نووسەرەناسراوەکان

وتووێژەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و چارەسەری کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ... د. جەبار قادر

 
 
لە ناوچەی گۆمڵ لە سەر سنووری بێڵەڕووسیا لە گەڵ ئۆکراینا لە نێوان هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا بەر لە کاتژمێرێک دەستیانپێکرد. وتووێژەکان زۆر سەخت دەبن و چاوەڕوان ناکرێ بڕیاری زۆر گرنگ بدرێ و چارەسەریی هەمیشەیی بدۆزنەوە بۆ کێشەکان لە دەمێکی کورتدا. ئەگەر بتوانن ئاگربەست ڕابگەیەنن ئەوە دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەموو لایەک. سەرۆکی شاندی ڕووسی ڤڵادیمێر میدینسکییە کە یاریدەدەری پوتینە و وەزیری پێشووی کولتوورە. پیسکۆف دەڵێ زۆر شارەزایە و توانای باشی وتووێژ و دانوسانی هەیە و جێگای متمانەی سەرۆکی ڕووسیا و خاوەن بڕیارە. چاودێرانی ڕووس پێیانوایە شاندەکان داواکارییەکانیان پێشکەش بەیەک دەکەن و بڕیاردەدەن وتووێژەکان بەردەوام بن. داواکاری سەرەکی ئۆکراینییەکان ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیایە لە خاکی وڵاتەکەیان.
ئەگەر وتووێژەکان شکستبهێنن شەڕەکە زۆر وێرانکارتر دەبێ و خوێنی زۆر دەڕژێ. تا ئێستا وێرانکاری شار و دێ و کوشتار و توندوتیژییەکان و ژمارەی قوربانییەکان لە سنوورێکی دیاریکراودان.
بە هیوای ئاشتی و ڕاگرتنی خوێنڕێژی و وێرانکاری.
کاتژمێر پێنج و نیو بەکاتی ڕووسیا شاندەکان وچانێکیاندا و قەولە بەردەوامبن. ڕەنگبێ هەواڵەکە هەندێ هیوابەخش بێ. سێیەمین گەڕی وتووێژەکانیش کۆتایی هات و هەر سێ گەڕەکە پێنج کاتژمێریان خایاند و تا ئێستا هیچ ئەنجامێک ڕانەگیاندراوە. 

ئەنجامی کۆبوونەوەکان: 02/28/2022

وتووێژەکان دوای پێنج کاتژمێر کۆتاییان هات، سەرۆکی شاندی ڕووسیا ڕایگەیاند هەموو خاڵەکانی ئەژێندای دانوسانەکان تاوتوێ کران و هەندێ خاڵ بەدیکران کە دەتوانین شتی هاوبەشیان تێدا ببینین. سەرۆکی شاندەکان لە گەڵ سەرووی خۆیان ڕاوێژ دەکەن و گەڕی داهاتووی وتووێژەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە سەر سنوورەکانی پۆڵۆنیا و بێڵۆڕووسیا دەبێ.

https://www.youtube.com/watch?v=fUWz8D0AFj4

Related Articles