

جگە لەوەش هەندێ یاری ئاگرین و هەڵدان بەئاسمان و دوکەڵکردن هەیە که تایبەت بە ڕزگاربون لەدەریاو زەریایە و تیمەکانی فریاکەوتن ئەیناسنەوە بڕێک بکڕیت و لەگیرفانی قاتە سەرئاوکەوتوەکەت بێت لەگەڵ چەرخێک زۆر باشتر ئەبێت ...

مەشترسن حسابی ئەوە کراوە شۆرت نەکات بەتەڕبونی باران چونکە بەشێوەیەکی گشتی بەرگەی ئاو دەگرن (water proof)ن ئەگەر لەحاڵەتێک ڕوشبدا کارەباکەی هێندە بەهێزنیە مرۆڤ بکوژێت هەر ختوکەیەکت دەدا باشترە لەوەی ڕەق ببیتەوە!!
پاوەربانکێکی ١٠هەزاریت پێ بێت بەشی ٩کاتژمێرو نیو دەکات بۆ یەک پارچە جلی هیتەری گەر پاوەربانکێکی ١٠٠هەزاریت پێ بێت بەشی ٩٥کاتژمێر دەکات گەر پاوەربانکێکی ١ملیۆنیت پێ بێت بەشی ٩٥٠کاتژمێر دەکات ... پاوەربانکی ٢ملیۆنیش هەیە ...
ئەمانەش هەموی ٢بۆ ٣گەڵای دەوێت زۆر باشترە لەڕەق بونەوە! بۆ هەرکامێکیان مانگێک پێش هاتنت داوا لەخزمێکت یان هاوڕێیەکت بکە لەئەوروپاوە بۆت بنێرێتەوە بەسێ هەفتە دەگات...
هەرچەند من لەگەڵ ئەوە نیم کەس کۆچ بکات بەڵام هەردێن تکایە خۆکوژی مەکەن و هەمو ئامادەکارییەک بکەن ...
جوتیار شەریف

