) له‌و دیو دێوجامه‌ی نائومێدیدا گۆرستانهكانیان ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه. . .
چ خه‌مت بوو. هه‌ردوو چاوت گیرا بوو
جێی تاڵه ههتاوێكیان تیا نه‌مابوو. . .
(ئیساكا) ت له چاوێك و (پنلۆپ) ت له چاوه‌كه‌ی دی هه‌ڵگرتبوو. . . )
چۆله‌كه‌یش هێللانه‌ی هه‌بوو
شه‌وان سه‌ری غه‌ریبی خۆی پی ده‌كرد
بی مرادی،
له كاروانسه‌رای (شكۆ) وه ده‌ستی پێ كرد. . .
ڕهزمگێران،
تاسه‌ی كروزانهوهی وڵاتێك بوون
نهتهختی هه‌بوو نه ته‌لار
له بێپه‌روایی زه‌مه‌ندی خه‌ونه‌كانمان نهخشابوون. . .
(ئه‌وه وڵاتی من نییه وهرزبازیی
وێنه‌ی تنۆكه ئاره‌قێك
بهلاجانگی دێته خواری. . .
ئه‌وه وڵاتی من نییه،
چۆله‌كه له‌به‌ر خۆری مه‌له بكه‌ن و
بارانی لی نه‌باری. . . )
ته‌می سه‌ر گهشتهیی نه‌بوو ئه‌وه كریڤ
سنگی پێگوزه‌ر
تیلاكی ناكامی
شه‌وقی چاوه‌ڕوانی و
(باران) ی دۆستی هه‌ژاران بوو. . .
ده‌ره‌وشانه‌وه‌ی تارماییه‌كان،
توانه‌وه‌ی ڕه‌شه‌با بوو. . .
مه‌گه‌ر نه‌تدی؟
خونچه‌ی به چڵان و
بارانی به هه‌ورانه‌وه نه‌هێشتبوو. . .
مه‌گه‌ر نه‌تدی؟
چه‌ند ڕه‌ش بوو. . .
به چڵی هه‌تاو توایه‌وه؟
مه‌گه‌ر
نه‌تدی؟
(مه‌ڵبه‌ندی دنیا نه‌بوو ئه‌و
شه‌وێكی درێژدادڕ بوو. . .
بێزاری بوو تا ڕاده‌ی
بێزاری شه‌و. . . )
ته‌نی ئاڵای سه‌ری خۆی بوو
ته‌نی من بوو. . .
جامی له ده‌ست شازاده‌ی ساماڵتان نابوو
خوێنی من بوو. . .
تۆ ته‌ماشا. .
ئه‌و زاده‌یه بی وێنه‌یه
به چ ژانێكی گلاراو له دایك بوو و
ماڵئاوایی له نیشتمانی برینه‌كان كرد
ته‌ماشا ….
له شه‌قامه سهرمهدییهكانی مێژوودا
پیاسه‌ت ده‌كرد. . .
ساڵی سی زستان و
چوار زستان و
پێنج زستانت دی
له ئه‌شكه‌وتی سڕ و بن تاوێران. .
له چاوی هاورێكه‌ت به‌ده‌ر
یاوه‌رێكی دیكه‌ت نه‌بوو. . .
تۆ هه‌ر ڕووه‌و بنا‌وان كشای. .
هه‌بوو هه‌ر زوو چیرۆكه‌كه‌ی دوا پی هێنا
تۆ هه‌ر ڕووه‌و بنا‌وان كشای. .
ڕووه‌و شكۆی گوڵڕه‌نگی ژیان
ڕووه‌و حه‌قیقه‌ته‌كان ههمووووی. . .
دێسێمبه‌ری 1991
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
