ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

سەرۆکایەتیە نۆێکەی دکتور بەرهەم بێ کورسیە ... جەزا چنگیانی

لەکاتی راکێشانی هێڵی تەلەفوونی شاری بەغداد . ئامێرێ سیخوریان دامەزراند بەهۆیەوە هەموو گفتوگۆکانی کۆشکی کۆماری و وەزارەتەکان عیراق لەلایەن (؟؟؟)دەبیسترا.
ماوەیەک لەمەوبەر گرفتی دبلۆماسی لەنیوان ئەڵمانیا وئەمریکادا دروست بوو . ئەمەریکا لە رێگەی ئامیری دەزگای نهێنیەوە هەموو گفتوگۆکانی برلین دەبیست.
بەردێک لەباخچەیەکی مۆسکۆدا دۆزرایەوە .ئامێریکی تیدا بوو لندن هەموو گفتوگۆکانی کریمل ی دەبیست .
گەرەکیان بوو پێش هەڵبژاردن بێ تەلەفوون بێ پرۆتۆکۆلی فرمی و ئاگاداری میدیا و حکومەتی هەریم وئیراق پەیوەندی بەدکتور بەرهەمەوە بکەن. دەزانن لەپێکهاتەی هەردوو حکومەتی هەریم و بەغداد سێخوری بیگانە هەیە.
تەنیا ریگەیەک بتوانی ئەم ژوانە نهێنیەی دکتور بەرهەم دروستبکات .
کەسێکی کورد بێ و لەدەرەوەی خێزانی سیاسی کوردی .
باشترین رێگە لەسەری رێککەوتن ، بەهۆی بزنسزمانێکی هاو بزنسی دکتور بەرهەم وە.
هەوڵدرا ژۆانێک دروست ببێ .
رۆژی : 01/02/2022
کات : 19,30
ماوەی راڤە : یەک خولەک
مەبەست : ژوانی تایبەت لەتەک دکتور بەرهەم .
ئەم ژوانە لەسەر دوو تەوەر و دوو ئەگەر داریژراو بوو .
تەوەرەی یەکەم هەڵبژاردنەوەی دکتور بەرهەم بۆ سەرۆکی ئیراق .
تەوەری دووهەم هەڵنەبژاردنەوەی دکتور بەرهەم بۆ سەرۆکی ئیراق .
لەهەردوو ئەم دوو تەوەرەدا ( هەڵبژێرێ یان هەڵنەبژێری) دکتور بەرەهەم بەسەرۆک دەمێنتەوە. ئەمە ئەو مەتەڵە سیاسیە. خودی دکتور بەرهەم ئاگای لێ نیە.
ئیمرۆ سێ رۆژ تیپەری بەسەر بەڵینی بزنسمانە هاوبزنسەکەی دکتور بەرهەم .
وەڵام بۆ رێکخستنی ژوانەکە نەدرایەوە.
04/02/202