برای به‌ڕێزمان كاك سه‌نگه‌ر زراری نووسه‌ر، له ژماره‌یه‌ك له ژماره‌كانی ڕۆژنامه‌ی (ڕووداو) دا، وتارێكی سه‌باره‌ت به ڕۆمانی (فرانكشتاین له به‌غدایه) نووسیوه‌و بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه من له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا له هه‌ولێر چاپ بووه. هاوكات كاك سه‌نگه‌ر ئه‌و وتاره‌ی سكان كردووه‌و له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت له (فه‌یس بووك) وێنه‌ی وتارهكهو ده‌قی وتاره‌كه‌یشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك براده‌ریش له خواره‌وه كۆمینتیان بۆ نووسیوه.
نووسه‌ر له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌دا به پشت به‌ستن به ڕۆمانه‌كه‌و به سوود وه‌رگرتن له نووسینێكی ڕه‌خنه‌گر فازلڕ سامرو چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌لڕ خودی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه ئه‌حمه‌د سه‌عداوی كه له سایتی ئیلاف بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسی ناوه‌رۆك و مه‌به‌ست و ئامانجی ڕۆمانه‌كه ده‌كات. ئه‌وه‌یش كارێكی چاكه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه بگات و دواتر ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی كرد، بیخوێنێته‌وه.
به سوپاسه‌وه سه‌رنجه‌كانی له‌مه‌ڕ وه‌رگێڕو وه‌رگێڕانه‌كه وه‌رده‌گرین، چ نه‌رێنی، چ ئه‌رێنی بن. (به‌ڵام ئێمه لای خۆمانه‌وه هیچ كاتێك نه‌مانگوتووه (عه‌ره‌بی، یان كوردی ده‌زانین) !!! بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت سه‌یری لیستی چاپكراوهكانمان بكرێت، كه له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌دا ڕیزكراون) !!! له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌یشدا هه‌ندێك تێبینی و ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌مه‌ڕ هه‌ندێك ڕاو سه‌رنج و بڕیاری گشتی نووسه‌ر هه‌یه، كه نابێت یه‌ك هه‌ڵه‌ی تایپ، یان له‌بیرچوونی پیتیك له وشه‌یه‌ك له‌كاتی نووسیندا بڕیارێكی گشتی له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كه‌وه بدرێت و بگوترێت هه‌موو بابه‌ته‌كه پڕ له هه‌ڵه‌ی ڕێنووس و هه‌ڵه‌ی خاڵبه‌ندییه. خۆ دیاره وشه‌ی (پێشكهشهكار) شینه‌كه‌ی په‌ڕیبێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی تایپه، یان (حكوومه‌ت) به یه‌ك (وا) نووسرابێت، كه من به خۆم به دوو (واو) ی ده‌نووسم!!
بۆ نووسه‌ری ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌رگێڕ له خاڵبه‌ندیدا ده‌ستكاری ده‌قی ڕۆماننووسی نه‌كردووه، چونكه ڕۆماننووس ئه‌و خاڵبهندیییهی به‌كارهێناوه، خاڵ و وێرگلڕ و وێرگڵ خاڵێكی له‌ژێر بێت و دوو خاڵی له‌سه‌ر یه‌ك و كه‌وانه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیار‌و ئه‌و جۆره شتانه‌ی خاڵبه‌ندی كه له نووسیندا به‌كاردێن، هه‌ر هه‌موو هی دهقهكهن، وه‌رگێڕ ناتوانێت ده‌ستكارییان بكات، دواتر مه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر بكات له شوێنێكدا ده‌ستكاری بكات، ئه‌گینه نابێت ده‌ستكاری بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵبه‌ندی زمان نییه وه‌ربگێڕێت، نووسه‌ر چۆن به‌كاری هێنابوو، ده‌بێت وه‌رگێڕ پابه‌ندبێت. منیش له‌و وه‌رگێڕانه‌دا ده‌ستكاری خاڵبه‌ندیم نه‌كردووه‌و وه‌ك نووسه‌ره‌كه‌ی به‌كارم هێناوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یشی تێدایه، ده‌بوو نووسه‌ر ده‌قه ئهسڵهكهو وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به‌راورد بكردایه. من به خۆم خاڵبه‌ندی بۆ نووسین و به‌رهه‌می ژماره‌یه‌كی زۆر له شاعیر‌و نووسه‌ران ده‌كه‌م و كردوومه!!
سه‌باره‌ت به ناوونیشانی ڕۆمانه‌كه‌یش (فرانكشتاین فی بغداد) ، (كه من ناوونیشان به دوو واو ده‌نووسم، نه‌ك ناونیشان كه به هه‌ڵه ڕۆیشتووه) ئێسته‌یش من له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه (فرانكشتاین له به‌غدایه) نه‌ك (له به‌غدا) ، بۆچی؟ چونكه نووسه‌ر له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌دا وێنه‌یه‌كمان پێ پێشان ده‌دات، كاتێك خه‌ڵكه‌كه به ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه به به‌رده‌م ئۆتێله‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن بێ ناو له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یریان ده‌كات و گاڵته‌ی پێیان دێت و ده‌ڵێت ئه‌و هێشته ماوه‌و له‌وێیه: (پیاوه‌كه جگه‌ره‌كه‌ی له په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕی دا‌و گوێی له هه‌راو هوریای تیپێكی میللی بوو كه له‌ناكاو به میوزیك لێدانه‌وه به‌به‌رده‌م ئۆتێله‌كه‌دا تێپه‌ڕی، ژماره‌یه‌كی زۆر مندالڕ به هه‌ڵهه‌ڵه‌و چه‌پڵه لێدان دوای كه‌وتبوون. ئاسمان برووسكه‌ی دا، ئاكام بارانه‌كه‌ی باراند، خه‌ڵكه‌كه ڕایان كرد‌و به‌ره‌و ماڵه‌كانیان هه‌ڵاتن، ده‌نگی میوزیك و ده‌نگی ئاهه‌نگ گێڕه‌كان بڕان. ته‌نیا ده‌نگی باران مایه‌وه كه تا ده‌هات توندتری ده‌كرد.
پیاوه‌كه هه‌ر یاری له‌گه‌لڕ پشیله‌كه دهكردو ده‌ستی به‌سه‌ر جه‌سته پیرهكهیدا ده‌هێنا كه هه‌موو تووكه‌كه‌ی وه‌ریبوو. هه‌ر یاری له‌گه‌لڕ دهكردو گاڵته‌ی له‌گه‌لڕ ده‌كرد وه‌ك بڵێیت دوو هاوڕێی گیانی به گیانی بن. ) . ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه (بێ ناو) له‌وێیه، له به‌غدایه‌و، ناوونیشانه‌كه گرێی ناوی نییه، ڕسته‌یه‌كی ئاگهداركردنهوهیه، كه (بێ ناو) له به‌غدایه، ئایه ئێمه ده‌توانین بڵێین (مه‌حموود له هه‌ولێر) ، یان ده‌ڵێین (مه‌حموود له هه‌ولێره) !!
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند ڕسته‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی بزانێت و، به به عه‌ره‌بی بیانخوێنێته‌وه، ده‌زانێت ئه‌م ڕستانه زۆر عه‌ره‌بییانه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه بیانسه‌لمێنێت بڕیاری گشتی ده‌دات، ئه‌وه‌یش پێی ناڵێن ڕه‌خنه، چونكه ڕه‌خنه ئه‌وه‌یه بچیت ڕسته عه‌ره‌بییه‌كه بهێنیت و وهرگێڕانهكهیش بهێنیت و هه‌ردووكیان دابنێیت و به‌راوردیان بكه‌یت، پاشان بڕیار بده‌یت، ئه‌گینه ئه‌وه پێی ده‌گوترێت پێشێل كردنی ڕاستی و ده‌بێت نووسه‌ر له‌گه‌لڕ وشه‌دا زۆر ههستوهرانه بجووڵێته‌وه، چونكه هه‌ر وشه‌یه‌ك ده‌ینووسێت، پێویسته له ئاكامه‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه‌و بزانێت چی ده‌ڵێت، ئه‌گینه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت، چونكه نووسه‌ر ئه‌و نووسه‌ره‌یه كاتێك ده‌نووسێت ڕه‌خنه‌یش له نووسینه‌كه‌ی خۆی ده‌گرێت، نه‌وه‌ك له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌دا ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت.
نووسه‌ر، بۆ ئه‌و ڕستانه‌ی هێناونییه‌وه، ده‌ڵێت (به عه‌ره‌بی داڕیژراون، هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆریشیان تێدایه) ، ده‌بوو ڕسته عه‌ره‌بییه‌كانی بهێنابان و به‌راوردی بكردان، پاشان ئه‌و بڕیاره‌ی دابایه كه (هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆریشیان تێدایه) ، چونكه ئه‌وه بڕیارێكی گشتییه به‌سه‌ر هه‌موو ڕۆمانه‌كه‌دا، نووسه‌ر جیاوازی له‌نێوان هه‌ڵه‌ی ڕێنووس و هه‌ڵه‌ی تایپ، یان هه‌ڵه‌ی چاپ نه‌كردووه، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌یشدا من ده‌ڵێم زۆر كه‌س هه‌ن ڕێنووسی كوردی به ئاره‌زووی خۆیان ده‌نووسن، چونكه هیچ ڕێسا‌و ڕێنماییه‌ك پێڕه‌و ناكه‌ن و چۆن بۆیان لوا ده‌نووسن، به‌ڵام من به زمانی خۆم نه‌بێت، ڕێنووسێك پێڕه‌و ده‌كه‌م زانستیانه‌یه، چونكه ڕێنووس ئه‌وه نییه بچیت پێنج شه‌ش وشه پێكه‌وه بلكێنیت، له‌لایه‌كه‌وه جوانی وشه‌كان تێك بده‌یت و، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ر له خوێنه‌ر بشێوێنیت به (حینجه بیخوێنێته‌وه) ، بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س ده‌نووسن: (سهرمانلێشێواندن) ، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئه‌و وشانه پێكه‌وه ده‌نووسێنن كه ده‌بێت به‌پێی یاسای ڕێنووس بێت، چونكه زمانی كوردی زمانێكی (ئیشتیقاقی) نییه، زمانێكی (ته‌ركیبی) یه‌و به هۆی پاشگرو پێشگره‌وه وشه‌و واتای نوإ دروست ده‌كرێت، بۆیه لهگهردان كردن و به‌كارهێنانی جێناو له‌گه‌لڕ ئه‌و جۆره وشانه‌دا پێویست ده‌كه‌ن هه‌ندێك له‌و به‌شانه له یه‌كدی جیا بكرێنه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه بۆ پاراستنی جوانی وشه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه زوو خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته له هه‌ندێك ئیشكالاتی نووسینی ئه‌و وشانه‌دا سه‌یری ڕێنووسی زمانانی دیكه‌یش بكه‌ین تا بزانین ئه‌و جۆره وشانه چۆن ده‌نووسرێن، بۆ نموونه: (ئه‌مڕۆ) ، له عه‌ره‌بیدا (الیوم) ، له ئینگلیزی‌دا (Today) ، به‌ڵام وشه‌ی دیكه هه‌یه به جیا ده‌نووسریت وه‌ك (خۆشه‌ویستم) ، به عه‌ره‌بی (عزیزی) ، به ئینگلیزی (my dear) (ته‌نیا بۆ نموونه) ، ده‌بینین به كوردی و عه‌ره‌بییه‌كه پێكه‌وه نووسران، به‌ڵام له ئینگلیزییه‌كه‌دا جێناوه‌كه جیا كرایه‌وه، بۆچی ئینگلیزییه‌كه نه‌چوو هه‌ردوو وشه‌كه پێكه‌وه بلكێنێت، وه‌ك ئێسته زۆر له نووسه‌ران و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان ڕسته‌ی درێژ درێژی ئه‌وتۆ ده‌نووسنه‌وه سه‌ر له خوێنه‌ر تێك ده‌ده‌ن.
خۆزگه نووسه‌ر سه‌رپێییانه ئه‌و بڕیاره‌ی نهدهداو نه‌ده‌چوو گشتگیری بكات و نموونه‌كانی بهێنابایهو دروسته‌كانی بنووسیبان، چونكه من به خۆم له به‌كارهێنانی ڕێنووسدا زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ڕاستی نووسینی وشه‌كان ده‌كه‌م و (بێ ناو) و (بێ گومان) و (بێ سه‌روبه‌ر) و (بێ ئابڕوو) و (بێ نرخ) و هه‌موو (بێ.. . ) یه‌كانی دیكه به جیا ده‌نووسم، له‌وه‌یشدا په‌نا ده‌به‌مه به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه (بێ) ئامرازێكی نهرێیهو واتای نه‌رێنی به وشه‌كه ده‌به‌خشێت نه‌ك پێوه‌ی بلكێنێت، چونكه تا ئێسته‌یش خه‌ڵك وشه‌ی (بێ گومان) پێكه‌وه ده‌نووسن، كه ئه‌ویش هه‌ڵه‌یه‌و ڕاستییه‌كه‌ی ده‌بێت به‌جیا بنووسرێت، چ ئه‌و وشه‌یه بكاته ناو، یان ئاوه‌ڵناو، یان هه‌ر شتێكی دیكه. ته‌نانه‌ت تا ئێسته‌یش به وتاری سه‌دان نووسه‌رو شاعیر‌و ڕه‌خنه‌گرو وتارنووسدا چووینهتهوهو زۆر وشه‌و ڕێنووسمان بۆ چاك كردوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و نووسه‌رانه هه‌یه وتاره‌كه‌ی خۆی ناخوێنێته‌وه كاتێك بڵاوده‌بێته‌وه تا بزانێت چی له ڕێنووسه‌كه‌ی بۆ چاك كراوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر (له‌هه‌مانكاتدا) به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌نووسێت، كه ده‌بێت جیا بكرێته‌وه (له هه‌مان كاتدا) ، ئه‌گه‌ر بیكه‌ینه عه‌ره‌بی ده‌بێت (فی الوقت عینه، ڕو نفسه) بۆیه ده‌بێت به جیا بنووسریت، له ئینگلیزیشدا هه‌ر وایه، بۆیه پێویسته له نووسینی ئه‌و وشانه‌ی گرفتمان بۆ دروست ده‌كه‌ن بچین سه‌یری ڕێنووسی زمانانی دیكه بكه‌ین و بێین ڕێسا بۆ نووسینی ئه‌و وشانه دابنێین نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌و له خۆیه‌وه ڕێنووسی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت!!
نووسه‌ر باسی جێناوی (وی) ی كردووه به (كرمانجی خواروو) ی داناوه، ئه‌وه جێناوی سێیه‌مین كه‌سی تاكه له كرمانجی (ژووروو) دا، نه‌ك (خواروو) ، بۆ مێینه به‌كاردێت، ئێمه بۆ نه‌هێشتنی گرفتی نێر‌و می له‌وه‌رگێڕاندا به‌كاری ده‌هێنین.
نووسه‌ر به وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئێمه ده‌ڵێت (عه‌ره‌بیانه داڕێژراوه) سه‌یری ئه‌م ڕسته‌یه‌ی بكه‌ن ده‌ڵێت: (فرانكشتاین له به‌غدا) ، یه‌كێكه له‌و ڕۆمانانه‌ی گوزارشت له دنیای دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام و ئه‌و كوشتن و ته‌قینه‌وه‌و تاونكارییانه ده‌كات كه ئه‌م دۆخه هه‌ڵگرییه‌تی. ) جارێك وشه‌ی تاونكاریانه هه‌ڵه‌ی تایپهو (ا) ه‌كه‌ی نه‌كراوه، به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه سه‌یری ڕسته‌ی (ئه‌م دۆخه هه‌ڵگرییه‌تی) یه، كه ده‌قاو ده‌ق بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بییه‌و كورد واناڵێت، به‌ڵكو كورد ده‌ڵێت (له‌م دۆخه‌دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه) ، یان (ئه‌م دۆخه‌یان ته‌نیوه‌ته‌وه) ، یان (بووهنته ڕووداوێكی ڕۆژانه) . هه‌روه‌ها (كه‌س نازانی بكه‌ره‌كه‌ی كێیه؟!) كه كورد وا ناڵێت، كورد ده‌ڵێت (كه‌س نازانێت كێ كردوویه‌تی، یان كردوونی؟!) . هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی (كۆمه‌ڵگای عێراقی تێیدا ده‌ژیی) كه ده‌قاوده‌ق عه‌ره‌بییانه داڕێژراوه، كورد وا ناڵێت، ده‌ڵێت (كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی هه‌راسان كردووه) ، یان هه‌ر ڕسته‌یه‌كی دیكه، وشه‌ی (عیراق) یش (ی) ه‌كه‌ی حه‌وتی ناوێت، چونكه بڕگه‌ی یه‌كه‌می وشه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێته ناوێك له قسه‌كردندا جوان نییه گۆبكرێت، هه‌روه‌ها به عه‌ره‌بی پیتی (ع) هكه ژێرێكی كورتی له‌ژێره‌و درێژ ناكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ی كاری (ده‌ژیێ) ڕاست نییه‌و ڕاسته‌كه‌ی (ده‌ژێت) ه. له ڕسته‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت (ڕۆمانه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌رخه‌ری دۆخه‌كه‌یه) ئه‌مه‌یش ڕسته‌یه‌كه به بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بییانه داڕێژراوه، ده‌كرێت بگوترێت (دۆخه‌كه له سه‌رتاپای ڕۆمانه‌كه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه) نه‌ك ده‌رخه‌ری دۆخه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها له ڕووی ڕێنووسه‌وه چه‌ندان هه‌ڵه‌ی ڕێنووس له وتاره‌كه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون، بۆ نموونه نووسه‌ر له شوێَنێك وشه‌ی داڕێژراو جیا ده‌كاته‌وه‌و له شوێنێك پێكه‌وه‌ی ده‌نووسێنێت: (هه‌ڵ ناگیرێنهوه) ، (جێده‌مێنن) ، ئه‌وه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هێشته ڕێنووسی كوردی بێ ڕه‌چاوكردنی یاسای ڕێزمانی ده‌نووسرێت. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی (هادی خۆشی به هۆی.. ) لێره‌دا (خۆشی) گرفت دروست ده‌كات كه ده‌بوو بنووسرێت (خۆیشی) چونكه ئه‌و كات له‌گه‌لڕ (خۆشی) واته (كامه‌رانی) ، یان (سعاده) تێكه‌لڕ ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئامرازی (یش) به‌كاربهێنرێت، نه‌ك ته‌نیا (ش) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین بڵێین (منش) ، ده‌بێت بڵێین (منیش) . جگه له‌وه‌یش نووسه‌ر له نووسینی هه‌موو كاره ڕانهبوردووهكاندا (ت) كانی قرتاندوون، كه ده‌بێت بنووسرێن، چونكه ئه‌و (ت) یه به‌شێكی جێناو (ێت، ات) ی جێناوی سێیه‌مین كه‌سی تاكه، هه‌روه‌ها (یت) جێناوی دووه‌مین كه‌سی تاكه‌و (ت) تیپێكی (ئه‌سڵی) ی جێناوهكهیهو له‌گه‌لڕ كاری ڕانه‌بوردوودا به‌كاردێت و له زمانی بازاڕیدا واته قسه‌كردندا ده‌قرتێنرێت، بۆیه پێویسته بنووسرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گوتمان (ده‌رگه‌كه دهكرێوه) هیچ تێناگه‌ین، پێویسته (ت) هكه به‌كاربهێنین و بڵێین (ده‌كرێته‌وه) . ئه‌و كارانه‌ی به‌م شێوه‌یه به‌كارهێناوه: (ده‌ڵی، ده‌لكێنێ، ده‌گێڕی، ده‌نووسێنی، ده‌بێ، دهستناكهوی، بێنێ، ده‌ژیی، هه‌بێ، ده‌یه‌وی، نه‌كوژرێ) تا دوایی، له كاری (ده‌ژیێ) دوو یای به‌كار هێناوه، ئه‌وه‌یش ڕاست نییه، ئه‌و (ده‌ژێت) ، نه‌ك ده‌ژیی، ئه‌گه‌ر ئه‌و (ت) یه به‌كاربهێنێت ڕاسته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
له نووسنهكهدا چه‌ندان وشه‌ی دیكه‌مان بینی سه‌رنجمان له‌باره‌یه‌وه هه‌بوو له‌وانه: (په‌یوه‌ندی) ئێمه (پێوه‌ندی) به‌كار ده‌هێنین، په‌یوه‌ندی زۆرتر فارسییانهیه، (په‌ڕه‌گراف) كه پهرهگرافهو (ر) هیهكهی قه‌ڵه‌و نییه، (فرتووفێل) كه وشه‌ی لێكدراوه‌و ده‌بێت به‌یه‌ك (و) بنووسرێت، وه‌ك چۆن به هه‌ڵه ده‌نووسرێت (هاتووچۆ) كه هه‌ڵه‌یه‌و ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت (هاتوچۆ) ، چونكه له (هاتن و چوون) ه‌وه وه‌رگیراوه، كه یه‌ك (و) له نێوانیاندایه‌و كه‌س نانووسیت (منوو تۆ) به‌ڵكو ده‌نووسین (من و تۆ) ئه‌و واوه له‌وێدا واوی پێوه‌ندییه‌و پێوه‌ندیی نێوان دوو وشه ده‌رده‌خات. (كۆمه‌ڵگا) ی به‌كارهێناوه، ئه‌گه‌ر لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه ده‌بێته (كۆمه‌لڕ گا) ، خۆیشتان ده‌زانن (گا) چییه، ئه‌و پاشگره‌ی به‌و جۆره وشانه‌وه ده‌نووسێن و واتای شوێن دروست ده‌كه‌ن (گه) یه، نه‌ك (گا) ، بۆ نموونه: (پرس: پرسگه: شوێنی پرسین) ، (ده‌ر: ده‌رگه: شوێنی چوونه ده‌ره‌وه) ، (كۆمه‌لڕ: كۆمه‌ڵگه: شوێنی ژیانی به كۆمه‌لڕ) ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یشه، به‌ڵكو ته‌نیا وشه‌ی (كۆمه‌لڕ) پڕ به پێستیه‌تی، چونكه كۆمه‌لڕ واتای (مجتمع) ی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت. (ڕوانین: ڕوانگه: شوێنی ڕوانین) ، (خوێندن: خوێندنگه: شوێنی خوێندن) .. تا دوایی، بۆیه ئه‌و (گا) یه ڕاست نییه‌و بۆ ئه‌و پاشگره (گه) به‌كاردێت، چونكه له كوردیدا یه‌ك (گا) مان هه‌یه، ئه‌و گایه‌ی كاتی خۆی جووتیان پێ دهكردو ده‌یانگوت (كابرا بووه‌ته كه‌ڵه‌گا) و له‌و جۆره ڕستانه‌ی ناوی ئه‌و وڵاخه ماڵییه‌ی تێدا به‌كار هێنراوه، بۆیه پێویسته ئێمه ئه‌و دوو شته لێك جودا بكه‌ینه‌وه‌و شێوه ڕاسته‌كانیان له شوێنی خۆیاندا به‌كاربهێنین.
له شوێنی دیكه‌یشدا وشه‌ی (بڵاوبۆته‌وه) ، (نه‌خوێندۆته‌وه) و (هاتۆته‌وه) ی به‌كار هیناوه، لێره‌یشدا پێویسته ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره كارانه پێیان ده‌گوترێت (ڕابوردووی ته‌واو) ئه‌ویش له (قه‌دی چاووگ + پاشگری وه) دروست ده‌بێت، وه‌ك (خویند: خوێندووه، كرد: كردووه، برد: بردووه، خوارد: خواردووه، نووسی: نووسیوه، چوو: چووه، كه‌وت: كه‌وتووه، هینا: هێناوه) ، به‌ڵام له‌و كارانه‌ی له‌ناو وتاره‌كه‌دا به‌كار هێنراوه زۆرتر بۆ سێیه‌مین كه‌سی تاك به‌كارهێنراون و دووباره بوونه‌وه‌یان تێدایه، ئه‌ویش به هۆی پاشگری (ه‌وه) وه كه له‌كاتی به‌كارهێنانیاندا پێویست به پیتێكی ناوبه‌ند ده‌كه‌ن تا واتاكه‌یان ته‌واو ببێت، ئه‌ویش پیتی (ت) یه، ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین كه قه‌دی چاوگه (ا، ی، و) یه‌كان یه‌ك (و) و چاوگه (د، ت) یه‌كانیش دوو واو (وو) وه‌رده‌گرن، به‌م شێوه‌یه (هات +ووه: هاتووه، خویندووه، بردووه، ناسیوه، چووه، هێناوه) به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی تێدا ده‌بێته: هاتووه‌ته‌وه، خوێندووه‌ته‌وه، بردووه‌ته‌وه، ناسیوه‌ته‌وه، چووه‌ته‌وه، هێناوه‌ته‌وه) ، بۆیه تا ئێسته‌یش زۆر له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌و كاره به هه‌ڵه ده‌نووسن و دوو ده‌نگ كه له سێ پیت پێكدێن كورت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به یه‌ك ده‌نگ، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه: (ووه: ۆ) خوێندووه‌ته‌وه: خوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌یش هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كاری ڕابوردووی ته‌واون به‌و شێوه دروسته بنووسرێن كه پێشان درا.
ئه‌م ڕوونكردنهوانهیشم بۆ ئه‌وه‌یه به نووسه‌ر بڵێم له وڵاتێكدا كه هه‌ر نووسه‌ره‌و به ئاره‌زووی خۆی ڕێنووسی وشه‌كان بنووسێت و هه‌ر ڕێنووسێكی بوێت به‌كاری بهێنێت، نابێت ڕه‌خنه‌گرتن له ڕێنووسی وشه‌یه‌ك ببێته بڕیارێكی گشتی و به‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كه‌دا بسه‌پێنرێت، خۆزگه هه‌ر هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی بنووسیبان كه وا تێده‌گات به ڕێنووسی هه‌ڵه نووسراون، تا بۆمان ڕوون بكردایه‌ته‌وه. هاوكات ئه‌وه‌یش ده‌ڵێین هه‌ر هه‌موومان له سه‌ددا نه‌وه‌دی وشه‌كان به یه‌ك ڕێنووس ده‌نووسین، ته‌نیا له سه‌ددا ده‌ی وشه‌كان جیاوازییان تێدایه، لهوانهیشدا پشت به زانستی ڕێنووس و جوانی پیت و مۆركی زمانه‌كه ببه‌سترێت، ده‌شێت له‌سه‌ر ئه‌و له سه‌ددا دهیهیش ڕێك بكه‌وین و بڵێین ڕێنووسهكهمان ته‌واوه، ئه‌گینه نووسینی وشه‌گه‌لی زمانی كوردی به پتی زمانی عه‌ره‌بی هه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی تێدا ده‌مێنێت، ته‌نانه‌ت له لاتینیشدا كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له ڕێنووسدا هه‌ڵه ده‌كه‌ین، له كاتێكدا ئێمه به خۆمان ڕێنووسێك به‌كارده‌هێنین زۆر زانستیانه‌یه‌و له نووسینی وشه‌ی ساده‌و وشه‌ی داڕێژراو‌و وشه‌ی لێكدراودا ڕێسایهكمان داناوه‌و پێڕه‌وی ده‌كه‌ین، ئه‌ویش له ڕێنووسهكهماندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و نابێت یه‌كێك بێت و بڵێت هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی تێدایه، تا ئه‌و كاته‌ی ڕێسایه‌كی یه‌كگرتوو ده‌رچوو ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئێمه به خۆمان لای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌ی به زانستی ده‌زانین به‌كارمان هێناوه‌و نووسینهكانیشمان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن و نووسهگهلێكی ئێسته هه‌ن ئه‌و كاته شییرهخۆر بوون و ڕێنووسیشیان نه‌ده‌زانی، كاتێك ئێمه ڕێنووسی باوكیانمان ڕاست ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ڕێنووسی هه‌ندێك له‌و دكتۆرانهمان ڕاست ده‌كرده‌وه كه له زانكۆ وانه‌یان ده‌گوته‌وه.
هه‌ولێر 9/4/2015
