیان مكوربوون و هێزی پێشمه‌رگه‌یان به نامۆ له‌قه‌ڵه‌م دا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت به قسه‌ش ملیان نه‌دا كه به هێزێكی پته‌و به‌رامبه‌ر به تیرۆر ته‌ماشای بكه‌ن و، به‌ڵكو هه‌ندێك توندرهویان هه‌ڵوێستی به‌عسیانه‌ی شۆفینیانه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه نه‌شارده‌وه و به هچ شێوه‌یه‌ك ناوی پێشمه‌رگه‌یان له بهلاغهكانیاندا نه‌هێنا.
لێره‌دا پرسیاره‌كه له‌وێدا دێته پێشه‌وه، ئایا زانایانی ئاینی ئیسلامی كرودستان، بۆچی هیچ هه‌ڵوێستێكی گونجاویان نه‌نواند و بۆچی كۆنگره‌كه‌یان به‌جێنه‌هێشت و هیچ به‌رژه‌وه‌ندین له مانه‌وه‌دا هه‌بوو؟ بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كاته‌دا لافی برایه‌تی و ته‌بایی نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌كان لێده‌دات و هانی ئه‌وه ده‌دات هه‌مووان رێز له گیان به‌ختكردنی پێشمه‌رگه بگرن، هیچ قسه‌یه‌كی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ده‌چێت ئاگایشی لێنه‌بێت. له‌كاتێكدا كه زانایانی سونه‌ی ئاینی ئیسلامی له پێگه و قورساییه‌كی ئه‌وه‌نده به‌هێزدا نین و له ئاست زانایانی شیعه‌دا له‌و لاوازیهدان ئه‌مه هه‌ڵوێستیان بێت و ئاوا دیدو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ده‌كرێت، بۆ سبه‌ی و پاش گۆرانكاری و دروستبونی هه‌رێمێك بۆ سونه چۆن ده‌بن. پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه كه بۆچی تاوه‌كو ئێستا نه حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ش راگه‌یاندنه‌كان هیچ گرنگیان نه‌داوه به‌م بابه‌ته خه‌ته‌رناكه‌ی ئه‌م كاته ناسكه كه پێشمه‌رگه له شه‌رێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دان له‌گه‌ڵ داعشدا و هه‌روا به ئاسانی وه‌كو جاره‌كانی تر به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌رێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حیزبه ئیسلامیه سیاسیه‌كان چی ده‌ڵێن و، بۆچی هه‌ڵوێستیان نه‌بووه، له كاتێكدا رۆژ نیه باسی ئازایه‌تی و خۆبه‌ختكردن و گیانفیدایی پێشمه‌رگه نه‌كه‌ن، كه‌چی ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنه‌كانیاندا له ژێر لێوهوهش قسه‌یه‌كیان ته‌نانه‌ت به فسكهفسكیشهوه له‌سه‌ر نه‌كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه، زۆرینه‌ی ئه‌و زانا ئیسلامیه سونانه به ئاشكرا و راشكاوی له‌گه‌ڵ زانا ئیسلامیه كورده‌كان دژایه‌تی خۆیان ده‌ربریوه و ته‌نانه‌ت زۆریرینهیان ئاماده‌ییان نه‌بووه به خێر و شهر ناوی پێشمه‌رگه بێنن، جگه له‌وه‌ی له نوسین و به‌یاننامه‌كانیاندا فه‌رامۆشیان كردووه و، ژماره‌یه‌كی باشیان به ئاشكرا نه‌ك فه‌رامۆشكردنی رۆڵی پێشمه‌رگه به‌ڵكو دژایه‌تی توندی خۆیان له‌وباره‌وه ده‌ربریوه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی له‌م كاته‌دا كه لاوازیشن وا ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیان چیه و، پاش رزگاركردنی موسڵ و هاتنه‌وه هۆش خۆیان هه‌ڵوێسته‌كانیان چۆن ده‌بێت و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ك پێشمه‌رگه به‌ته‌نها لهگهڵیگهلی كوردی به‌ش مه‌ینه‌ت دا چۆن ده‌بێت. جێگه‌ی سه‌رسورمانه له‌ولاوه تا ئێستاش گه‌ل و حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی كوردیش پابه‌ندبونی توندوتۆڵ و وابه‌سته‌ی خۆی به‌وانه‌وه ده‌رده‌برن.
