نووسەرەناسراوەکان

پۆتین پەشیمانە ... جەزا چنگیانی

 
 
 
سەرمایەدار نامرێت .
سەرمایەدار ماندوو نابێت .
سەرمایەدار لاواز نابێ .
گرفتەکانی جیهانی ئیستا لە نێوان دوو بازارێ سەرمایەداریدا دەچەرخێ.
سەرمایەداری کۆن ، دوای جەنگی دووهەمی جیهانی .
سەرمایداری نۆی ، دوای هەرەسی یەکیتی سۆڤێت .
ووڵاتانی هەژار و ووڵاتانی بچوك ووڵاتانی خاوەن پیترۆڵی رۆژهەڵات و لاتان ئەمەریکا . عراق، کوردستان وسوریا ،ئیران و ئەفغانستان. ئوکراینا . قوربانی سەمایەدارانی کۆن ونۆین .
گرفتی ئوکراینا گرفتی کۆمپانیە پیترۆڵیەکانی ئەمەریکا و روسیا یە واتە بازاڕی سەرمایەداری.
پۆتین بەهۆی گڵۆپی سەوزی ئەمەریکیەوە لە چیچینا سەرکەوت وئەمەریکا وجیهان بێدەنگ بوون .
بۆش بەهۆی گلۆپی پۆتینەوە ئیراقی کاولکرد . روسیا و جیهان بێ دەنگ بوون.
پێش 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمەریکی Madeleine Albright سەردانی موسکۆی کرد . مەدالیایەکی بەسنگیەوە هەڵواسیبوو بریتی بوو لە سەری سێ مەیمون .
مەیمونێ چاوی گرتبوو ،
مەیمونێ گۆیگرتبوو .
مەیمونێ دەمی گرتبوو.
پۆتین بە وەزیری ووت من لە مەدالیاکەی سنگت دەگەم . فەرموو بزانم چیت گەرەکە .
و وتی تۆ چی لە چێچینا دەکەیت ئێمە
بێدەنگ دەبین ، نایبینین ، گۆیمان دادەخەین .
تۆش ئێمە چی لە عیراق دەکەین مەیبینە ، مەیبیستە ، بێدەنگ بە .
دوای ئەم دیالۆگە چەند خولەکە . دوو ووڵات ( چیچینا و عیراق ) کاولبوون
ئەمە مۆراڵی سیاسەتی سەرمایەدارنی کۆن و نۆی یە
ئەمەریکا
CIA .2014 بە هەشت ملیارد دولار رژیمی کییف ی گٶری.جیهان و گەلی ئوکراینا لە ئەمەریکا بە قین نەبوون .
روسیا : هەڵەی پۆتین
پۆتین هەموو تەمەنی لە دەزگای ئاسایشی یەکیتی سۆڤیت کۆن(KGB) وەک ئەفسەریکی ئەکتیف وبەتوانا کاریکردەوە ، دەبوایە لەجیاتی بەکارهێنای سوپا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی(FSB ) بۆ گۆرینی ڤیگورەکانی کییف بەکاربهینایە . نەک سوپا. بۆردمانکردنی شۆینژینی هاووڵاتانی بێ تاوان .
لەبەر ئەوەی ئابوری جیهان گڵۆباڵە ،دەبێ سیاسەتی جیهانیش گڵوباڵ بێ .
کاتیک جەنگی گومرگ لەنێوان چین وئەمەریکادا . دروست بوو . ئەمەریکا باجی زۆری خستە سەر کاڵای چینی لە بازارەکانی ئەمەریکا .
چین باچی زۆری خستە سەر کاڵای ئەمەریکی لە بازارەکانی چیندا
ئەمەریکا لەم جەنگی بازار وباجدا شکا . بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەلاماری چین ی داو جیهانیشی نەخۆشخست،
سیاسەت هونەری پاراستنی بەرژەوەندیە .
شکستی روسیا لە ئوکراینا ئەوەی ئاشکراکرد سەردەمی تاقانەی سیاسی نەماوە .
بەکارهێنانی هێزی روسی بۆ سەربەخۆی وئازادی ( دونیتسک وبلۆگانسک (شرعیتێکی نیشتمانی و نەتەوەی روسە ورەوابوو . دانیشتوانی ئەو دوو ناوچەیە وکرم بەرەزامەندی وکۆکرنەوەی دەنگ لە ئوکرانیا جیابوونەوە . لەمیژوودا رەسەنایەتی رووسی هەیە.
قازانجی ئەم جەنگە بۆ ئوکرایناکان بڕوا بە ئەمەریکا و ناتۆ نەکەن.
قازانجی ئەم شەرە بە پۆتینی ووت ناتوانی ببیتە تاقانە هێز .
ئەم جەنگە لەمێژووی پۆتین دا دەبێتە ناشیرنترین لاپەرەکانی میژووی
ئەوەی لەم جەنگەدا زیانی زۆری پێدەگات کۆمەڵگای ئوکراینا
گەلی ئوکراینا پێکهاتووە لە روس و ئۆکراینا . لەنیواندا پەیوەندیەکی کۆمەڵاتی و تێکەڵاویەکی میژووی هەیە ئەگەر بەهۆی ئەم جەنگەوە ترازان رووبدا بە هەزارەها خێزان لەیەک دەترازین وشیرازەی خۆشەویستی کۆمەڵگا تێکدەچێ.
هەڵە بە بەشیمانی چارەسەر ناکرێ .
پێش کار بیرکردنەوە . کار لەهەڵە دەپاریزێ
پۆتین لە پەڕاوی یادەوەریکانیدا دەنووسی پەشیمانم .
01/03/2022

Related Articles