له‌و ده‌ڤه‌ره
هه‌ر ئهشكهوتهو هه‌ر كه‌ڤه‌ره
چاوی ئه‌مبه‌ر هه‌ر له‌وبه‌ره
ئه‌م كه‌مه‌رت، ئه‌و كه‌مه‌ره
ئه‌و كه‌سه‌رت، ئه‌م كه‌سه‌ره
ئه‌م ههتهرت، ئه‌و هه‌ته‌ره
له‌و ده‌ڤه‌ره
هه‌ر كورسییه‌و
كورسی ده‌بێت
هه‌ر كێڵگهیهو
كێڵگه‌ی ده‌زێت
ته‌نگ به زاری خۆزگه‌ی باخچه
هه‌ڵده‌چنێت
له‌و ده‌ڤه‌ره
زوڕنا ده‌ستی ده‌ڕوات
هه‌ر دههۆڵهو
سه‌ری شمشاڵ ده‌بات
ئاوازی نوإ
ده‌خنكێنێت
ڕێتم دێت و
چاوی خونچه ده‌نووقێنێت
له‌و ده‌ڤه‌ره ڤیلا
كۆشكی ده‌بێت
گه‌ڵا ئۆقیانووسهو
ده‌ریا ده‌زێت
به به‌رچاوی خه‌ونی هه‌ژاره‌وه
خه‌رمانی ڕه‌نج
هه‌ڵده‌لووشێت
ڕه‌نگ و په‌ڕۆ
جڵه‌و ڕاده‌كێشن
جڵه‌و جڵه‌وی جڵهوانه
له جڵه‌ودا قاره‌مانه
دۆسێی دۆسێكانی له‌به‌ر ده‌سته‌و
له گیرفانه
خامه‌و پێنووس تووڕ دراون
له‌سه‌رده‌می به‌ردینه‌وه
به خۆیان و خاوهنیانهوه
بێزراون
له‌ناو ده‌نگی ده‌نگه‌كاندا
به ده‌نگی ده‌نگ
خنكێنراون
به خامۆشی
له ئامێزی خامۆشیدا
خامۆش خامۆش
لوول دراون
له‌به‌ر ده‌رگه‌ی داخراوی خه‌ونه‌كاندا
به باوه‌شێك گه‌ڵاو به‌ڵێنه‌وه
نێژراون
له‌و ده‌ڤه‌ره
گه‌ڵا ده‌ستڕۆیشتوو و ده‌سته‌ڵاته
چی دیكه هه‌س
بێ ڕه‌نگ، بێ ده‌نگ
كز‌و ماته، كز‌و ماته!!
12/7/2007
