
ێیش هڵلبژاردنهکهی تورکیا، ئاکهپهوئهردوگان و دیموکراسیهتیهکهیان له برده‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌کدا بوون، چاودیران و رۆژنامه‌نوسان وخه‌ڵکی تورکیا به‌گشتی ئه‌وپرسیاره‌یان ده‌کرد که ئه‌گه‌ر ئاکه‌په زوربه‌ی ده‌نگه‌کان نه‌هێنیت به‌رخوردی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په چی ده‌بێت و چی رووده‌دات؟ له‌کاتیکدا دهزانراکه وه‌لامی خۆپیشاندره‌کانی گازی چۆن درایه‌وه !وهدهشزانرا که‌داخستنی رۆژنامه‌کانی تورکیا هۆکه‌ی جگه له‌وه‌ی که به دڵی ئاک پارتی و ئاغای ئه‌ردوغان نیه و ره‌خنه‌یان لیده‌گریت هیچیتر له ئارادانیه ! دیاریش بووکه زوربه‌ی خه‌لکی تورکیا ئیتر ته‌حه‌مولی ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی ناکه‌ن و وه‌ک جاران ناتوانێت زوربه‌ی زۆری ده‌نگه‌کان به ده‌ست بهینیت ! بۆیه بۆئه‌م هه‌لبژاردنه‌ش ده‌نگی پیناده‌ن! پاش ئه‌وه‌ی که پارتی دادوگه‌شه‌پیدانی تورکیا له هه‌لبژاردنه‌که‌ی 1. 7. 2015 دا توشی شۆک بووبه‌و شکسته چاوه‌روان نه‌کراوه‌که‌ی که نه‌یتوانی %51 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، به‌مه‌ش نه‌یتوانێ که به ته‌نها حوکمه‌ت پێکبهێنێت، هۆی ئه‌م شکسته‌ش، سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌که‌ی کورد بوو که بۆیه‌که‌م جار له‌مێژودا به‌ربه‌ستی له % 10ده‌نگه‌کانی تێپه‌راند، که له کاتی خۆیدا که‌نعان ئیڤرین دژبه کورد داینا بوو! پاش ئاماده نه‌بونی حیزبه‌کانی ئۆپۆزسێون بۆهاوپهیمانی کردن له‌گه‌ڵ ئاکه‌په‌دا بۆ دروستکردنی حوکمه‌ت، بریاردرا به نوێکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له 1 . 11 دا! پاش ئه‌و هیستریایه‌ی که‌توشی ئه‌ردوگان وئاکه‌په هات بریاریانداکه له‌م هه‌لبژاردنه‌دا ههمووریگهیهک بگرنه‌به‌ر بۆ به ده‌ستهینانی زورینه‌ی ده‌نگه‌کان، تاکه ریگه‌ش هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی هاده‌پ پارتی ئازادی ودیموکراتی گه‌لان ئه‌مجاره نه‌توانێت به‌ربه‌سته‌که ببرێت وه ده‌نگه‌کانی جاری پیشو بهێنیت جا به‌هه‌رشیوه‌یه‌ک بێت، وه‌ک راکیشانی ده‌نگی نه‌ژاد په‌رسته‌کانی تورکی دژ به کورد، بۆئه‌مه‌ش وازی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کیشه‌ی کورد هێناو که‌وته په‌لاماردانی پارتی کریکارانی کورد پیکه‌که و به‌زاندنی سنوری خواروی کوردستان و په‌لاماردان و بوردومان کردنی بنکه‌و باره‌گاکانی چ له باکوری کوردستاندا و چ له خوارودا، هه‌روه‌ها په‌لاماردان وگرتن وراودونانی ئه‌ندام وچالکوانانی هاده‌پ وپیکهکه به‌جوریک مه‌گه‌ر له‌ساڵانی هه‌شتاکاندا وه‌ک ئێستا بووبێت !
وا دیسانه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێکردۆته‌وه کورد ئه‌مجاره به‌هیوایه له جاری پێش‌و زیاتری ده‌نگه‌کان به ده ست بهێنێت، وه وه‌ک چاودیران و راگه‌یاندکاران رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌مجاره کورد له هه‌لبژاردنی پیشو ده‌نگه‌کانی زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌وهه‌موو پرۆ پاگه‌نده وقسه‌و قسه‌ڵۆکه‌ی ئه‌ردوگان وداود ئۆغلۆ دژی هاده‌پ و کورد ده‌یکه‌ن، ته‌قینه‌وه‌کانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێشی ئه‌نقه‌ره‌و سروچ وئامه‌دو ئه‌ده‌نه که وه‌ک چاودیران ورۆژنامه‌نوسانی ئه‌وروپی ده‌ڵین له ئه‌ستۆی ئاکه پهدایه، ئه‌وتا له کۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌که‌ی دوینیدا خاتو میرکل داوا ده‌کات که هه‌وڵبدریت رونبکرێته‌وه که‌له‌لایه‌ن کێوه ئه‌م ته‌قینه‌وانه ئه‌نجام دراون وه‌سه‌رۆکی روسیاش فلادمیرا پۆتینیش هه‌مان داوای هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌وان شکیان هه‌یه له‌ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌کان، که‌بۆچی ته‌نها له شوینهکوردیهکان و بانگه‌شه‌کانی هاده‌پدا رووده‌ده‌ن ! له‌م ته‌قینه‌وانه‌دا زیاد له 200 که‌س شه‌هیدو حه‌وت سه‌د که‌سێکیش برینداربوون ئه‌مه جگه له راونان وگرتنی زیاد له 3000 که‌س له لایه‌ن گرانی پارتی ئازادی و دیموکراتی هاده‌پ که له‌ناویشیاندا چوار سه‌رۆک شاره‌وانی تیدایه وه ئابلۆقه‌دانی شاری جزیره‌ی خۆراگرکه تییدا زیاد له 20 که‌س شه‌هیدبوون که له ناویاندا مندال وژن وپیرو په‌که‌وته هه‌بوون پاشان راگه‌یاندنی باری نائاسای له‌زوربه‌ی ناوچه کوردیه‌کاندا وگواستنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌وناوچانه‌دا که‌شک ده‌کریت بۆ فرت و فیڵ بیت ! هه‌موو ئه‌مکاره نابه‌جێیانه‌ی ئاکه‌په و ئه‌ردوگان هه‌ولدانه بۆ ئه‌وه‌ی هاده‌پ ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست نههینێتهوه به چاوترساندنی کورد‌و په‌شیمان کردنه‌وه‌یان له‌وده‌نگانه‌ی که بههادهپیان داوه ! به‌م کاره نا به جێیانه ئاکه‌په نه‌ک روناکی گلۆپه‌که‌ی کهسمبولی پارته‌که‌یه‌تی په‌خش نه‌کرد به تورکیادا به‌ڵکو تاریکی وره‌شی هێنا بۆ زوربه‌ی ماڵه‌کانی تورکیا !روی راسته‌قینه‌ی فاشیه‌تی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په ده‌رکه‌وت به‌رامبه‌ر به‌کورد وکیشهکهی !
سه‌رکه‌وتنی هاده‌پ مانای له گۆرنانی خه‌ون وهیواکانی ئه‌ردوگان و نه‌توانینی له به‌ده‌ست هێنانی زوربه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان واته بێهیوا بونی له گۆرینی ده‌ستوری بنه‌ره‌تیی تورکیا له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ! که‌ده‌یه‌ویت هه‌تا هه‌تایه له‌سه‌رکورسی سه‌رۆکایه‌تی بمێنێته‌وه تا ئاکه‌په ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بێت! ئهمرۆلهم کاته ناسکه‌دا که چه‌ند رۆژێکی که‌می ماوه بۆ ئه‌م هه‌لبژاردنه چاره‌نوس سازه خاتو میرکلی کانزله‌ری ئه‌ڵمانیا هاته تورکیا‌و له‌گه‌ل ئه‌ردوگان و داود ئۆغلودا کۆبوه‌وه ئه‌م هاتنه له‌لایه‌ن پارته ئۆپۆزسیونه‌کانی تورکیا‌و ئه‌لمانیا و زۆرێک له‌رۆژنامه‌نوس وچاودیران وه‌ک پالپشتی کردن و به پشتگیری میرکڵ وحوکمهتی ئه‌ڵمانیا بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌ردوگان وئاکه‌په له حوکمدا دانرا گه‌رچی هاتنی کانزله‌ر له‌م کاته‌دا مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو چونکه له‌پێناو پاریزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌ڵمانیادا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا! که ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ رازیکردنی تورکیا بۆ ریگریکردن له لێشاوی په‌ناهه‌نده بۆ ئه‌ورپا و چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌ی ئاواره‌و په‌ناهینده‌کان که له‌ناو ئه‌ڵمانیادا خاتو میرکڵ که‌وتۆته بهررهخنهیهکی زۆر، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن لایه‌نگران و په‌رله‌مه‌نتارانی حیزبه‌که‌ی خۆشیه‌وه، به هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی ئه‌ڵمانیا به‌روی ئاواره‌کاندا! بۆیه پیشنیاری پیدانی پاره‌ی زیاتر‌و کۆمه‌کی مالی زیاتری به تورکیا کرد، داودئۆغلو داوای ئاسانکردنی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی کرد بۆ هاووڵاتیانی تورکیا بۆچونیان بۆئه‌وروپا، جگه له مه‌سه‌له‌ی چونه‌ناوه‌وه‌ی تورکیا بۆ بازاری ئه‌وروپای موشته‌ره‌ک داوای له میرکل کرد که پشتگیریان بکات له‌م کاره‌دا، هه‌روه‌ها خواسته گه‌وره‌که‌ی ئه‌مرۆی ئه‌ردوگان و داود ئۆغلوی هێنایه‌وه پیش که له‌ودیو سنوری سوریاوه ناوچه‌یه‌کی ئارام دروست بکرێت وئاواره‌کانی تێدا کۆ بکریته‌وه، له لایه‌ن تورکیاوه پاریزگاری لێبکریت، به‌مه‌ش تورکیا ده‌توانێت رێگری بکات له کورد،
که کانتونه‌کانی جزیره‌و کۆبانی نه به‌ستێته‌وه به کانتونی عه‌فرینه‌وه تا ده‌سه‌لاتی کورد به هێز نه‌بێت و خواستی کورد له پێکه‌وه لکاندن و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی سێ کانتونهکهدا جێ به‌جێ نه‌کرێت تا ده‌سه‌ڵاتی کوردی په‌رش و بڵاوبێت ! ئه‌م داوای ناوچه‌ی دژه فرینهی تورکیا له لایه‌ن ئه‌مریکا و ئوباماوه بۆچه‌ند هه‌م جار ره‌ت کراوه‌ته‌وه‌و دژایه‌تی کراوه‌و پێی نارازین، ئه‌مریکیه‌کان له‌مه‌رامه ڵاوهکهی تورک و ئه‌ردوگان تێده‌گه‌ن ! هه‌روه‌ها روسیا‌و چینیش هه‌ر نارازینبهناوچهی دژه‌فرین، هه‌موان ئه‌وه باش ده‌زانن که داعش راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ له لایه‌ن تورکیاوه پالپشت و کۆمه‌ک ده‌کریت وه ئه‌وراستیه‌ش ده‌زانن که تاقه شه‌ڕ که‌ری دژ به داعش له گۆره‌پانه‌که دا چ له سوریاوچ له عێراقدا شه‌رڤانان و پیشمه‌رگه‌یه بۆیه ئاماده‌نیه که پالپشتی له تورکیا بکات دژ به کورد و خواسته‌کانی ! بۆیه داوا له‌هه‌مو کورد ده‌که‌م که‌به‌جۆش وخرۆشیکی کوردانه‌وه برۆن بۆ ده‌نگدان وپشتگیری لههادهپ بکه‌ن وه له‌سه‌ر هه‌موو کورد پیویسته که پشتگیری له هاده‌پ بکات بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م ده‌نگدانه‌دا چونکه سه‌رکه‌وتنی کورد له‌هه‌ر پارچهیهکدابیت سه‌رکه‌وتنه بۆ پارچه‌کانیتر.