
پرسیار ئامرازێکە بۆ وەڵامی پرسی بێ وەڵام .
لە 19 / تشرین یەکەم/ 1922 پەرلەمانی عیراقی دروستبوو .
لەبەر نەبوونی هۆڵ لەهۆڵی سینەمای(ڕۆیاڵ) کۆبوونەوە.
27- 03-1923 یەکەم دانیشتنی پەرلەمان کرا. پێکهاتبوو لە 84 نۆێنەر 70 نۆێنەریان مۆچەخۆری میری بوون . لەریگەی دەنگدانەوە هەڵنەبژیرابوون
19-09-1924 باشوری کوردستان خرایە سەر عیراق . بە بریاری پەرەلەمانی ئیراق .
یەکەم هاوبەشی کورد لە پەرلەمان :
١٣/ئایار/١٩٢٨ئەم کوردانە بوون بە ئەندامی پەرلەمانی عیراقی ، وەک موچەخۆر نەک بە دەنگی سندوقەکان.
شاری سلیمانی : سیف اللە ، محمد سالح . ئەمین زەکی . سبری علی ئاغا .
شاری کەرکوک: محمد جاف. مستەفا یعقوب . محمد علی قیردار. محمد سعید حاجی حسین .
شاری هەولێر: جمال بابان . داود حیدری . معروف چیاووک. ئیسماعیل ڕەواندوزی.
شاری موسڵ: جمیل فخری. حازم شمدین ئاغا . عبدلالی .
ئەمە ئەوە دەگەینی شاری کەرکوک وموسڵ عیراقی نین کوردستانین .
لە ٢٨/١١/١٩١٨ شێخی نەمر کۆتایی بەبەکارهێنانی زمانی تورکی لە کاروباری میریدا هانی وزمانی کوردی بوو بەزمانی فەرمی .
دوای سێ ساڵ لەسەر پلانی پەرەلەمانی بەغداد زمانی کوردی بەرەوقران دەچوو
سکاڵای کورد گەیشتە نەتەوە یەکگرتووەکان
بیرکراوەی( بریاری کۆدەنگی دەستەی نەتەوەکان .League of Nations
A1367,44,65 No
لە رۆژی 26/03/1926
بۆ حکومەتی ئیراق دەنووسێ ،زمانی کوردی لەباشوری کوردستاندا زمانی فەرمی وقوتابخانە و کاروباری کۆمەڵایەتیە.
(ئەمین زەکی بەگ) وێنەکەی لەسلیمانی هەڵواسراوە کوردی شانازی پێوەدەکات .
نۆینەری سولیمانی بووە لەپەرەلەمانی ئیراق.پارەیەکی زۆری لە ناسوینالیستە فاشستە عەرەبەکان وەرگرت دەگەڕێتەوە بۆ سلیمانی بۆئەوەی خوێندنی قوتابخانەکان لەکوردیەوە بگۆڕێ بەعەرەبی .
مەلای مزگەوتەکان و ئیسلام ترسناکترین ڤایرۆسی گەمژەکردنی تاکی کورد و ئاژاوەی سیاسین .
چەکێکی هەناو تەپینی تاکی کورد بووە.لەسلاح الدین ەوە تائیستا.ئەگەرکار لەسەر ئیسلام لەکاییەی سیاسیدا نەکرێ سەد نەوەی کوردی داهاتوو.وەک ئیستا رسوا دەبێ.
ئەمین زەکی بەگ لەرێگەی مەلای مزگەوەتەکانەوە پرۆژەی (قڕانی زمانی کوردی) پیادە دەکات .
پارە لەنێو مەلاکاندا دەبەخشیتەوە و هانیان دەدا منداڵەکانیان بەناوی عەرەبیەوە ناو بنین ولەکاتی ڕاڤەکردندا ووشەی عەرەبی بەکاربهێنن چونکەبۆگەیشتن بە بەهەشت باشە.
ئەم کارە پیسەی ئەمین زەکی بەگ ، وەزیری پۆستی حکومەتی شێخی نەمر(بەرێز شاکر مجروم) دەخاتە گریان بەم هونراوەیە وەڵامی ئەمین زەکی دەداتەوە.
تخوا مەڵێن . بە ئارەبی . با دەرز بڵێنەوە
میللەت دڵی برینە . دیسان مەی کولێنەوە.
(ئەم دێڕە هۆنراوەیەم لە مامۆستا و هاوری وباوکی هوشیاریم بەرێز دکتۆر جمال نەبەز وەرگرتووە).
ئەمین زەکی بەگ نوێنەری کوردلەبەغداد هێندە دژی زمانی کوردی بووە نەیهێشتوە منداڵەکانی خۆشی فیری کوردی ببن. فیری تورکی وعەرەبی کردوون.
بەرێز رۆژنامەنووس کاروان ئەبووبەکر 2009 لەبیروت سەردانی ماڵی ناسیحەی کچی ئەمین زەکی بەگ دەکات. لەگەڵ ئەوەدا خەڵکی سلیمانیە کوردی نەزانیوە بەتورکی ڕاڤەیانکردوە میردەکەشی عەرەبێکی بەغدایە.
هەڵۆیستی چەند پەلەمانتارێکی کورد بۆ داگیرکردنەوەی شاری کەرکوک و کوشتنی مادەی 140.
دژایەتی پەرلەمنتارەکانی گۆران بۆ پرۆژەی دەوڵەت و ریفۆراندوم. هەمان بێ ئابرووی ئەمین زەکی بەگە.
تەمەنی پەرلەمانی عیراق:
گەیشتە 99 ساڵ (27- 03-1923 )
ساڵی 1952 تا کودەتاکەی قاسم 1958یەک دەستور لە عیراقدا هەبوو.
پەرلەمان لە سەردەمی کۆماریدا :
کۆماری یەکەم : قاسم لە 1958 تا 1963 هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەعیراقدا نەبووە بەپی مادەی (21) دەستور کۆی وەزیران( مجلس وزراء ) دەسەڵاتی یاسادانانی هەبووە یانی دەسەڵاتی
(ڕەگەزی زاڵ عەرەب) نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق.
کۆماری دووهەم : عبدالسلام عارف 1963 / 1967 سەرۆکایەتی شۆرش و کۆی وەزیران ڕۆڵی پەرلەمانیان دەبینی ( ڕەگەزی زاڵ عەرەب ). نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق
کۆماری سێهەم : عبدالرحمان عارف 1967/1968 . سەرۆکایەتی شۆرش وکۆی وەزیران ڕۆڵی پەرلەمانیان دەبینی ( ڕەگەزی زاڵ عەرەب ). نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق
کۆماری چوارەم : ئەحمەد حسن البکر . سەرۆکایەتی شۆرش ( ڕەگەزی زاڵ عەرەب ) نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق.
کۆماری پێنجەم:1979 /2003 سدام حسین( جمعیە الوطنیە) سەرۆکایەتی شۆرش . لە سالێ1970تا 1980 هیچ هەڵبژاردنێک نەکرا (ڕەگەزی زاڵ عەرەب ) نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق
کۆماری برێمەر : 13/07/2003 (25) کەسایەتی کورد عەرەب. بێ پەرلەمان.
کۆماری شەشەم : کۆماری یەکەمی جەلال (ڕەگەزی زاڵ عەرەب ) نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق
کۆماری حەوتەم : کۆماری دووهەمی جەلال و دیموکراتی و پەرلەمان فشە(ڕەگەزی زاڵ عەرەب ). نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق
لەدوای ساڵی 2003 هەموو پێگەیەکی سیاسی وپەرلەمان ،بوو بە سەرچاوەی دەستکەوتی سامان.
هونەر وئەتەکیتی کاری دبلۆماسی و هەڵۆیستی سیاسی.
لە دوای دروستبوونی ئیراقەوە .یەکەم ژوانی دیالۆگی دبلۆماسیانەی کورد وعەرەب نووسرایەوە .
کاک مەسعود بەرزانی تەمەنی 24 ساڵ بوو 1970 سەرۆکی دیالۆگی کورد وعەرەب بوو.
2003-2022 = 19ساڵ لەمەوبەر کورد لەدیالۆگی لەگەل بەغددا هەیە.
=1946 2022 72 ساڵ تەمەنی کاک مەسعود ە.
واتە ئەم سیاسیە کوردە 52 ساڵە دەستی تەوقە بۆ کۆلتوریک دریژ دەکات .نە لەمانای رێز ، نە تەوقەی سیاسی دەزانن . کورد هەر بەهیوایە و شەر لەسەر پۆستەکان دەکەن .
لەباشوری کوردستاندا دوو هەڵۆیست هەیە شانازی میژوون
یەکەم : پرۆژەی دەوڵەتی کوردی شێخی نەمر
دووهەم : پرۆژەی ریفۆراندوم ودەوڵەتی کوردی مەسعود بەرزانی.
101سەد ویەک ساڵ ساڵ تەمەنێکی زۆرە بۆ تیگەیشتن لەبەرامبەرەکەت
دوای 101 سەد ویەک ساڵ . ئەم دوو گەلە ( کورد وعەرەب)
نەدەتوانن پێکەوە بژین. نەیانتوانیوە دەستورێک بنووسنەوە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپاریزێ. ئەم بازییەی ئیستا میدیا کوردی وپارتەکان بە میشکی سادەی کورد دەیکەن گەمژەکردن وکات کوشتنە. (سەروک کۆمار وجێگری پەرلەمان و وەزیرە کوردەکان بێنرخترین پۆستی سیاسین ونابنە گۆرانیکی بنەرەتی لەنیوان کورد عەرەبدا . )
دەسکەوتی کورد لە سەرۆکایەتی جەلال چی بوو؟ توانی لەماوەی بوونیدا ناوی شەقامێکی کەرکوک لەعەرەبیەوە بکات بەکوردی؟
هوشیار زیباری لووتەکەی دبلۆماسی ئیراقی وەزیری دەروەوە. پێگەی خۆی بەکار هانی بۆ تەکانی بەدۆزی کوردی لە نەتەوە یەکگرتوەکان .پەرلەمانی ئەوروپی ، دوومای روسی ؟
کات چاوەڕی کار ناکات . ئەوە کارە چاوەری کاتە واتە (هەل)دەکات.
نەبوونی دەستورێکی نیشتمانی لە باشوری کوردستان و، رێزنەگرتن لەدەستوری ئیراقی لەپەرلەمانی ئیراقی
گەمژەی کۆمەڵگای ئیراق و سیاسیەکانێتی.
هەموو دانیشتوانی باشور ببن بە ئەندام پەرلەمان لە بغداد هیچ نرخی نیە، چونکە سیاسەت زاڵە بەسەر دەستورەدا.
ئیستا ساڵی 2022 لە 2026 ئەم ووتارە هەر ووتاری رۆژە
ئەم دۆزە ڕەنگدانەوەی گەوجی کورد و عەرەبە.
بۆ کورد .....عیراقی بوون بێ شەرفبوونە .
لەم پەرتووکەدا مەزەنەی ئەم رۆژەم کردوە .
ڕادیکاڵم خۆشدەوێ . چونکە سنوری ترسەکان دەبڕێ
12/01/202