
شارەزايانی ماتماتيک دەڵێن ئەگەر سفر ( 0) کەوتە پێشەوە هيچ بەهايەک و سەنگێکی ئابوری نيە . لەگەل ئەوەشدا کليلی کردنەوەی دەرگا ژمارە قورسەکانە چونکە دەستپێکە بۆ ژمارە يەک تا تڕليۆنەکان ، سی ساڵە لەو کوردستانە تەنيا ژمارە سفرەکان لە پێشەوەن بونەتە دەمڕاستی حزبەکان . لەکاتێکدا لە کوردستان ژمارەی قورس و پڕ بەها زۆر زۆرن و توانای ئەوەيان هەيە بيردۆزە سياسی و ئابوريەکان بگۆڕن و ژيانێکی خۆش بۆ خەڵک دەستەبەر بکەن .کەچی بەتەواوی ئەو ژمارە قورسانە پەراوێزخراون . من پێم وايە هۆکاری عومر درێژی ئەو ژمارە سفرانە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی تا ئەم دەقيقە خەڵکانێک هەن گوێيان لێ دەگرن و بە قسە باق بريقەکانيان دەگێلدرێن . بزوتنەوەی گۆڕان گوايە بە نياز بوو ئەو ژمارە سفرە بشکێنێ و ببێتە ژمارەيەکی مەعقول و ڕابەرايەتی خۆشگوزارانی خەڵک بکات نەک هەر نەی توانی ئەوسفرە بشکێنێ بەڵکو بوبە سفری دوای فاريزەوە لەچاو شاسوار عبدالواحيدی بێ حزب و هێشتا دان بەوشکست و خۆ هەڵوەشاندنەوە نانێت و خۆی حەل کات. يا ناوی خۆی بگۆڕی. وەک چۆن حزبەکانی تورکيا بە حزبە کوردی و تورکيەکان هەرجارێک شکستيان لە هەڵبژاردن دەهێنا حزبەکەيان حەل دەکرد جارێکی ديکە بەفۆڕمێکی ديکە دەهاتنەوە مەيدان. کارەساتی سفرەکان لەوەدايە خەڵکانێک هەن باوەڕەيان پێهێناون خۆيان هێندە لەرزۆک نيشان دەدەن لە ژمارە يەک دەترسن کە سفريان کات ، کەسە سفرەکان تا دێت ژمارەيان لە هەڵکشانە کەچی خەڵکيشيان بەدواوەيە و بگرە ناوی زەق و گەورەيان لێ دەنێن .ئەوەندەی ئەو شەعارو دەجالانە ڕۆژانە لە تەلفزيونەکان دەردەکەون چارەکی ئەوان ژمارە يەک و سێ و چوارەکان دەرناکەون. سفری وايان تێدايە پێری بانگەشەی بۆ حيزبێک دەکرد دوێنێ بۆ حزبێکی ديکە ئەمڕۆ لە زوڕناژەنێکی درۆزنی سفری دوای فاريزەوە بۆتە پياوی ئەم و ئەو ، ئەوەی بيردۆزی سياسی و ئابوری لە کوردستان چەقبەستە کردوە سفرەکانن بوار بە ژمارە کان نادەن کە چەکەرە بکەن. ئافەرين بۆ ئەو حزب و سياسەت مەدارەی ئەو ماستاوچی سفرانە لە پێشەوە دادەنێن بۆ ئەوەی لەکۆتايی ژمارەکان سفرەکان ئەکتيف بن بە دەفتەرو سەدهەزار و مليۆن و مليار . دەسەڵاتی کوردی لە پێش و لەپاش سودی لە سفرەکان وەرگرتوە لەبەر ئەوە هەرگيز ڕێگە نادات جولە بە ژمارەکان بکرێت و ژمارەکانيش هەر لە چاوەڕوانی گۆدۆ و مەهدی مونتەزەر ئێزيدخان دان بۆ ڕزگار کردنيان لەو هەموو سفرانە.