
تەماشای وێنەیەکی ڕەش و سپی دەکەم
هی داپیرەو
باپیرەن.
نازانم کە تۆ سەیریان دەکەی بیر لەچی دەکەیتەوە!
نەنکم چارۆگەیەکی بەسەرەوەیە.
کراسێکی کوردی ڕەش و خاڵخاڵی سپی.
گەر وێنەکە رەنگاو ڕەنگیش بوایە، دڵنیام هەر رەش و سپی بوون
خەزێمێکی زیو بەکەپوویدا هاتۆتە خوارێ.
دوو بسکی سپی وەک دوو چلورەی سواندە، شۆڕ بوونەتەوە سەرشانی.
باپیرەم جەمەدانییەکی گەورەی لەسەرە، پێدەچێ دوو جەمەدانی تێکئاڵاندبێ.
کورتەک و شەرواڵێک جۆری مرادخانی
پشتێنێکی پان، نازانم چ ڕەنگێک بووە
سمێڵێکی پڕ، بەتەواوی لێوی داپۆشیوەو بەئاستەم لچی بەدەرەوەیە.
نازانم ،
کەتۆ تەماشایان دەکەی بیر لەچی دەکەیتەوە.
من بیر لەوە دەکەمەوە،؛
ڕەنگە نەنکم وەک کۆیلە خۆی حسێب کردبێ و باپیرەشم خودایەکی بچووک
شەوان،
کە ئەڤینیان کردوە ،چرایان کوژاندۆتەوەو نەنکیشم تەنیا، فرمانێکی شەرعی جێبەجێ کردوەو هیچی تر.
ڕەنگە ترسی خودا وای لەنەنکم کردبێ،
تەنیا لەزەت بەسەردارەکەی ببەخشێ و ساردوسڕی جەستەی خۆیشی بەلایەوە کێشە نەبوبێت.
پێم وایە نەنکم، کڵپەیەکی کوژاوەبووە و بڵێسەکانی خەتەنە کراون.
دڵنیام،
کەسیان بەتەواوەتی لەشی ئەوی دیکەی نەپشکنیوە.
دڵنیام،
داپیرەم چەند خاڵێکی ڕەشی بەلەشییەوە بوەو باپیرەم نەیدیتییە.
دڵنیام جێی چەند خەنجەرێک بەجەستەی بابە گەورەوە بووەو نەنکم نەیبینیوە.
کەسیان ژمارەی کەوشی ئەوی دیکەیان نەزانیوە.
باپیرەم،
پێی گوناە بووە دەست و لە سینگ و مەمکدا، تێپەڕێنێ، پێی وابووە لەوێڕاوە هێڵی سوورە.
هەرگیز زمانی نەخستۆتە ناوکییەوە
وەک پیاوی ئەم سەردەمە؛
داوێنی بۆن نەکردووە.
ماچ نەکردوە.
نەیلێستۆتەوە.
نەیمژیوە.
نا....
دڵنیام چاوی بە قۆخە قەڵشیوەکەی نێوان ڕانەکانی نەکەوتوە.
نەنکم ،
دەست و چاوی بە مارەکەی نێوان ڕانەکانی بابە گەورە نەکەۆتووە.
باپیرەم هموو کەڕەتێک کەچۆتە سەر جێی نەنکم بیسمیلای کردوە.
نازانم،
کەتۆ سەیری ئەم وێنە ڕەش و سپییە دەکەی،
بیر لەچی دەکەیتەوە.