
نۆیژ: چی یە؟
سیاسەت چی یە؟
نۆێژ: وەرزشە و مزگەوەت فیتنسە.
سیاسەت: هونەری پاراستنی بەرژەوەندی یە.
ئەرکی ئەم ووتارە راڤەکردن نیە لەسەر ئیسلام، بەڵکۆ راڤەکردنە لەسەر دۆزی مرۆڤە لاوەزاکانی بۆاری سیاسی.
کاتێک مرۆڤ لەئاستی گرفتێکدا لاواز بوو پەنادەباتە بەر خوا.
سەرۆکی ئەمەریکی (بایدن) چونکە چارەسەری سیاسی پێنیە و لەمردن نزیک بۆتەوە بۆ گرفتی ئوکراینا پەنادەباتە بەرخوا و نۆیژ.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جۆنسۆن ووتی (بەریتانیا مافی پەنابەری دەدا بەسەرانی ئوکرایانی) بۆ؟
ئەم دوو ووتەیە (نۆێژی بایدن و مافی پەنابەری بۆ سەرانی ئوکراینا) دڵنیان پۆتین براوەیە
کاتی خۆشی ئەڵمانیا بەڵینی بە وەزیری دەرەوەی سۆڤیت (ادوارد شیفردنادزە) دا مافی پەنەباری بیدەدا.
ئەگەر لە پرۆژەی یەکگرتنەوەی هەردوو بەشی ئەڵمانیا یارمەتیان بدا.
لەناوچەی Baden-Baden. ڤیلایەکی گرنبەهایان پێشکەش بەهاوسەرەکەی کرد.
هەڵەی رووسەکان:
هەڵەی دەستی: ئەنجامی کردارە. لەداکووتینی بزماریکدا چەکوش بەر پەنەچەیەکت دەکەوێت ئەوە هەڵەی (بزمار وچەکوشەکە) نیە. هەڵەی کرداری خوتە.
هەڵەی سیاسی (ئەنجامی ناهوشیاری سیاسیە)
فەرموو دەتانگەرینمەوە بۆ ساڵێ 1990
2022-1990=32
پرۆیسترۆیکای گورباتشۆڤ:
هەڵەی گەوەرەی پرۆسترۆیکا. هەردوو پەیمانی (وارشۆ وناتوی) هەڵنەوشاندەوە. لە دانیشتنی بەرلین ساڵی ١٩٩٠ لە نیوان
سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا هیلمۆت کۆڵ
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی هانس گینشەر
میخائیل گۆرباتشۆڤ سەرۆکی سۆڤیت
ڕدوارد شیفرندنادزە وەزیری دەرەوەی یەکیتی سۆڤیت
جیمس بیکر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.
داوای یەکگرتنەوەی هەردوو بەشی ئەڵمانیا یان کرد. مەرجی گۆرباتشۆڤ نابێ لەخاکی ئەڵمانیادا بنکەی ناتۆی تیدا بێ.
ئەمەریکا وئەوروپا بەئارامی لەتەک دۆزەکەدا کاریان کرد. شڵەژایەکی خراپ کرمیلی کاولکردبوو. زووربەی سیاسیە رووسەکان کڕابوون.
داخوازی گۆرباتشۆڤ بۆ پرسیاری (ناتۆ) بە دۆلار سرایەوە. پەیمانی وارشۆ نەما و سنوری ناتۆ فراوان ونزیک روسیا بووە.
بوونی (پۆتین) بە سەروکی روسیا. هاوکیشەکانی گۆری و هەڵەکانی گۆرباتشوڤ راستەکاتەوە. جەنگی سارد بۆجاری دووهەم لە نیوان روسیا وئەمەریکا وئەورپادا گرژ بوو.
٢٠٠٣ بۆش (کور) داوای لە ئەڵمانیا کرد هاوبەشی داگیرکردنی عیراق بکات (گیرهارد شرۆدەر، سەرۆک وەزیران) و (یوشکا فیشە، وەزیری دەرەوە) ئامادە نەبوون و لەترسی ئەمەریکا پێش دووساڵ ماوەی یاسایی (گیرهارد شرۆدەر) وازی لەسەرۆک وەزیران هانی سەری خۆی هەڵگرت بۆ مۆسکۆ.
تا ساڵێ ٢٠١٤ هیچ گرفتی لەنیوان روسیا و ئوکراینا نەبوو.
ئەمەریکا بۆ برینی رێگەی گازوپیترۆڵی روسیا ٢٠١٤ کودەتایەکی کرد.
گیرهارد شرۆدەر بوو بە مینەجەری گازپرۆم وئەندازیاری نەخشەی (Nord stream)
ستراتیجی ئەمەریکی دامەزراندنی بنکەی ئوتۆمیە لە خاکی ئوکراینا، ٢٠١٤ کودەتایەکیان لە کییف کرد.
(دۆنیستک ولۆهانسک) دوو ناوچەی رووسن وشانازی بەرووسبوونی خۆیان دەکەن ئەوانیش بەشیکن لە قوربانی هەڵەی خرۆشۆڤ وەک گرفتی نیودۆرگەی کرم.
ئامانجی روسیا داگیرکردنی ئوکراینا نیە گۆرینی ڤیگورە سیاسیەکانی کییف. پەسەندنەکردنی بوون بەئەندمی ئوکراینا لە ناتۆ. ئەمە هێڵی سوری روسیایە.
دۆینی وەزیری دەروەی چین بەچەند خۆلەکێک توانجی خۆی لە دۆزی سیاسی روسیاو ئەمەریکا دا. ووتی بەچ مافێک ئەمەریکا ٢٠٠٣ئیراقی کاولکرد.
سزای ئابوری ئەوروپا بۆسەر روسیا بەشیک دەبێ بەسزا بەسەر ئابوری خۆیانەوە. روسیا بازاریکی فراوانە بۆ کالاکانی ئەوروپا. ئەگەر پەیوەندی ئابوری لەنیوان (ئەوروپا وئەمەریکا و روسی دا) ببرێ زیان لەهەردوو بازار دەکەویت. نرخی پیترۆڵ وگاز لەیەک مانگدا لە ئەڵمانیا بەرێژەیەکی بەرچاوە زیادی کردوە. منیش وەک هاووڵاتیەکی ئەلمانی بەشێک لەو سزایەم بەرکەوتوو. حکومەتی ئیستای ئەڵمان (سوسیال دیموکرات وسەوزەکان) زۆر لاواز وهوشیاری سیاسیان نیە. حکومەتی (سوسیال دیموکراتی و سەوزەکان ٢٠٠٣) بەهێزتربوون لەم حکومەتەی ئیستای ئەڵمانیا.
ئەنجام چاوەروانکراو. لە ووتاری پیشودا نووسیم جەنگی (روسیا و ناتۆ) نابێ.
جەنگی روسیا و ناتوو لە خاکی ئەورپادا رووبدا ئەوروپا دەگەریتەوە بۆ ساڵێی ١٩٤٥.
هیرشەکان روسیا بۆ ئوکرینا دوومەبەستی هەیە
یەکەم: گۆرینی رژیمی کییف. دورخستنەوەی لەناتۆ.
دووهەم: هەردوو ناوچەی (دۆنیستک ولۆهانسک) دەبن بە دیواریکی پتەوە بۆ مەزەنە سیاسیەکان وپرۆژەی ناتۆ.
شۆخە هاوریەکی ئوکراینا ئەمەی بۆ نووسیم
Я не уеду، это моя страна، это моя Родина،
и лучше я умру тут чем убегу как трус
چۆڵی ناکەم. ئێرە نیشتمانمە، ووڵاتمە. مردنم پێ باشترە وەک گەمژەیەک هەڵبێم.
25/02/2022
