
گه‌رده‌لوول و گێژهڵووڵكهو خۆڵبارین هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه هه‌ر له عێراق و ئێران و سوریاوه تا عه‌ره‌بستانی سعوودیه، به‌جۆرێك هه‌زاران كه‌س ڕوویان كرده نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه وه‌ستێنران، ئه‌م خۆڵبارینه بووه مایه‌ی سه‌رسووڕمانی دانیشتووان، شاره‌زایان و كاربه‌ده‌ستان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ئه‌مه ئاكامی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو خراپ هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ته‌كانه له گه‌ڵیدا.
ئێستا ڕه‌نگی پرته‌قاڵی له شاره گه‌وره‌كانی تاران و به‌غداو ریاز و شام نیشانه‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی تازه‌ی خۆڵبارینه، جاران له كۆتایی وه‌رزی به‌هارو سه‌ره‌تای هاویندا ئه‌م گێژهڵووڵكانه ده‌هاتن به‌ڵام ئێستا به تایبه‌تی له مانگی ئازاری 2022 ه‌وه هه‌فتانه دووباره ده‌بێته‌وه.
له عێراق حكومه‌ت مۆڵه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند و هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی خۆی ئاگادار كرده‌وه كه له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ گێژهڵووڵكهی ده‌یه‌م كه‌له دوومانگی ڕابردوودا به‌ره‌و ڕووی وڵاته‌كه‌یان بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند تا ئێستا زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
له كوهیهتیش فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تی بۆجاری دووه‌م هه‌موو گه‌شته‌كانی خۆی وه‌ستاند به هۆی خراپی كه‌شوهه‌واو خۆڵبارینه‌وه، ته‌نانه‌ت كوه‌یتیه‌كان وێنه‌ی ڤیدیوییان بڵاوكردبووه‌و كه هه‌موو شه‌قامه‌كان چۆڵ بوون له هاوڵاتیان به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین.
ده‌سته‌ی پێشبینی كه‌شناسی سعودیه رایگه‌یاندبوو كه مه‌ودای بینین كه‌م ده‌بێته‌وه تا ئاستی سفر له سه‌ر رێگاكانی ریازی پایته‌خت له‌م هه‌فته‌یه‌دا، بۆیه شۆفێره‌كانیان ئاگاداركرده‌وه له پابه‌ند بوون به ڕاده‌ی خێرایی، له لایه‌كی تره‌وه زیاتر له 1285 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردبوو به هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و بوونی كێشه له هه‌ناسه‌داندا.
شاره‌زایان و پسپۆران هۆكاری ئه‌م خۆڵبارینه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو وشكه ساڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له لایه‌كی تره‌وه عێراق یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاته‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه زۆرترین كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو و بهبیانبوونیان له سه‌ره، به هۆی بێ بارانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كه له ڕۆژه‌كانی وه‌رزی هاویندا ده‌گاته سه‌روی په‌نجا پله‌ی سه‌دی.
ئێرانیش هه‌فته پێشوو قوتابخانه‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی تارانی پایته‌ختی داخست به هۆی گه‌رده‌لوولی خۆڵه‌وه كه وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه، ده‌یان گه‌شتی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، زیاتر له هه‌شت سه‌د كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كرد به هۆی كێشه له هه‌ناسه‌داندا، ناوچه‌ی خوزستانی بیاباناوی له خۆرئاوای ئێران گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وت.
له سوریاش نه‌خۆشخانه‌كان خرانه دۆخی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ پێشوازی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دا هه‌یه به تایبه‌تی ڕه‌بو، دوای ئه‌وه‌ی پارێزگای دیرزۆری نزیك سنووری عێراق خۆڵبارین گرتیه‌وه.
له كۆتاییدا به هۆی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ژینگه عێراق زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ئێستاش تاكه ڕێگه چاره بۆ خۆپارێزی له خۆڵبارین، ڕووپۆشكردنی زه‌وی به ڕووه‌ك و سه‌وزایی به شێوه‌یه‌كی فراوان و چڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌وژمی با و به‌رگرتن له گه‌رده‌لوولی خۆڵین.