(1)
ئه‌و ژنه‌ی
له ڕه‌نووی هزره مایهپووچهكانهوه
كه‌وتووه‌ته‌وه. .
ئه‌و ژنه‌ی
ڕه‌شه‌بای پۆشیوه و
شه‌ڕی سپێده‌ده‌مان ئاگرده‌دا و
چاو له ئێواره داده‌گری. . .
ئه‌و ژنه حسابێك بۆ كه‌س ناكا
نه بۆ هێزی هاوپه‌یمانان،
نه ئه‌نجوومه‌نی حوكم. . .
به نیلۆفه‌ری چاوی،
هه‌موو هۆیه‌كی ژیانی له‌شار بڕیوه. . .
ئه‌ستێره‌ی له ئاسمان خانه‌گومان كردووه
ده‌ستی پێ له‌كار كێشاونهتهوه. . .
له میوانداری مه‌رگدا
كه خوێندنه‌وه‌یه‌ك نامێنی،
با خۆی ڕووت ده‌كاته‌وه
چیاكان سه‌ر له‌بن گوێی یه‌كتر ده‌نێن. . .
ژنێك ڕه‌شه‌با ده‌پۆشی
سپێده‌ده‌مان ئاگرد ده‌دا و
چاو له ئێواره داده‌گری. . .
ئه‌ستێره ئیتر ههڵنایێن. . .
ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه.
(2)
من خه‌ونێكی دیكه‌م نه‌بوو
ئه‌و ئازیزانه‌ی خۆشم‌ویستن
داخ كه پێیان نه‌زانیبوو
له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان
ونم كردن.
(3)
له خۆشه‌ویستی ده‌پرسی
چۆن دی و چۆن ده‌ڕوا؟!
بۆ هاتنی خۆشه‌ویستی هۆیه‌ك نییه
خۆشه‌ویستی هه‌میشه دی. . .
(4)
شارم به چۆله‌واری ڕۆحم سپارد
سۆز و چاوه‌ڕوانی و خه‌ونی مناڵیم
به‌م ده‌موده‌سته
له‌كوی بێنمه‌وه؟
كه خۆم ئاگرم ده‌كرده‌وه و
خۆم سڕ ببووم. . .
ئه‌و چاوانه‌ی
تریفه‌یان له مانگ ده‌دزی و
باری (نوور) یان
له‌به‌ر ئاستانه‌ی خه‌راباتان لێ ده‌خست
ئه‌و چاوانه
نسێی خۆرئاوا بردنی. . .
(5)
ئه‌ستێره‌كان
ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه. . .
پێویسته چاره‌یه‌ك بۆ ئاسمان بدۆزرێته‌وه
له میوانداری مه‌رگدا
خوێندنه‌وه‌یه‌ك نامێنی. . .
ئه‌یلوولی/ 2003
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
