چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
وێنه‌ی ڕێژنه‌ی گریانی جودایی. . .
وه‌ك خه‌می نیشتمانی دوور. . .
سێبه‌ری كز. . . مۆسیقای ناخ
بێداری هه‌میشه بێ‌دار
ده‌ڵێی سێوه دێرینه‌كانی باپیرمن
له‌سه‌ر كه‌لاری مێژوودا،
به‌و تاڵه قژانه نووساون
به شه‌وبا ده‌له‌رێنه‌وه. . .
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
بوونه‌وه‌رێكی بێ سه‌ره‌تا و بێ كۆتایی،
نه له‌خوا ده‌ترسی،
نه شه‌رم له ئاده‌مییان ده‌كا
به به‌رچاوی با
به به‌رچاوی به‌فر
به به‌رچاوی باران
ڕاوی په‌پوولان ده‌نی. . .
بوونه‌وه‌رێكی بێ سه‌ره‌تا و بێ كۆتایی،
نه له‌خوا ده‌ترسی،
نه شه‌رم له ئاده‌مییان ده‌كا. . .
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
خه‌م نزیك و نیشتمان دوور. . .
ته‌م له دڵاوایی چاوی ڕێگا
به‌ره‌و دۆزه‌خی تاریكی
یا فیردۆسی نوور بچی؟
من به كوێدا بڕۆم؟
ئاسمان كوێر
ئاسمان لاڵ
من به‌كوێدا بڕۆم؟
له‌و هه‌موو سێبه‌ره
كام سێبه‌ر هی خۆمه؟
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌كان تێكه‌ڵ بوون. . .
هه‌موو خه‌نجه‌ره‌كان،
شمشێره‌كان تێكه‌ڵ بوون.
نیگاكان ڕوه‌و ژوور
سه‌ره‌داوه‌كان پچڕا‌و. . .
چیا،
نیشتمانی پایز،
دوا تاڵی شه‌فه‌ق داڵده‌ی نه‌داین!
ڕووبار بۆ سه‌مای دڕكاوی
ئوتووی كراسه‌كه‌ی تێك نه‌دا
ئاسمان كوێر
ئاسمان لاڵ
ئاسمان كه‌ڕ
من به كوێدا بڕۆم
له‌و هه‌موو سێبه‌ره
كام سێبه‌ر هی خۆمه؟
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
ئاراسته‌كان له‌نووكه‌وه به‌ره‌و نیگا
نیگا. . .
جێ پێی به‌سه‌ر فه‌رشی ئومێده‌وه‌یه
نیگا
تامی پڕتهقاڵێك ده‌دا
كه له‌چاودا وه‌ك هه‌تاوێك وایه. . .
نیگا
له‌به‌ره‌به‌یاندا خه‌و ده‌یباته‌وه. . .
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
شار تینوو. . . كولافه
شه‌قام له وه‌رزی نمهكگیریدا
هاڕمۆنیای خاكهشین و مێرگی ترس. . .
برینه‌كان له‌وه‌یان زیاتر پێ نه‌ده‌كرا
مانگ
بێداری هه‌میشه بێ‌دار
مانگ
چ په‌یوه‌ندی به سێوێك هه‌یه
سێوێك هه‌موو دنیا تووڕ ده‌دا
پاشان كۆی ده‌كاته‌وه. . .
مانگ
چ په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه
پایز له شاخ بووه یا له‌شار
خه‌باتی ژێر زه‌مینی هه‌بووه یان نا؟
مانگ
چ په‌یوه‌ندی
به‌و بروسكه گه‌رمانه‌وه هه‌یه
هه‌میشه له‌باتی نان و ده‌رمان
له هاوارمانه‌وه هاتوون. . .
ئه‌ی هه‌وری نزیك،
گه‌وهه‌ری ڕوناهی!
ئه‌ی خانه‌خوێی میواننهوازی مه‌رگ!
سوپاكان بێره‌دا ڕۆیشتن. . .
جوانیه‌ك
هێشتا شوێنه‌واری مابوو
له‌م ڕێگایه‌دا درایه به‌ر نێزان. . .
زامه‌كان وه‌كو خۆیان لێ هاته‌وه!!
هه‌وری نزیك،
گه‌وهه‌ری ڕوناهی
خانه‌خوێی میواننهوازی مه‌رگ!
شكۆمان به ساتێكی فڕین‌دا
بۆیه له ژاڵه‌مان زیاتر نه‌دی،
چاومان لێ دابگری
پیاڵه‌مان لێوان لێوكا. .
به‌م جۆره پێداهاتین
دره‌خته‌كانمان یه‌ك یه‌ك بڕین
تا له‌چاومان ڕوانه‌وه. . .
(نوور) مان به‌شه‌وی ده‌یجوور سپارد. . .
هه‌وری نزیك، گه‌وهه‌ری ڕوناهی
خانه خوێی میواننهوازی مه‌رگ. . .
خۆرئاوا نه‌ببوو
ئێمه بووین له‌جوانی تێر بووین. . .
ئێمه بووین ڕۆژگارمان تا دوا چۆڕ خوارده‌وه
خۆرئاوا نه‌ببوو. . .
هه‌وری نزیك، گه‌وهه‌ری ڕوناهی
له‌و ساوه،
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك،
له قوڵایی برینه‌كانه‌وه هاتووه
خه‌نجه‌رێك
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی باهۆزدا هه‌ڵكێشراوه. . .
په‌یژه‌ی ئومێد،
به ئاوازه كپ كراوه‌كان،
به مۆسیقای ناخه‌وه‌یه
له‌و ساوه،
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
له ڕێوڕه‌سمی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌دا
جانتای ده‌ستمی پڕ له شه‌وق كردووه
چاوچاو
چ شه‌وقێكی ڕه‌ش و جوانه
له دڵه بۆشه‌كان ده‌دره‌وشێته‌وه. . . ؟
چاوچاو چ شه‌وقێكی بێ ترس و گومانه
له لێوه به باره‌كاندا نوقم ده‌بێ. . .
چرایه‌ك له حوسنی تۆ هه‌ڵبوه
سپێده‌ده‌مان
گوڵه مێخه‌ك،
دارهبهنهكانی پاڵ پارده
به سه‌مای ئه‌فسووناوی شازاده
له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستان. . .
شار تینوو. . . كولافه
شه‌قام له وهزری نمهكگیریدا
هاڕمۆنیای خاكهشین و مێرگی ترس. . .
من ڕۆیشتم!
سه‌رم له تاریكه بازاڕی ئاشنایان دا به‌جێ هێشت
دامه‌وه كۆڵانه خۆڵه‌مێشیه‌كانی ئهكبادان
ئه‌فسووس
نه كه‌ژاوه‌ی سوڵتانم دی
نه بۆنی شازاده ڕوومه‌ت گوڵیهكانم كرد
به‌ڵام گوێم له مۆزارت بوو
په‌رده‌ی حه‌ڕه‌می ده‌له‌رانده‌وه. . .
ئه‌و ده‌مه تێگه‌یشتم ئایندهی پایز له كوێڕا دی.
تێگه‌یشتم
چرا بۆچی له حوسنی تۆدا هه‌ڵبوه
ئه‌ی هه‌وری نزیك. . . گه‌وهه‌ری ڕوناهی
خانه خوێی میواننهوازی مه‌رگ. .
كانوونی یه‌كه‌م/ 2001
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.