
ههڵؤیهکی به‌رزه‌فری کوردایه‌تی ومه‌ردایه‌تی شه‌هید حه‌مه‌ساڵح فه‌ره‌ج ناسراو به حه‌مه ساڵح هیتله‌ر، رۆڵه‌یه‌کی بهوهفاوسۆفیهکی کوردایه‌تی و سه‌ربازیکی گومناوی رێگه‌ی رزگاری وسه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌و خاک بوو شه‌هید داربهرویهکیی ره‌گ داکوتاوی شار‌و گوندی کوردستانبوو! له 1940دا له شاره‌جوانه‌که‌ی بابان پایته‌ختی کوردایه‌تی ومه‌ردایه‌تی کۆرپه‌یه‌ک له ناوخیزانیکی کوردپه‌روه‌ردا له‌دایک بوو ! منداڵ بوو که مه‌ڵاشوی به کوردبوون و کوردایه‌تی فرچکدرا، خاکی دابه‌ش ونه‌ته‌وه‌ی داگیر باس و خواسی خانهوادهبوو، ئا لیره‌وه شه‌هیدیش بوه پشکۆیه‌کی داگیرساوی ئهوکوانوهی کوردایه‌تی! فهرهادیکی عاشق وگیان بازوکهڵێکی ریگه پیرۆزه‌که‌ی مه‌ردایه‌تی! هه‌رله شاره‌که‌ی مامهیارهداچوه قوتابخانهوپلهکانی خویندنی به‌سه‌رکه‌وتوی کۆتای پێهێناو لهشاروچکهو گونده‌کانی کوردستانی داگیردا بوه مامۆستا، شههیدلهو گوندانهداههر مامۆستا نه‌بوو به‌ڵکو چاوگیکی کوردبون و کادیرێکی کوردایه‌تی و خه‌مخۆریکی گوندوههژارانی کوردستانبوو، ئه‌وه‌ی لهتوانایدابوایه له‌خزمه‌ت گونده‌کاندا ده‌یکرد !خۆی له‌خه‌ڵکه که جیانه‌ده‌کرده‌وه، بووبوه به‌شێک له‌وان مامۆستا‌و گویگرو هه‌م هاوری بوو!شاری و گوندی بوو، بۆیه ئه‌وانیش به‌دڵ وگیان ئه‌میان له‌ئامێز ده‌گرت وگوییان بۆ وته‌کانی شلدهکرد، وته‌و باسه‌کانی مامۆستا جیاوازبوو له‌باسی کادیره‌کان هه‌روه‌ک چۆن ده‌رسه‌کانی قوتابخانه‌شی بۆ قوتابیه‌کان هه‌ر جیاوازبوو! ئه‌م باسی سه‌ربه‌خۆی وداگیرکاری وچه‌وساندنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی کوردی ده‌کرد، وانه‌ی قوتابیه‌کانی باسیان لهکویرهوهری وده‌رده‌سه‌ری هه‌ژاران و نه‌ته‌وه بوو، میژوی کوردونهخشهی خاکی داگیرودابهشکراوی پێ ده‌ناساندن، ئه‌م باسی شیعر‌و چیرۆک وکولتوری کوردی ده‌کرد، ده‌رده کوشنده‌کان و ریگه چاره‌ی سه‌رکه‌وتنی بۆده‌ستنیشان ده‌کردن، مامۆستا بروای به چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی واته له‌ره‌گه‌وه هه‌بوو، ده‌یوت هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک به‌نه‌خۆشیه‌کانی ناوکۆمهلگهشهوه، ده‌بێت هۆو ماکه‌که‌ی بدۆزیته‌وه‌و له‌بنه‌وه ده‌ریان بهیێنیت پاشان چاره‌سه‌ری بکه‌یت ! زووزووش ده‌یوت ماف ده‌سه‌ندرێت نادرێت !مامۆستا پشکۆیه‌کی داگیرساوی خاوه‌ن په‌یام و پڕاوپڕ لهبروابوو! خاوه‌نی گوڕ‌و تینێکی تایبه‌تی بوو، گاڵته‌ی به‌هات وهاواردههات، سه‌رده‌می ئازاری 1970بووکه بهزهردهخهنهکهیهوه ده‌یوت تا کڵپه‌ی شمشیره داگیرساوه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن نه‌گرین به‌ده‌ستمانه‌وه تاگوێمان له ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن نه‌بێت، تادوا داگیرکه‌ر له‌کوردستان نه‌چێته ده‌ر، نابێت دڵمان به‌هیچ شتێک خۆش بێت، ئه‌م هات وهاواره بۆ نیمچه ماف جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه ئێمه کۆچه‌ری نین ئیمه خاوه‌ن خاکین، ده‌بیت کیانی خۆمان وڵاتی خۆمان وئاڵا وسه‌رۆکی خۆمان هه‌بێت، بۆیه‌ده‌بێت شمشیری تۆڵه به توانا‌و هیزو خواستی خۆمان هه‌ڵکێشین تا داگیرکه‌رله به‌رامبه‌ر داواکانماندا چۆک داده‌دات وسه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی به‌دی ده‌هێنین و خه‌ونه‌کانمان ئاڵایه‌ک و دهوڵهتۆکهیهکه وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دنیا !مامۆستا مرۆڤێکی جوان وساده بوو تاسه‌رئێسقان کوردوبرواێ به‌بیری نه‌ته‌وه‌ی ههبووهێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، له‌خۆشی وناخۆشیه‌کانی هه‌مواندا به‌خۆی وجله کوردیهکانیه وه ده‌سته‌ونه‌زه‌ر به‌شدار ده‌بوو! له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانهوهویهکهیهتی کوردا ( کاژ‌یک) کاری ده‌کرد، بروایه‌کی ته‌واوی به کوردستان بۆکوردو یه‌کسانی بۆگه‌ل هه‌بوو ! به موو له‌وه‌ی بروای پێی بوو لاینهدهداوههندیک جاریش دڵه سپیهناسکهکهی توره‌ده‌بوو بۆیه توشی گله‌ی وگازنده وزویربوون ده‌بوو!، له‌سالی 1974دا کاتیک داگیرکه‌ری عیراقی مافه‌کانی کوردی نهداوشۆرش هه‌ڵگیرسایه‌وه هه‌مووان بۆپشتگیری وبه‌شداری له شۆرش رۆشتنه ده‌ره‌وه ئه‌م به‌شدارنه‌بوو، گه‌رچی ئه‌م وه‌ک هه‌میشه به‌دڵ وگیان له‌گه‌ڵ شۆرش و نه‌ته‌وه دابوو، به‌ڵام کاتێک پێیان وت بابرۆینه ده‌ره‌وه له‌وه‌ڵامدا وتی من تمه‌ن نا گۆرمه‌وه به دینار ! سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێک نابم نه‌زانم کێ لیێدهخورێت بۆ کوێ ده‌روات !! بروام به‌نیمچه ماف نیه ! که‌ی بریاری سه‌ربه‌خۆی کوردستان دراودژ به داگیرکه‌ران وه‌ستاینه‌وه ئهوساچهک به‌شانم و پێشمه‌رگه‌م به‌گیان و‌دڵ پارێزگاری لهخاکوشؤڕش و ده‌وڵه‌ته‌که‌م ده‌که‌م ! نه‌هاته ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌میشه بهرگریکهریکی سه‌رسه‌ختی خه‌بات و سه‌نگه‌رو پشکۆ گه‌شاوه‌که‌ی کوردایه‌تی بوو دژبهههموو کاره نامرۆڤانه‌که‌ی داگیرکه‌ر ده‌وه‌ستایه‌وه!! خولیای هه‌واڵی شۆرش وسهرکهوتنهکانی بووهیواخوازیی سه‌رکه‌وتنی شۆرش وبه‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، بۆیه داگیرکه‌ر چاوی له‌سه‌ر لانهدهبردو هه‌میشه به‌دوایه‌وه بوو، تائه‌و رۆژه‌ی له‌گه‌ل مامۆستا عیزه‌ت ره‌شیدی هاوبیرو هاورێ گیانی به‌گیانی یه‌کدا گیران، لهژورهتاریکهکانی داگیرکهردانمونهی کوردبونوو خۆراگریان بهئیسپات گه‌یانده‌وه ، له‌دام و ده‌ستگا داپلۆسینه‌ره‌کانی داگیرکه‌ردا ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و خوا پیی ناخۆش بوولهگهڵیان کردن ! یه‌کێک له جه‌لاده فاشیه‌کان له‌شه‌هید حه‌مه‌ساڵ ده‌پرسێت بۆخۆت ناوناوه هیتله‌ر تا وه‌ک هیتله‌ر ئه‌وه‌ی ئهوکردی لهجولکه تۆش له ئێمه وابکه‌یت له‌وه‌ڵامدا وتی من خۆم ناونه‌ناوه هیتله‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیتله‌ر به‌جوله‌که‌ی نه‌کرد ئێوه زۆرخراپترتان بهئێمهکرد! ئه‌م وه‌ڵام و خۆراگری وئازایهتیه فاشیه‌کانی تورهترکرد، بۆیه هه‌رچی ئازارێکی ده‌رونی وجه‌سته‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵیان کرد !! پیره‌مه‌گرونی وره‌ی ئه‌م دوو ههڵۆبهرزهفره خۆراگرتروبهرزتر بوو له ئه‌شکنجه‌دانی فاشیه‌کان، ئه‌مان لهقوتباخانهی ئازادی وکوردایهتیدا گۆشکرابوون چۆن فاشیه‌کان ده‌توانن چۆکیان پێدابده‌ن و لهوبهرزیه بیان هێننه خوار! دوو داربه‌ڕوی ره‌گ داکوتاوی رێگه‌ی کوردایه‌تی ودوو چرای روناکی مه‌شخه‌ڵی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌ردایه‌تی بوون که بڕوایان به کوردستان بۆکورد ویه‌کسانی بۆگه‌ل هه‌بوو، دوو مامۆستاکه‌ی شه‌وه‌زه‌نگی تاریکی، شه‌هیدان حه‌مه‌ساڵح هیتله‌رو و مامۆستا عیزه‌ت ره‌شید ناسراو بهعیزهته سور، که دووئه‌ندامی چالاکی کاژ‌یک بوون، له‌رۆژی17. 8. 1974دا پاش دوومانگ وچه‌ند رۆژێک لهگرتنیان له قه‌سابخانه‌که‌ی ئه‌بوغرێبدا پێکه‌وه هه‌ڵواسران ولهسهیواندا خرانه دووتوێی خاکی پیرۆزی نیشتیمان
یادتان بهخێرمهزارتان پڕ گوڵ گوڵزاربێت ئه‌ی عاشقانی نه‌ته‌وه وئازادی، ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌کانی خاک و شه‌هیده سهبهرزهکان، ئێمه له‌به‌رده‌م شکۆی خوێنه پیرۆزهکاتاندا دهنوشتێینهوه.
