
لەوەتايی پارتی چۆتە پاڵ هاوپەيمانيەتی سەردرو حەلبوس ، لەلايەن يەکيەتی بۆتە مايەی قسەکردن لەسەری . لەم ڕۆژانە ئەندامێکی سەرکردايەتی يەکيەتی بابەتێکی نوسيوە دەڵێت ، پارتی تاک لايەنانە لەگەل سەدرو حەلبوس ڕێکەوتوە و کارێکی خراپە لەدژی بەرژەوەنديەکانی خەڵکی کوردستانە ، ئەو ئەندام سەرکردايەتيە ديارە يا تازە درک بە ئيتفاقی تاک لايەنە دەکات يا دەيەوێت خۆڵ بکاتە چاوی خەڵک و قەيرانێکی تر دروست کات لەپاڵ ئەو هەموو قەيرانەی ئيستا. ديارە ئەو ئەندام سەرکردايەتيە تازە درک بەوە دەکات ئەو دوو حزبە زلهێزە لەوەتای لەوشاخە دابەزيون تاک لايەنانە لەگەل بەغدا و ئێران و تورکيا ڕێک دەکەون لەدژی يەکتر و دوژمنی بابە کوشتەی يەکترن و تائيستاش يەکتريان پێ فەنا نەکراوە .ئەمە لەکاتێکدا دەبوايە ئەو دوو حزبە يەکتريان بە مونافس بزانيايە نەوەک بەدوژمن . لەو ململانێيەشيان تەنيا خەڵکی کوردستان باجە قورسەکەی داوە خوێنی کوڕی کورد بەهەدەر چوە ، جەنابی سەرکردە کاتێک باس لە ئيتفاقی تاک لايەنەی پارتی دەکەيت ديارە زاکيرەت زەعيفە و ڕوداوە ماڵوێرانيەکانت بير چۆتەوە کە حزبەکەی تۆ و پارتی چيان بەسەر خەڵک هێناوە وەرە بزانە حزبەکەی تۆو پارتی چەند جار تاک لايەنە لەگەل نەيارانی کورد ڕێکەووتون ئەوەتا پارتی و بەعس لە 31 ئاب ساڵی 1996 و يەکيەتی و سوپای پاسدارانی کۆماری ئيسلامی لەهەمان ساڵ بە پشت بەستن بە يارمەتی لوجيستی پارتی و تورکيا و يەکيەتی وبەغدا لە 16 ئوکتوبەر .ئەوەندەيان کە ئيتفاقە تاک لايەنە بە ئاشکراکانی حزبەکەی تۆ و پارتيە جەنابی ئەندامی سەرکردايەتی يەکيەتی ئنجا نهێنيەکان چەندن ئەوە خۆتان دەزانن باجە گەورەکەی ئەو ئيتفاقە تاک لايەنانەشتان تەنيا خەڵکی کوردستان لە بێ ئاوی و بێ موچەی و بێ کارەبايی و ئيرهابی خەڵک داويەتی ئيتر چی هاتوی موزايەدە بەسەر خەڵکە دەکەی دەڵێی پارتی لەبەغدا گورزی لەکورد داوە .، جەناب ئەو خەڵکەی ئيستا خەڵکە خۆشباوەڕەکەی بيست ساڵ لەمەوبەر نيە بەڵکو هەردوو دەستی لا کەشف بوە . لەبەر ئەوە چاکتر وايە نە يەکيەتی پارتی تومەتبارکات بە ئيتفاقی تاک لايەنە نە پارتيش يەکيەتی تومەتبارکات خەڵکی زۆر چاک لە ياريەکە حاڵی بووە ، چاکتر وايە بير لەوە بکەنەوە نان و ژيان بۆ خەڵک دابين بکەن نەوەک شەر لەسەر پۆست و پايەی بەغدا بکەن و هێندە خۆتان لەبەغدا نزيک بکەنەوە بەڕادەی ئەوەی هيچ ئيرادەيەکی سياس بۆ خۆتان نەهێڵنەوە .بەغداش بکەنە ئەو کەڵەگايە چەکی موچەو بژێوی خەڵک بکاتە فشار بەسەرتانەوە. لەوەش ترسناکتر ئەوەيە ئايا بيرتان لەوە کردۆتەوە کە خەڵکی کوردستانيش وەک کار دانەوەيەک لەسەر ڕەفتاری نامەسئولانەتان بەرامبەر بە خواستی خەڵک .ئەوانيش بەدوای ئەلتەرناتيفێک و دەرچەيەک دا بگەڕێن بۆ دەرباز بوون لەو قەيران و برسيەتيە. هەڵسن بە دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە پشتيوانی بەغدا ئەوانيش بکەونە ئيتفاقی تاک لايەنە بەرەو بەغدا بچن بەغداش بکەوێتە ناونوسکردنی خەڵک بۆ حەشدی شەعبی ..ئايا بيرتان لەو مەترسيە کرديتەوە ئاوا سەفاو مەرواتانە بۆ بەغدا ؟ ئەگەر ڕويدا هەڵوێستتان چی دەبێت ؟؟ هەڵبەست هەڵوێست لاوازە چونکە سەرۆک کۆمار و پەرلەمان کوردن وەزيرکوردە جا بۆ پارتی و يەکيەتی چاکتر وايە يەکتر بە مونافيس بزانن لەوەی يەکتر بە دوژمن و خائن بناسن . کات خێرا دەڕوا وەرنەوە ناو خەڵک..