نووسەرەناسراوەکان

هـەر هـاوڕێیـەکی ئـەشـوو ``زەردەشـت``، هـاوڕێی ئێمـەشـە .. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کەریم قەشانی

 
بـەشـی یـەکـەم..
ڕۆژی (ڤـالانتـاین) ڕۆژێکـە بـۆ ڕێـزگـرتن لـە خـۆشـەویسـتی و هـاوڕێیـەتی. ئـەم وتـارە بـانگـەوازێکـە بـۆ بیـرکـردنـەوە لـە مـانـای ڕاسـتگـۆیی هـاوڕێیـەتی.
``لاری گرانت/Larry Grant`` بـەم دەربـڕینـەی خـوارەوە، هـەسـتێکی زۆر مـەزن لای مـرۆڤ دروسـت دەکـا:
((هـەر هـاوڕێیـەکی ``زەردەشـت``، هـاوڕێی ئێمـەشـە))..
مـانـای هـاوڕێیـەتی لای ``دایڤیـد ئیسـحـاق/`` لـە کتێبـەکـەیـدا بـەنـاوی (فێـرکـاری ڕەوشـتـە مـرۆڤـایـەتیـەکـان/) پێنـاسـە کـراوە:
((وەک ئـەوەی لـەگـەڵ هـەنـدێک کـەسـدا کـە پێشـتـر بـە دیـداری یـەکـدی گـەیشـتـوون، بـەرژەوەنـدی هـاوبـەش لـە بـواری پیشـەیی، یـان کـاتی پشـوو و هـاوکـاری یـەکـدی بـە ئـارەزوومـەنـدی هـەردوو، بـە یـەکـدی گـەیـانـدوون))..
ئـەو دیسـیپلینـەی کـە بـەهـاکـان هـەڵـدەسـەنگێنێ، پێی دەوتـرێ (تـەوەریـزانی) و ڕەچـاوی ئـەم بـەهـا ئـەخلاقیـە دەکـات، چـونکـو یـەکێکـە لـە بـاشـتـرین بنـەمـاکـان بـۆ پـەیـوەنـدییـەکـانی مـرۆڤ لـە ئـاسـتی تـاک و ئـاسـتی کـۆمـەڵایـەتیـدا. لـە ڕاسـتیـدا هـاوڕێیـەتی پـەیـوەنـدی بـە بـەهـاکـانی تـرەوە هـەیـە وەک ئـاشـتی، لـەیـەک تێگـەیشـتن، خـۆشـەویسـتی، ڕێـزو مـوتمـانـە، گـوێڕایـەلی و ڕاسـتگـۆیی و خـۆڕاگـری. هـەرچـۆنێک بێت، بـە تـۆزێک لادان لـە هـاوڕێیـەتی، پـەرچـە کـرداری هـەڵـەی لێـدەکـەوێتـەوە.
لـەم نـووسـینـەدا دەمـەوێ شـیکـاری بـۆ بـۆچـوونی ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بکـەم لـەسـەر چـەمکی هـاوڕێیـەتی لـەبـەر ڕۆشـنـایی (گـاتـا)کـانیـدا. بـەم جـۆرە، ئـەشـوو ``زەردەشـت`` لـە ژیـانـیـدا بـەراییـەکی بـەرزی هـەبـوو بـۆ (ئـاهـوورامـەزدا) و خێـزانـەکـەی و هـاوڕێکـانی و جیهـانی زینـدوو. بـۆیـە بـا بـەیـەکـەوە سـروشـتی ئـەم پـەیـوەندیـانـە بخـەینـە بـەر سـەرنج.
هــاوڕێیـەتی لـەگـەڵ (ئـاهـوورامـەزدا)دا:
لـەوە ئـەچێ لـەنێـوان ئـەشـوو ``زەردەشـت`` و (ئـاهـوورامـەزدا)دا هـاوڕێیـەتییـەکی دیـار و ڕێـزدار هـەبـووبێ. لـە ڕاسـتیـدا ئـەو لـەزۆر کـاتی جیـاوازدا لـەگـەڵ ئـاهـوورامـەزدادا وەکـو هـاوڕێیـەک دەدوا. ئـەوەش ئـەو جـۆرە پـەیـوەنـدیـەیـە کـە ئـەشـوو ``زەردەشـت`` هـەوڵ دەدات فێـری ئێمـەی بکـات، وەلێ لـە ڕوانگـەی ئـەشـوو ``زەردەشـت``ـەوە ئـەو هـاوڕێیـەتییـە بـەپێی چـەنـد مـەرجێکـە. ئـەشـوو ``زەردەشـت`` لـە یـەکـێ لـە کـۆپلـەکـانی گـاتـاکـانـدا ئـاوا بـاسـی ئـەو هـاوڕێیـەتییـە دەکـات:
((خـودای دانـاو زانـا، لـە ڕێگـەی ئـەقڵێکی چـاکـەوە هـاوپـەیمـانـەو لـە ڕێگـەی ڕاسـت و دروسـتییـەوە، هـاوڕێیـەکی چـاکـە)).
سـرودی ٥ هـاتی ٣٢، کـۆپلـەی ٢
بـەپێی ئـەم سـروودە، ئـەو کـەسـەی دەیـەوێ ببێتـە هـاوڕێ ئـاهـوورامـەزدا، دەبێ سـەرەتـا بیـری چـاک لـە نـاخیـدا بچێنێت و ژیـانێکی ڕاسـت و دروسـت و شـەرەفمـەنـدانـە بژێت و ئـەو مـەرجـانـە دەبێ پـەیـڕەو بکـرێت. ڤـەهـومـانـا (چـاک بیـرکـردنـەوە) و ئـاشـا (ڕاسـتی و دروسـتی)، کـۆڵـەکـەی سـەرەکین بـۆ دروسـتکـردنی پـەیـوەنـدیـەکی دۆسـتـانـە لـەگـەڵ (ئـاهـوورامـەزدا، بـەدیهـێنـەر) و تـاکـە ڕێگـاشـە.
ئـەگـەر ئـەوەی لـەسـەرەوە وتـرا دەلیلێکی بڕواپێکـەر نـەبێ، بـڕگـەیـەکی تـر هـەیـە کـە پشـتگیـری لـە بـۆچـوونـەکـەی مـن دەکـا کـە (بیـری چـاک) و (ڕاسـتی و دروسـتی) دوو ڕەوشـتی گـرنگن بـۆ ئـەوەی ببیتـە دۆسـتی ئـاهـوورامـەزدا:
((ئـەمـە لـەتـۆ دەپـرسـم، بـەڕاسـتی پێم بڵێ ئـەی ئـاهـوورامـەزدا. سـتـایشـی خـوازیـارانت دەبێ چـۆن بێت؟ یـا کـەسـێکی وەکـو تـۆ ئـەوە پیشـانی هـاوڕێیـەکی وەکـو مـن بـدات. لـە سـایـەی ئـەشـا (ڕاسـتی و دروسـتی) یـارمـەتیمـان بـدە تـا ڤـەهـومـەن (بیـری چـاک) ڕوومـان تێبکـا)).
سـرودی ٩، هـاتـی ٤٤، کـۆپلـەی ١
پـاداشـتی هـاوڕێیـەتی ئـاهـوورایی:
ئـەشـوو ``زەردەشـت`` وەک هـاوڕێیـەک مـامـەڵـە لـەگـەڵ ئـاهـوورامـەزدادا دەکـات کـە سـتـایشـی خـۆشـەویسـتی، ڕێـزو سـەرسـامی خـۆی بـۆ دەردەخـا. لـەم هـاوڕێیـەتیـە بێـوێنـەیـەدا، ئـەشـوو ``زەردەشـت`` هـەسـت و خـۆشـەویسـتی خـۆی بـۆ مـەزدا دەردەبـڕێ:
((بـە خـۆشـەویسـتییـەوە نـزات بـۆ دەکـەم، ئـەی پـەروەردگـاری چـاک، کـە لـەگـەڵ چـاکتـریـن چـاکـەکـاریـدا هـاوئـاهـەنگـە)). سـرودی ١، هـاتی ٢٨، کـۆپلـەی ٨
هـەروەهـا زۆر سـەرنج ڕاگێشـە کـە مـرۆڤ لـە ڕێـزی ئـەشـوو ``زەردەشـت بـۆ ئـاهـوورامـەزدا تێبگـا کـە دەڵێ:
((ئـەی ئـاهـوورامـەزدا، لـە بـەرامبـەر ئـەو بـەخشـینـەدا هـەرگیـز تـۆ و ئـەشـەو ئـەنـدیشـەی چـاک نـاڕەنجێنم، هـەردەم هـەوڵ دەدەم سـتـایشـی تـۆ بکـەم، چـونکـو تـۆ و هـێـزی مینـوویی شـایسـتـەی سـتـایشـن))
سـروودی ١، هـاتی ٢٨، کـۆپلـەی ٩
وەک دەبینین هـەسـتـەکـانی ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـۆ ئـاهـوورامـەزدا بـەجـۆرێکی تـایبەتی هـاوڕێیـەتی وەسـف دەکـرێت. لـەم پـەیوەنـدییـە سـەرسـوڕهـێنـەرەدا ئـەشـوو ``زەردەشـت`` ئـامـادەیـە ژیـانی خـۆی بـۆ هـاوڕێکـەی تـەرخـان بکـات، بـۆ ئـەوەی پـەیـامـەکـەی بڵاوبکـاتـەوە:
((تـەنهـا کـەسـێک گـوێ لـە فێـرکـردنـەکـانی ئێمـە بگـرێـت ئـەشـوو ``زەردەشـت``ـی دانایە. ئـەو ئـامـادەیـە لـە ڕێگـەی سـروودەکـانییـەوە، پـەیـامـەکـە ڕابگـەیـەنێت لە پێناوی ڕاسـتی و دروسـتیـدا. هـەر لـەبـەر ئـەوەشـە زمـان و گفت و ئـاخـاوتنی شـیـرینمـان پێشـکـەش کـردووە)).
سـروودی ٢، هـاتی ٢٩، کـۆپلـەی ٨
بـۆ هـەرسـێ بـانگـەوازەکـەو پێشـنیـاری بیـری چـاک، ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـە ئـازادانـە بـژاردەی خـۆی هـەڵبـژارد. و هـیچ دوودڵ نـەبـوو لـە پێشـکـەشـکـردنی هـاوکـاری و یـارمـەتی خـۆی و لـە کـۆتـاییـدا وەڵامـی دایـەوە:
((لـەمـەڕ ئـەو دوو دیـاردە مـەزنـە بـۆ هـاویـارانی ئـاهـوورامـەزداو ئـەشـا (ڕاسـتی و دروسـتی)ی قسـە دەکـەم. ئـەی خـاوەنـانی ئـەنـدێشـەی چـاک، بـە بیـری ورد ئـەم وتـەیـەم هـەڵسـەنگێنن، تـا بـەهـۆی ئـاوەزو ئـەنـدێشـەوە، بگـەنـە ڕوونـاکی ڕاسـتی و جیهـانی بـەختـەوەری)).
سـروودی ٣، هـاتی ٣٠، کـۆپلـەی ١
بـەپێی گـاتـاکـان وا دەردەکـەوێ کـە وەهـومـەن (بیـری چـاک) و ئـاهـوورامـەزدا سـەبـارەت بـە ڕەوشـت و ئـاکـاری ئـەشـوو ``زەردەشـت`` هـاوڕابـوون و گـەیشـتنـە ئـەو بـڕوایـەی کـە بـۆ ئـەرکـە مـەزنـەکـە ئـامـادەیـە:
((ئـەی مـەزدا، ئێمـەش ئـەو بـەچـاکتـرین نمـاینـدەی تـۆ دەزانین))
سـروودی ٢، هـاتی ٢٩، کۆپلـەی ١٠
بینیمـان کـە چـۆن ئـەشـوو ``زەردەشـت`` دەتـوانێت یـارمـەتی ئـاهـوورامـەزدای بـەهـێـز بـدات. بـەڵام لـەلایـەکی تـرەوە ئـەشـوو ``زەردەشـت`` دەبـوایە ڕووبـەڕووی چـەندین کێشـە و بـەربـەسـت ببێتـەوە بـۆ بـەدیهـێنـانی ئـامـانجـەکـانی سـەبـارەت بـە بڵاوکـردنـەوەی پـەیـامـەکـەی، لێـرەدا ئـەشـوو ``زەردەشـت`` داوای یـارمەتی ئـاهـوورامـەزدای کـرد:
((ئـەی مـەزدائـاهـوورا، هـەروەک چـۆن پیـاوێکی دانـاو بـەهـێـز یـارمـەتی هـاوڕێکـەی دەدات، پشـتیـوانییـە ڕۆشـنکـەرەوەتـەکـەت و شـادی بـە خـۆم و هـاوڕێکـانم ببـەخشـە. ئـەو شـادییـەی کـە لـە سـایـەی ڕاسـتیـدا بـەدەسـت دێـت و لـە تـوانـای تـۆدایـە)).
سـروودی ٨، هـاتی ٤٣، کـۆپلـەی ١٤
لـە سـەرەتـای بـانگـەشـەی پـەیـامـەکـەیـدا، ئـەشـوو ``زەردەشـت`` تـووشـی بـەرەنگـاربـوونـەوە و ڕاوەدوونـان بـوو. لـەو قـۆنـاغـەی ژیـانیـدا، لاواز بـوو و کـەم کـەس هـەبـوو یـارمـەتی بـدا. پـەیـامـەکـەی لـەلایـەن پیـاوە دینییـە کـۆنـەکـان و میـر و سـەرەک خێڵـەکـانـەوە دژایـەتی دەکـرا. ئـەوان بـەرژەوەنـدیـان لـەو پـەیـامـەدا دەکـەوتـە مـەتـرسـییـەوە. ئـەوان بـەهـێـزبـوون و ئـەشـوو ``زەردەشـت``یش لـە پێگـەیـەکـدا نـەبـوو کـە بـەرەنگـاریـان بێتـەوە. دژبـەرەکـانی ئـەوەنـدە بـەهـیـزبـوون، کـە خـزم و هـاوڕێکـانی نـەیـانـدەتـوانی چـاویـان پێی بکـەوێ. هـەتـا ئـەو کـەسـانـەی کـە دەسـتـڕۆیشـتـووش بـوون، ڕێیـان پێ نـەدەدرا یـارمـەتی بـدەن. ئـەم پـارچـە پـەخشـانـەی خـوارەوە، دەسـتـەپـاچـەیی ئـەشـوو ``زەردەشـت`` دەردەخـا:
((ڕوو لـەکـام سـەرزەمیـن بکـەم و بـۆکـوێ کـۆچ بکـەم؟ لـە کـەس و کـارو هـاوڕێکـانم دوورم دەخـەنـەوە. دڵخـۆشـیـەکم نـە لـە هـاوکـارەکـانم هـەیـە و نـە لـە شـالیـارەکـان کـە پـەیـڕەوی درۆ و خـراپـەن. ئـەی ئـاهـوورامـەزدا، چـۆن دەتـوانم ڕەزامـەنـدی بـەدەسـت بێنم؟)).
سـروودی ١١، هـاتی ٤٦، کـۆپلـەی ١
هـەرچـەنـدە ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـەتـەنیـا مـابـوو، وەلێ بـۆی دەرکـەوت کـە هـاوڕێیـەکی مـاوە یـارمـەتی بـدات، ئـەویش بێجگـە لـە ئـاهـوورامـەزدا، کـەسـێکی دی نـەبـوو. بـۆیـە ڕووی تێکـردوو بـە پـاڕانـەوە پـەنـای بـۆ بـرد:
((ئـەی ئـاهـوورا مـەزدا، دەزانم بـۆچی ئـاوا لاواز و بێـتـوانـام، چـونکـو بـەتـەنیـام و کـەس و کـارو هـاوڕێم کـەمـن. پـەنـام بـۆتـۆ هـێنـاوە و یـارمـەتیم بـدە، وەک چـۆن هـاوڕێیـەک یـارمـەتی هـاوڕێکـەی دەدات. لـەژێـر سـایـەی ئـەشـا (ڕاسـتی و دروسـتی) و لـە تـوانـای وەهـومـەن (بیـری چـاک) ئـاگـادارم بکـە)).
سـروودی ١١، هـاتی ٤٦، کـۆپلـەی ٢
بـەپێی ئـەو تـوێژینـەوانـەی ڕێـزدار ``د. جـەعفـەری`` لـە سـاڵی ١٩٨٩ پێشـکـەشـی کـردوون، ئـەشـوو ``زەردەشـت`` دوای داواکـردنی یـارمـەتی لـە ئـاهـوورامـەزدای هـاوڕێی، بـەرچـاوی ڕوون بـووەتـەوە و ئـەو داوا کـردنـە بـووە ئیلهـامبـەخش بـۆی. دوای ئـەوە مـاڵ و نـاوچـەکـەی بـەجێ هێشـت و ڕووی لـە نـاوچـەی (ئـاهـورامـان/هـەورامـان) کـردو دوای مـاوەیـەکی زۆر لـەو سـەفـەرە، لـە بـارەگـای شـاعیـر و ئـەمیـری نـاوچـەی (بـەلخ) ``شـاە گـوشـتـاسـپ`` لـەنگـەری گـرت و ``شـاە گـوشـتـاسـپ`` بـوو بـە بـاشـتـرین هـاوڕێ و پـاڵپشـت بـۆ ئـەشـوو ``زەردەشـت``..
بـەشـی دووەم و کـۆتـایی
هـاوڕێیـەتی:
ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بیـرکـردنـەوەیـەکی ڕاسـتـڕەوانی هـەبـوو و ڕاۆێـژی بـە بیـرکـردنـەوە و ڕامـانی خـۆی دەکـرد دەربـارەی هـاوڕێیـەتی و ئـەو بـەهـا ڕەوشـتییـە لـەنـاو کـۆمـەڵگـادا. لـە کْـاتی چـوونـە بیـرکـردنـەوەکـانیـدا، ویسـتـی ئـەو تـوخمـانـە دیـاری بکـات کـە هـاوڕێیـەکی ڕاسـتگـۆیـانـە دەسـتنیشـان دەکـەن. ئـاشـا (ڕاسـتی و دروسـتـی)، ئـارمـایتی (ئـەوین و دلـۆڤانی/خـۆشـەویسـتی) و سـیرنیتی ( ئـارامـی)، بـە بنـەمـا گـرنگـەکـانی نـاودەبـرێ:
((مـەزدائـاهـوورا، ئـەو کـەسـە کێیـە کـە هـاوکـاری ئـەشـوو ``زەردەشـت`` دەکـا؟ ئـەو کـەسـە دۆسـتێکـە، کـە بـە دڵ و بـە گیـان لـە تـەک ئـەشـا (ڕاسـتی)یـدا ڕاوێـژ دەکـات. پـاک و ئـەوینـدار و سـروشـت خـۆشـەویسـتـە، بـە بیـری چـاکـەوەوە، لایـەنگـری ئـەنجـوومـەنی بیـرچـاکـانـە)).
سـروودی ١٦، هـاتی ٥١، کـۆپلـەی ١١
ئـەشـوو ``زەردەشـت`` جـەختـی لـە گـرنگـی ئـەشـا (ڕاسـت و دروسـتی) دەکـردەوە لـە دروسـتکـردنی دۆسـتـایـەتی و هـاوڕێیـەتییـەکی تـەنـدروسـت و دڵسـۆزانـە پێمـان دەڵێت کـە لـەو ڕێگـایـەوە گـەشـە بـە دۆسـتـایـەتی و هـاوڕێیـەتی بـدەیـن:
((ئـەی مـەزدائـاهـوورا، ئـەمـە لـەتـۆ دەپـرسـم و ئـەو ڕاسـتییـەم بـۆ ئـاشـکـرا بکـە. سـەرچـاوەو سـەرەتـای بـاشـتـرین شـێـوەی ژیـان چییـە؟ کـەسـێک کـە پـەیـوەسـتـە پێی و هـەوڵ دەدا بـژی، چ پـاداشـتێکی هـەیـە؟ ئـەو کـەسـە، هـاوڕێیـەکی چـاکـەو لـە سـایـەی ئـەشـا (ڕاسـتی و دروسـتـی)دا، پـارێـزەری خـەڵک و چـارەسـازی هـەمـوو کێشـەکـانی ژیـانـە)).
سـروودی ٩، هـاتی ٤٤، کـۆپلـەی ٢
تـایبـەتمـەنـدیـە گـرنگـەکـانی دی کـە ئـەشـوو ``زەردەشـت`` داوای لـە هـاوڕێـکـانی کـرد ئـەوە بـوو، کـە پێـویسـتـە ڕێـز لـە ((یــاســا))کــان بگـرن و ئـامـادە بـن یـارمـەتی کـۆمـەڵگـا بـدەن و بـەشـداری لـە دروسـتکـردن و بـەرەوپێشـبـردنی گـۆمـەڵگـەیـەکی بـاشـتـردا بکـەن:
((مـەزدائـاهـوورا، بـا جـەمـاوەری خـەڵک بـە بیـرێکی چـاکـەوە و لـە ڕووی ڕاسـتی و دروستییـەوە، گـوێ بـۆ وتـەکانم ڕادێـرن و گـویـڕایـەڵی پـەیـامـەکـەم بـن. تـۆش ئـاگـادار بـە کـە لـە هـاوڕێ و کـەس و کـار و دەوروبـەرەکـەم، کـامیـان بـەپێی پـەیـامـەکـەم هـەڵس و کـەوت دەکـەن، بـۆ ئـەوەی بـۆ هـاوکـارەکـانم ببنـە ڕێنمـاییـەکی بـاش)).
ســروودی ١٤، هــاتی ٤٩، کـۆپلـەی ۷
لـەم کـۆپـلـە هـۆنینـەوەی ئـەشـوو ``زەردەشـت``دا، جـارێکی دی جـەختی لـەسـەر گـرنگی ڕاسـت و دروسـتی لـە هـەڵبـژاردنی هـاوڕێکـانی کـردەوە، وەلێ داوای ئـەوەشـی کـرد کـە هـەڤـاڵ و هـاوڕێکـانی گـرنگی پـەیـامـەکـە بـۆ خـەڵک ڕوون بکـەنـەوە و بڵاوی بکـەنـەوە:
((ئـەی مـەزدائـاهـوورا، مـن ``زەردەشـت`` پـەیـامبـەری هـاوڕێی و ڕاسـتی، بـە دەنگێکی بـەرز سـتـایشـی تـۆ دەکـەم. بـا (ئـاهـوورامـەزدا/بـەدیهـێنـەر) لـە سـایـەی ئـەنـدێشـەی چـاکـدا، لـە دەسـتـوورە ڕەوشـتییـەکـانی خـۆی، ئـاگـادارم بکـاتـەوە، بـۆ ئـەوەی منیش هـەمیشـە ڕێنـوێنی خـەڵک بم بـۆ ڕێگـای ئـەقڵ و ئـاوەز)).
ســروودی ١٥، هــاتی ٥٠، کـۆپلـەی ٦
ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـەڵێنی بـە هـاوڕێکـانی دا کـە هـەمیشـە لـە خـەڵکـانی سـتـەمکار و بێ وێـژدان بیـانپـارێـزی و لـەم هـاوکـاریـەشـدا، سـووربـوو لـەسـەر بـەڵێنـەکـەی:
((مـەزدائـاهـوورا، مـن ئـەوەنـدە بـەهـێـزم کـە بـەرەنگـاری ئـەو هـەڕەشـە دووبـارەبـووانـەی سـتـەمکـاران و دوژمنـان بـۆسـەر هـاوڕێکـانم ببمـەوەو سـەرکـوتیـان بکـەم)).
سـروودی ٥، هــاتی ٣٢، کــۆپلــەی ١٦
ئـەشـوو ``زەردەشـت`` هـەسـتـا بـە پـڕۆسـەیـەک بـۆ چـاودێـری لـە ڕاسـتکـردنـەوەی هـەڵـەکـان. لـەو پێـداچـوونـەوەیـەدا، تـووڕەیی و تـونـدوتیـژی ڕەتکـردەوەو فـەرمـوی کـە دەبێ لـە سـەرکـردە دەمـارگیـرو بـەدکـارە مـەسـتـەکـان دوورکـەوینـەوە و وازیـان لێ بهـێنـرێت. لـەو بـارەیـەوە ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـاسـی ئـەوەی کـرد:
((ئـەوانـەی کـە دوژمنـی درۆپـەرسـتـان و بـاوەڕەکـانیـانن و ئـەوانـەش کـە نـاوی ئـافـڕێنـەر بـەچـاکـە دەبـەن و ڕێـز لـە سـۆشـیـانتـە زانـاکـان دەگـرن، لـەگـەڵ ئـەوانـەی کـە ئـافـڕێنـەر بـە سـووک و نـاپـەسـەنـد دەزانن، لـە یـەک جیان. ئـاهـوورامـەزدا، دۆسـسـت و بـراو هـاوڕێی ئـەو بیـرچـاکـانـەیـە)).
سـروودی ١٠، هــاتی ٤٥، کــۆپلــەی ١١
جگـە لـەوەش بـەڕوونی فــەرمــووی:
((خـراپـەکـاران هـەرگیـز پـەیـڕەوی لـە یـاسـا و داد و ئـاوەدانی نـاکـەن. ئـەوانـە بـە هـەڵسـوکـەوت و ڕێنمـاییـە خـراپـەکـانیان، زیـان بـەو کـەسانـە دەگـەیـەنن کـە سـەرقاڵی ئـاوەدانکـردنـەوەو دروسـتکـردنـەوەی کـۆمـەڵگـان. وەلێ هـەر ئـەم کـردار و ئـامـۆژگـاریـە بـەدکـارانـەیـانـە، کـە لـە ئـاکـامـدا بـەرەو مـۆڵگـەی درۆ و خـراپـە، ڕایـانـدەپێچێت)).
سـروودی ١٦، هــاتــی ٥١، کــۆپلــەی ١٤
ئـەشـوو ``زەردەشـت``، خـەڵکـانی دەوروبـەری بـە هـاوڕێ نـاوزەدەکـرد و هـاوڕێکـانیشـی کـۆمـەڵێک خـەڵک بـوون کـە پـرنسـیپـە جیهـانییـەکـان و خـۆشـەویسـتی بـۆ ئـاهـوورامـوزدا، بـەیـەکیـەوە بـەستبـوون. هـاوڕێ و هـاوەڵان لـەسـەر ڕێگایـەک بـەرەو ڕوونـاکی و خـۆشـبـەختی:
((ئـەی مـەزدائـاهـوورا، بـە ئـەنـدێشـەی چـاک و دڵێکی ڕۆشـنـەوە، لێت نـزیک دەبمـەوە، تـا بـەهـۆی یـاسـای ئـەشـا (ڕاسـت و دروسـتی)یـەوە خـۆم بنـاسـم و هـاوڕێ و هـاوەڵـەکـانم بـەرەو بـەختـەوەری پێشـڕەوی بکـەم)).
ســروودی ١، هــاتــی ٢٨، کـۆپلــەی ٢
چـەمکـی هـاوڕێیـەتی بـۆ ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـەپێی ئـەو شـتـانـەی لێـرەدا بـاسـکـراوە، پێـویسـتـە لـە نزیکـەوە پـەیـوەنـدی بـە هـاوڕێیـەتی ڕاسـت و دڵسـۆزانـەوە هـەبێ کـە مـەرجێکن لـە مـەرجـەکـانی هـاوڕێیـەتی:
((ئـەی زەردەشـت، کێیـە دۆسـت و هـاوەڵی دروسـتکـاری تـۆ کـە خـوازیـاری ڕاسـتی و دروسـتی بێت؟ کێیـە ئـەو کـەسـەی بـەڕاسـتی نـاوی بـاش و سـەربـەرزی بـۆ ئـەنجـومـەنی مـوغـان دەوێت؟
ئـەی مـەزدائـاهـوورا، بـەڕاسـتی ئـەو کـەسـە ``کـەی گـوشـتـاسـب``ـی دلێـرە. مـن پـەیـامـەکـەت بـە خـەڵک ڕادەگـەیـەنم)).
سـروودی ١١، هـــاتـی ٤٦، کــۆپلـەی ١٤
``گـاتـاکـان، گفتـوگـۆیـەکی سـەرنج ڕاکێشـیـان لـە نێـوان ئـەشـوو ``زەردەشـت`` و یـەکێ لـە هـاوڕێکـانی بـەنـاوی ``فێـراشـۆشـتـرا`` بـاس دەکـا. لـەو گفتـوگـۆیـەدا ئـەشـوو ``زەردەشـت`` نیگـەرانی خـۆی نیشـان دەدا:
((``فێـراشـۆشـتـرا هـڤـاگڤـا`` لـەگـەڵ هـاوەڵـەکـانت بـڕۆ بـۆ ئـەو شـوێنـەی کـە هـەردووکمـان ئـاواتمـان خـواسـت بـەختـەوەری تێکشـکـاوی تێـدا زاڵ دەبێت، کـە ئـارامی لـەگـەڵ ڕاسـت و دروسـتیـدا بێت. ئـەو شـوێنـەی کـە فـەەرمـانـڕەوایی بیـری چـاکـە، ئـەو شـوێنـەی شـکـۆی ئـاهـوورامـەزدای تێـدا دیـارە)).
سـروودی ١١، هــاتـی ٤٦، کــۆپلــەی ١٦
شـتێک کـە سـەرنجی منی ڕاگێشـا، ئـەو شـێـوازە تـایبـەتـەیـە کـە ئـەشـوو ``زەردەشـت`` لـەبـاری نـەیـارانی دەریبـڕیـوە و پێی وتـوون (نـەک هـاوڕێ) سـروودی ١٦، هــاتـی ٥١، کـۆپلـەی ١٤. تـەنهـا یـەک جـار وشـەی دوژمنـی بـەکـار هـێنـاوە، سـروودی ٧، هــاتـی ٣٤، کــۆپلــەی ٤.
لـەوە دەچـێ کـە ئـەو (نـەک هـاوڕێ)یـانـە مـرۆڤـی بـەرهـەڵسـتکـارو بـەلای ئـەشـوو ``زەردەشـت``ـەوە نـاکـامـڵ بـوون و دەتـوانـرێ بهـێنـرێنـەوە سـەر ڕێگـای ڕاسـت.
مـن پێـم وانییـە لـە ڕوانگـەی (گـاتـا)کـانـەوە دوژمـن هـەبێ. لـەبـری ئـەوە هـاوڕێ نـەزان و سـەرلێشـێـواوەکـان هـەن کـە پێـویسـتـە هــەوڵیـان لـەگـەڵ بـدرێ و بهـێنـرێنـە سـەر ڕێگـای ڕاسـت. بـۆیـە ئـەگـەر دژبـەرەکـان وەکـو دوژمـن ببینین، مـانـای وایـە کـە هـیچ ڕێگـایـەک نییـە بـۆ گـرتنـەبـەری ڕێگـای ڕاسـت و دانـایی.
بـەپێی (گـاتـا)کـان، هـەمـوو کـەس چـانسـی هـەیـە بێتـە سـەر ڕێگـەی ڕاسـت چـونکـو ئـاهوورامـەزدا پێشکـەوتـووخـوازە و ئـەقڵی داوە بـەمـرۆڤ کـە چـاکـەو خـراپـە لێک جـودا بکـاتـەوە. ئـەشـوو ``زەردەشـت`` بـە بیـرە درەوشـاوەکـەیـەوە گـەیشـتـە ئـەو بـڕوایـەی کـە هـەهـوو کـەس چـانسـی ئـەوەی هـەیـە بهێنـرێتـەوە سـەر ڕێگـەی ڕاسـت:
((ئـەوسـا ئـەی ئـاهـور، دەسـەڵات و شـالیـاری تـۆ، بـەهـۆی وەهـومـەن (بیـری چـاک)ەوە تێـدەگـەن، کـە چـۆن واز لـە ڕێی چـەوت بێنن و ڕێی ڕاسـتی بگـرنـە بـەر)).
سـروودی ٣، هــاتـی ٣٠، کـۆپلـەی ٨
لـە کـۆتـاییـدا (بیــری چــاک، گــوفتــاری چــاک و کــرداری چــاک) تـوخمـە گـرنگـەکـانن بـۆ کـارلێکـردن لـەگـەڵ هـاوڕێکـانمـان. هـەنـدێ جـار بێـدەنگی بـاشـتـرە لـە بـەکـارهـێنـانی وشـەی زبـرو هـێـرشـبـەر. لـە ڕووبـەڕووبـوونـەوەدا هـەلی بـاشـتـر هـەیـە بـۆ بـردنـەوەی ئـارگیـومێنتـەکـانمـان کـاتێک وشـەی نـەرم بـەکـار دێنین.
بـا هـەمیشـە یـادی گـاتـاکـانمـان لـەبیـر بێ:
((قسـەو گـوفتـاری شـیـرینی پێ ببـەخشـە)). ســروودی ٢، هــاتی ٢٩، کــۆپلــەی ٨.
ئـەشـوو ``زەردەشـت``پێشـنیـاری گـۆمـەڵگـایـەکی لـەسـەر ئـاسـتی هـاوڕێیـەتی کـرد، چـونکـو هـاوڕێیـەتی لـەسـەر سـێ کـۆڵـەکـەی وەهـومـەن(بیـری چـاک، ئـاشـا (ڕاسـتی دروســتی) و ئـارمـایتی (خـۆشـەویسـتی و دلـۆڤـانی) بنیـات نـراوە و دەتـوانێت بمـانکـات بـەیـەک لـەگـەڵ ئـاهـوورادا..
 
 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ســەرچــاوەکــان:
1- The Gathas of Zarathushtra, Hymns in Praise of Wisdom. Translated by Piloo Nanavutty.
2 - The History of Ethics and Its Zarathushtrian Origins. By Dr. Jose Luis Abreu.
Karim M Saleh

Related Articles