ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

ئەم قارەمانەی نەتەوەکەشت بناسە .. پشکۆ ئەمین

ئەم کیژە مامۆستا زارا محەمەدیە لە شاری سنەی سەربەرز، کە داگیرکەری ئیرانی ڕژیمی کورد کوژی پەت و سێدارە بەتاوانی وتنەوە وفیرکردنی خوێندن ونوسین بە زمانی کوردی ، سزای 5 ساڵ زیندانی بۆ بڕیوەتەوە ،
لە ئیرانی داگیرکەرەدا لەسەدەی 2022 شدا ، هێشتا خوێندن ونوسین بە کوردی تاوانە ،
مامۆستا زارای تیکۆشەر وپێشمەرگەو قارەمان گاڵتەی بە سزاکەی دێت و گاڵتە بەدام و دەستگا داپڵۆسێنەرەکەی کۆماری ئیسلامی ئیراندێت ، کە لە سەر ئەوەی بەکوردی وانەی وتۆتەوە سزای دەدەن ،
سیاسەت مەدار ورۆژنامەنوسی کورد ئاپۆ عەنتەر دەڵێت ،
گەر زمانی رەسەنی من کە کوردیە تۆی هەژاند، ئەوا بێگومان بە، تۆ دەوڵەتەکەت لەسەر خاکی نیشتیمانی من بنیات ناوە، واتە تۆ داگیرکەریت ،
ئای کوردبوون کە سەختیت ، بەڵام لەگەڵ هەموو سەختیەکیشدا پیرۆزترینی ، ئەوەتا رۆڵە تێکۆشەرەکانت وازت لێناهێنین و بەگیانی خۆیان دەتپارێزن ،
زارای تیکۆشەرو قارەمان ، نمونەیەکی جوانی کورد پەروەریەو پارێزەرێکی تەواوی زبانی دایکە ، کە بەشێکی هەرەگرنگی بنەماکانی کوردبوونە،