هەواڵی هونەری

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

فیلمی کۆچەری بچکۆل لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لۆس ئانجلێس ی ئەمەریکا نمایشکرا

 

 

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی  کۆچەری بچکۆل  لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد  بەتین قوبادی  لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی  لۆس ئانجلێس  لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا.

فیلمی سینەمایی کوردیی  کۆچەری بچکۆل  The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد  بەتین قوبادی ، لە بەرهەمهێنانی  محەمەد ئەحمەدی  و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی  لۆس ئانجلێس  Los Angeles لە سینەما  ڕۆکسە  Roxie لە شاری لۆس ئانجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە و هۆگرانی هونەریی سینەماوە پێشوازیی لێکرا.

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی  لۆس ئانجلێس  LAKFF کە بە بەرپرسیاریی خاتوو  مریەم دیپدێرە  Meryem Dipdere دەرهێنەر، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و مامۆستای زانکۆ و بە مەبەستی پردیی پەیوەندیی لە نێوان سینەمای کورد و سینەماکارانی ئەمەریکا دامەزراوە؛ لەم خولەدا بە هاوکاریی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی  نۆمێد  Nomad و فێستیڤاڵی فیلمی  گەڕان  Traveling، فیلمە بەرچاوە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و هەروەها وڵاتانی جیهان کۆکردەوە و ئەوانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کرد و بڕیاروایە لە هەر مانگێکدا ئەم بەرهەمانە و فیلمە نوێیە سینەماییە لە ویلایەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمەریکا نمایش دەکات.

لە فیلمی سینەمایی  کۆچەری بچکۆل دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە:  فەڕشید گەوێڵی ،  نادر فەلاح ،  پەریا وەزیری ،  عەزیز چابکورت ،  سوات ئوستا  و  محەمەد رەزا عەقدایی  لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ  یۆسف مەحموود عەبدوالقادر  و  محەمەد مەحموود عەبدوالقادر  ڕۆڵیان بینیوە.

 کۆچەری بچکۆل  دووهەمین بەرهەمی بڵندی  بەتین قوبادی ، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی  دەرهێنەرە نوێیەکان  لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی  سائۆ پائۆلۆ  São Paulo لە وڵاتی بڕازیل و لە درێژەدا لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی  مۆسکۆ  MKFF و هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی  سینەمای کوردی  لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی  دهۆک  Duhok لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.

بۆ زانیاریی زیاتر:

https://www.facebook.com/LAKFF

بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی  کۆچەری بچکۆل .