
لاسیکۆی ململانیکانی کورسی سەرۆک کۆماری عێراق دەگاتە لوتکە. هەر چی جەمسەرە ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیەکان بەئاشكراوو بەبێ پەردەقومار بەچارەنوسی خەڵکی عێراق و خەڵکی کورد دەکەن . دەوڵەتی ئێران بەرونى و بێ پەردە هوشداری بەلایەنی کورد - سونەَ- گروپی موقتەدا سەدر ی شیعی، ئێران داوه ئەو پەیامەی ئاراستەی جەمسەرە ئیقلیمیەکانی وەک تورکیاو ئیمارات و سعودیەو بریتانیاو ێەمریکادا کەئەوەی پشتڕاستکردەوەکەعێراق بەشێکی دانەبڕاوە لەسیاسەتی ئێران بەحوکمی ئەوەی دەسەڵات بەدەستی عەرەبی شیعە مەزەهە. هه ر بۆیە ئێران بەو تەشکیلە تارەیەی عێراق ڕازی نابێت ئەگەر هەژمونی خۆی زیاتر نەبێت، ئەمڕو دەبینین لەسەرو بەندی تاودانی ئەسپی تاراودەی ململانێکانی ناسێۆنالیزمی کوردی . لەچەند ڕۆژێ داهاتودا ساحەی سیاسی عێراق ڕوبەڕوی لایەنە پێک ناکۆکەکانی ناسێۆنالیزمی کورد دەبێتەوە. ئەمەلەکاتێکدایە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق لەئاڵانکارییەکی سەختدایەو ئەم ئاڵانگاریەسیاسیانەی عێراق بۆتەوێردی سەر زوبانی میدیا کوردی و عەرەبی و جیهانیەکان . لایەنی سیاسی و لایەنەسەرەکیە کوردیەکان . گرەو لەسەر کورسی سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن وەک ئەوەی هەنگوین لەبن شاخ بدۆزنەوەو پێشکەشی تاک بەتاکی کوردی بکەن . پۆستی سەرۆک کۆمار لەعێراقی شیعی نیزمدا چگەلەپەراوێز خستن و قومار کردن بەچارەنوسی خەلکی کورد مشتێک ناخاتەسەر خەروارێک لەهەمبەر مافی خەڵکی کورد لەعێراقدا . پرسیارە جەوهەرییە کەئەوەیە؟ ئایا لەماوەی 4 ساڵی ڕابوردوی سەرۆک کۆمارەکوردەکەی عێراق چ خەرمان بەرەکەتی هەبوەبۆ ئێمەی کورد ؟ ئەوو سەرۆک کۆمارەکوردەی ڕابوردو یان سەرۆک کۆماری داهاتوی کورد لە، عێراق دەتوانێت بەر بەتعریبی کورد بکرێت لەکەر کوکی شاری کوردان کەهەمیشەکە، رکوک و کوردانی کەرکوک لەژێر هەڕەشەی تەعریب و کوشتن و تۆقاندنی ڕێکحراوی تیرۆریزمی داعش و سەر جە، م ناوجەکانی ماددەی 140 کەبەێاشکرا دژی کوردو خەڵکەکەی ئەنجام دەدرێت ؟ ئایا ڕۆڵی سەرۆک کۆمارەکوردەکەی عێراق چ گاریکەریەکی هەبوە؟، ئەم عێڕاقەی ئەمڕۆ هیج شکۆمەندییەکی نی یەهەرچی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و گروپەتیرۆریزمیەکانی حەشدی شەعبی سەر بەدەوڵەتی ئێران لەپێش چاوی سەرۆک کۆمارەکوردەکەی عێراق بەردەوامن لەکوشتن و تەعریبی خەڵکی کورد لەشاری کەرکوک ناوچەکانی سەر بەماددەی 140 . ، ئەمەلەکاتێکدایەهەر چی دەوڵەتانی وەک تورکیاوو ئێران بەێاشکرا لەسەر ساحەی سیاسی عێراق دژی کوردو مافەڕەواکانیان ئەجێنداکانیان جێ بەجێ دەکەن . ئەی سەرۆک کۆمار چ کاریگەرییەکی هەیە؟ چونکەکورد هەتاکو ئێستا هەر نەتەوەی زوڵملێکراوو بەشخوراوە لەبەر ئەوەی کورد خاوەنی کیانی سیاسی سەر بەخۆی خۆی نی یەو ئێمەی کورد هەر لەژێر چەپۆکی عێراقی شیعی نیزم و عێراقی عروبەین، کەواتە سەرۆک کۆمار بەکورد تەنها ناوو هەیکە، لێکە. ( کەواتەعێراقی بەبەرهەم و عێراقی بێ بەر هەم بۆ یەئێمەی کورد هیج بەر هەمێکی نابێ .