
ئەم دەستبەندانە ئامێری شەپۆلناردنی تێدایەو خوی خودکارانە دوایی تەقین دەکەوێتەکارو شەپۆل بەئاودا دەنێرێت بەخێراتر لەهەوا بۆ تیمە فریاگوزارییە دەریاوانیەکان ...
جگە لەدەستبەند پاوانەو ملوانەکەی کاتی نقوم بون هەیەو هەرچوارپەل و ملت لەسەر ئاو ڕادەگرن ...
نامەوێ باسی لایەنی زانستی ئەو دەستبەندەتان بۆبکەم بەڵام وەرزشوانەکانی کالیفۆرنیا دروستیان کردوە تا لەکاتی شەکەتبون وەرزشوان نەمرێت ... بۆ ئە حاڵەتەش ئەبێت.
هەروەها شاور(فیقەنە) هەیە دەنگی دۆلفین دەردەکات خۆشتان ئەزانن قرش ناوێرێ لەدۆلفین نزیک بێتەوە چونکە دۆلفینەکان سکی قرشەکان دەدڕن ... ئەگەر دۆلفینیشی لێ بێت دێن بەهاناتەوە ...
من لەوە تێدەگەم کورد زیاتر لەهەزار ساڵە یاخیەو لەهەمو شتێک ڕەخنەو ئیرادی هەیە و ئەم دەسەڵاتەش وابێزاری کردوە لاساری لەهەمو شتێک دەکات بەڵام ناکرێ و نابێ لەپاراستنی ڕۆحی خۆت یاخی بیت ...
ئەمڕۆ سەردەمی ئەشکەوت نیە هەمو شتێک هەیە ئەوەی بەبیری تۆیا نەیەت هەیە ... دەسبەند هەیە خۆی شاورو چەقۆ و قیبلەنما و ئامێری پەیوەندی کردنی تێدایە ...
دەستبەند هەیە بۆ دوری کیشوەربڕەو سیگناڵ لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەدات دو دانەیە ئەو کەسەی دانەی دوەمی لایە دەزانێ کەی ژیانت دەکەوێتە مەترسی بەپێدانی ئەو دەستبەند بەپۆلیس دەسبەجێ فریاگوزاری نێودەوڵەتی دێن بەهاناتانەوە ...
دەستبەند هەیە لەکاتی مەترسی خۆیی پەیوەندی بە١١٢دەکات و دەڵێ ئەم کەسە لەمەترسیدایە یان لەنقوم بوندایە ...
جگە لەوەش بۆ ڕێگایی وشکانی ڕەخنەتان لەپاوەربانکی پێشو گرتبو بەڕێزان پلێتی وزەی خۆر هەیە دەیبەستی لەپشتت وزەت دەداتێ پاوەربانک هەیە بەوزەی خۆر ئیش دەکات هەر تۆزێک ڕوناکی بەرکەوێ بارگاوی دەبێتەوە ...
جوتیار شەریف
لەگەڵ کۆچکردنی کەس نیم ...
