
تۆماس بۆرمان رادوێی ئه‌ڵمانیا 22 . 2015. 10
له چوارده مانگی ده‌ست به‌کاربونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگاندا وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، دادگاکانی تورکیا 236 جارلێپیچینهوهیان کردوه له‌سه‌ر پێدانی ئیهانه‌کردن یاخود جوین به‌سه‌رۆک کۆماردان، ئه‌مرۆ جوین ئهوچهکهیه که له تورکیادا له باتی ره‌خنه به‌کار ده‌هێنرێت .
رۆژنامه‌ی ساتارستی نوکته، رۆژی دوشه‌مه توشی کۆمه‌ڵێک کیشههات له‌گه‌ڵ دادگادا، داواکاری گشتی ده‌ڵێت که جوینی به سه‌رۆک کۆمارداوه! پاشان جوینهکان ده‌گۆریت وده‌بێت به‌وه‌ی که ئه‌م رۆژنامه‌یه پشتگیری ریکخراوێکی تیرۆرستی ده‌کات !له کاتێکدا رۆژنامه‌که، ته‌نها وینه‌یه‌کی ساتارستی ئه‌ردوگانی بڵاوکردۆته‌وه که له‌به‌رده‌م جه‌نازه‌ی سه‌ربازێکی کوژرادا دانیشتوهوزهردهخهنه گرتویه‌تی !ئه‌م وێنه‌یه‌ی نوکته بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی که رێگه نه‌درێت رۆژنامه‌که بڵاوبکرێته‌وه زۆربه خیرایش پۆلیس له‌به‌رده‌م شوینی ده‌رچونی نوکته‌دا ئاماده‌بون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌کانی وگرتنی رۆژانامه نوسه‌کان گه‌ران وپشکنین به‌دوای شته‌کاندا !!
پیریهان مهدۆن نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس باس له‌وه ده‌کات که چون راوی ره‌خنه‌گران له‌تورکیادا جێ به‌جێده‌کرێت،
رۆژنامه سێبه‌ره‌کانی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵات داریش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و دژبه رۆژنامه‌نوسه ره‌خنه‌گره‌کان دهوهستنهوهوبه دادگایان ده‌ناسێنن ودادگاش به هه‌موو شێوه‌یک پشتگیری له ده‌سه‌ڵات ورۆژنامهنوسهکانی سێبه‌ر ده‌کات، له‌گه‌ڵ هه‌موو لیپێچینهوهیهکدا پۆلیس ئازایانه وبهخیرای له به‌رده‌م ده‌رگای رۆژنامه‌که‌دا وه‌ستاوه به ئه‌مری دادگاوه بۆ پشکنین !وه‌ک له مجلهی نوکته‌دا بینرا.
له سه‌ره‌تای سیپته‌مبه‌ردا، کاتێک تڤیتهری حوریه‌ت به شیوه‌یه‌کی ناشیرین وه‌سفی سه‌رۆک کۆمارئهردوگانی کرد سه‌دان له لایه‌نگرانی سه‌ربه ده‌سه‌لات خۆیان بوونه دادگا‌و پهلاماردی ئه‌و بینایهیاندا که رۆژنامه‌که‌ی لێده‌رده‌کرێت به به‌رد شوشه‌ی بیناکه‌یان هینایه خواره‌وه‌و سه‌ر نوسهرهکهیان به تیرۆرست دایه قه‌له‌م وهیندهیان لیدا، به ئهمبولانز گه‌یه‌نرایه خه‌سته خانهولهژیردهستیان رزگاریان کرد، پاش که‌مێک گروپێک له چهقۆکیشه شه‌رکه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌حمه‌د هه‌کانی نوسه‌ری به ناوبانگی حوریه‌تیان دایه به‌رشه‌ق وبۆکس ولهخهستهخانهدا خۆی بینیه‌وه و ته‌له‌فونی بۆ کان دویندهر سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی چه‌په رادیکاله‌کانی تورکیا کرد وپێی وت ئه‌م توند‌و تیژیه‌ی ئهمرۆدهکرێت دژ به میدیاکاران ورۆژنامه نوسه‌کان تازه‌نیه ئه‌مه هه‌مان میژوی ره‌شی کوشتنی سیاسیه‌کان وته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب وپهلاماردان وگرتنهکانه له تورکیادا! ئێمه ئهمرۆدیسانهوه خۆمان له سه‌ر ده‌میکی ره‌شدا ده‌بینینه‌وه ! کان دوندهرخاوهن ئیمتیاز‌و ده‌رکه‌ری رۆژنامه‌که خۆی دراوه‌ته دادگا پێده‌چیت به زیندانی هه‌تا هه‌تای حوکم بدرێت !چونکه رۆژنامه‌که‌ی له باسێکدا نوسیویه‌تی که چۆن ده‌ستگای میت چه‌ک بۆچهکداره تیرۆرسته‌کانی سوریا ره‌وانه‌ده‌کات ! له‌کاتێکدا ئه‌مه هه‌مووی به‌وێنه‌و ڤیدیۆ گیراوه ونکوڵی لێناکرێت !ده‌بوایه لێکۆڵینه‌وه بکرایهکه ئه‌وچه‌کانه بۆکێ ده‌نێرن وکێ ده‌ینیرێت که‌چی دادگا لیکۆلینه‌وه وپیاچونهوه ره‌ت ده‌کاته‌وه! سه‌رۆک کۆمارخۆی شکات له سهرنوسهرکان دویندهر ده‌کات و لیکۆڵه‌ره‌وه‌ی گشتی تاوانه‌که به پشتگیری له تێرۆر‌و به جاسوسیه‌ت داده‌نێت و داوای زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆکان دویندهر ده‌کات ! گه‌رچی هه‌تا ئێستاش دادگاکه ده‌ستی پێنه‌کردوه، رۆژانه ده‌سه‌ڵات خۆی کۆمه‌ڵێک ده‌نگوباس وپرۆپاگهندهو درۆله ئینته‌رنیت وتڤیتهردا بڵاودهکاتهوهوههموو ده‌نگوباسێکی ره‌خنه گره‌کان داده‌خات ورێگهنادات بڵاوبکرینهوه که زور به‌یان باس له جاسوسیه‌ت ده‌که‌ن، که‌چی به ئیهانه‌و جنیودان به سه‌رۆک کۆماردادهدرێن ودهدرێنه قه‌ڵه‌م !!
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس پیریهان مهگدین ده‌ڵێت ئه‌مرۆ له تورکیادا هه‌موو شتیک جنێوه به سه‌رۆک کۆمار ئه‌مه ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌یه که له سه‌رمانه، به‌داخه‌وه که ئه‌مه راستیه بێهیچ لیکدانهوهیهک !په‌رداخیک ئاو بخۆیته‌وه یان تۆزیک خوارتهماشا بکه‌یت یهکسهرتاوان باریت به جویندان به سه‌رۆک کۆمار!!. ئه‌ردوگان له ماوه‌ی 14 مانگی سه‌رۆک کۆماریدا ریکوردێکی تازه‌ی شکاندوه ئه‌ویش شکات کردنیه‌تی له دادگادا!! چونکه 236 جار له دادگادا شکاتی کردوه که ئیهانهکراوهو جوینیان پێداوه ! له‌تورکیادا ئه‌مرۆ زوربه‌ی کات چه‌ک به‌کار ده‌هێنریت بۆ ده‌م کوت کردنی ره‌خنه‌گران !!!
Von Thomas Bormann
پشکۆ ئه‌مین لهئهلمانیهوه
