
پەڵەهەورێک سەری لێدام و
گوتی؛
لەئاسمان بیزار بووم ،هاتووم ببم بە هاوڕێت و
ئیدی لەسەر زەویدا،
بژیم
کۆترێک لانەی سەر درەختەکەی خۆی تێکداو
لەشەقەی باڵیداو هەڵفڕییە ئاسمان
گوتی؛
لە دارستان بێزارم و
حەز دەکەم لەناو ئەستێرەیەکدا
لانەیەکی نوێ چی بکەم.
منیش پێمخۆشە
نیشتمانەکەم بگۆڕم بە،
نیشتیمانیكی تر،ئەگەر تاریکتریش بێ.
هەر من و
کۆتر و
هەور ،
وانین.
کیسەڵێک دەناسم،
دەمێکە دەکۆشێ گۆمەکەی بگۆڕیتەوە
بەگۆمێکی تر.