
1
سوێند ده‌خۆم. . .
هه‌ر هه‌موو جيهان
له‌چاوى تۆ ده‌بێنم
هه‌موو ئێواره‌يه‌ك
له‌باخه‌كانى وجوديه‌تم
لێوم به شه‌ونمى گوڵه‌كان
ته‌ڕ ده‌كه‌م و
گۆرانيه‌ك بۆ هاتنه‌وه‌ى
پاساريه‌كان ده‌چڕم
چۆن زه‌مه‌نێكه
لێره ده‌رناكه‌ون و
بير‌ى هاتنه‌وه‌يان ده‌كه‌م
تاريكى را ده‌خه‌م
مانگ ناخه‌وێ
ئه‌ستێره‌كان
سه‌ما ده‌كه‌ن
با ده‌تۆرێ
هه‌ور ده‌گرى
تۆ بۆ ده‌رناكه‌وى
له‌حزورت ته‌فسيرى شه‌پۆله‌كانى ناخم بكه‌م
تۆ بۆ ده‌رناكه‌وى
له‌باوه‌شت ته‌فسيرى عيشقت بۆ بكه‌م
تۆ بۆ ده‌رناكه‌وى
ده‌ريا تێنووى ماچێك و
ژوانێك ده‌كات
ده‌ترسم دڵم به‌ر به‌ردێكى ره‌ق بكه‌وێ
نه وه‌ك هه‌ر خۆم شه‌پۆله‌كانى عيشقيشم
تێك بشكێ!.
2
ئه‌گه‌ر تۆ. . .
به‌ڵێنى هاتن ده‌ده‌ى
به‌ئاسمانم ده‌ڵێم:
تاريكى له‌باڵاى شه‌و نه‌كات
مانگ و ئه‌ستێره
شه‌رمه‌زار نه‌كات
ئاخر ده‌زانى. . .
كه تۆ دێى
تاريكى را ده‌كات
مانگ و ئه‌ستێره ون ده‌بن
ئاخر ده‌زانى. . .
كه تۆ دێى
ده‌ريا چۆن باوه‌شت پێدا ده‌كات
نا تۆ نايێى
خۆم ده‌زانم
شه‌پۆله‌كانى ناخم
لێوى كه‌ناره‌كان ته‌ڕ نه‌كات
ماسيه‌كان
بۆ هه‌ناسه‌يه‌ك ده‌خنكێن
تۆ نايێى
چۆن ژيانم
له‌نێو له‌پى تۆ ده‌ست پێده‌كا!.
3
دايكم يه‌ك پرسيارى هه‌بوو بۆ ژيان
دواى دۆزينه‌وه‌ى باوكم
ئه‌و پرسياره‌ى نه‌ما
ته‌نها ده‌يزانى دڵى ئارام لێده‌دات و
به‌هارى ته‌مه‌نى هه‌تا ئه‌به‌د
سه‌وز ده‌بێت
ئێستا هه‌مان پرسيارم هه‌يه
به‌ڵام نازانم
كه‌ى ژيان وه‌ڵامم ده‌داته‌وه
نازانم ئاخۆ بۆ هه‌تايه
وه‌ك دايكم ده‌بم
ياخود بۆ هه‌تايه
به‌چاوه‌ڕوانى
به‌هارى دڵ ده‌مێنمه‌وه
ده‌زانم. . .
كه تۆ ون بى
به‌هارى ته‌مه‌نم
هيچ كات سه‌وز نابێ و
هيچ گوڵێ نابێنم
له‌باخى ته‌مه‌نم سه‌وز بێ!.
4
باوكم
زۆر خه‌ونى مناڵى
بۆ گێرامه‌وه
هيچ خه‌ونێكى باوكم
له‌خه‌ونى من ناچێ
ئه‌و خۆشبه‌ختى دۆزييه‌وه
له‌دڵى دايكم
من له‌م جيهانه
خه‌ونێكى بچوك و
تۆيه‌كى مه‌زنم هه‌يه
نازانم چۆن جيهان
له‌مه‌زنى تۆ بدۆزمه‌وه
ئێستا تۆم هه‌ى
بۆ مانه‌وه‌م
نازانم كه‌ى تۆ منت ده‌بێ
بۆ هاتنه دى خه‌ونه‌كانى من!.
5
به‌بێ تۆ. . .
هيچ شتێك روو نادات
ئه‌و دڵه‌ى من
چه‌ند له‌به‌سته‌له‌ك ده‌چێ
كه‌س ناتوانێ
له‌تۆ زياتر
تێيدا بژى و ئارام بگرێ
ئيتر خۆم ده‌زانم
چۆن بيرت ده‌كه‌م و
چاوه‌ڕواني تۆ
له‌باڵام ده‌چۆڕێ
گه‌ر ده‌ركه‌وى
خۆت ده‌توانى
به‌سته‌له‌كى ئه‌و دڵه‌م
به وشه‌يه‌ك بتوێنيه‌وه‌و
جيهانێك به‌خۆشه‌ويستى
بونيات بنێين!.
6
ئێستا ده‌بێنم
تۆ ئه‌و كه‌سه‌ى
كه من ده‌مه‌وێ
له‌گه‌ڵما بى
خۆشه‌ويستمى، ژيانمى، رۆشنايى
هه‌ردوو دنيامى
وه‌ره رۆحم رۆشه‌ن كه‌وه
به‌تيشكى چاوه‌كانت
وه‌ره ژيانم سه‌وز كه‌وه
به‌گرتنى ده‌سته‌كانم
وه‌ره تێنوێتيم بشكێنه
به‌و ورده ماچانه‌ى
كه له‌ماسيه‌كانى ناخم نه‌بێ
له‌هيچ شتێ ناچێ!.
7
ده‌بێ بزانى. . .
من شازاده كيلۆپاترا نيم
له‌باوه‌شى هه‌موو كه‌سێ بخه‌وم
هه‌موو جيهان سه‌رسام بكه‌م
به‌جوانيه‌كه‌م
به‌ره‌و
ته‌نيايى خۆم ده‌ڕۆم
رێگاكان ونم ناكه‌ن
هه‌ر به‌ره‌و
ئه‌و ژوانه‌م ده‌بنه‌وه
كه چاوه‌ڕوانى تۆى تێدا ده‌كه‌م و
بۆم ده‌رناكه‌وى!.
8
ئه‌وانه‌ى دێن و
له‌سه‌ر عيشق بۆم ده‌دوێن
له‌تۆ ناچن
زمانيان به‌خشنده‌و
جه‌سته‌يه‌كى برسي
له‌چاوانم ده‌ڕوانن
له‌دڕنده‌يه‌كى برسى ده‌چن
ئاى بيرت ده‌كه‌م
وشه‌ى شيرين و
ناخى ميهره‌بانت
وه‌ك په‌ڕه‌ى گوڵ جوان و
وه‌ك ئاو نه‌رمن
ئيتر بير‌ى تۆ نه‌بێ
بير‌ى هيچ كه‌سێ ناكه‌م
با بدوێن
نه‌ده‌يبيستم و نه گوێ ده‌گرم
به‌راست تۆ كه‌ى دێيته‌وه؟!.
9
كه نايه‌يته‌وه. . .
نازانم قژم هه‌ڵده‌مه‌وه
ياخود
چاوه‌ڕوانى په‌نجه‌كانى تۆ بكه‌م
له‌ده‌رياى قژى ره‌شم
شه‌پۆل به ته‌له‌كانى قژم بدات
كه نايه‌يته‌وه
نازانم كام جل بپۆشم
ره‌ش وه‌ك شه‌و
ياخود
سپى وه‌ك به‌فر
نا هيچيان ناپۆشم
ره‌ش بۆنى مه‌رگى لێده‌كه‌م و
سپى بۆنى بوكێنى
تۆ وه‌ره ببه كه‌شتيوانى ده‌ريا
ناخم پڕ كه له‌بۆنى عه‌ترت
به‌هاتنى تۆ. . .
ماسيه‌كان چ سه‌مايه‌ك ده‌كه‌ن
مانگ چۆن خۆى ده‌شوات!.
10
كه گوڵه‌كان ده‌گرم به‌ده‌ستمه‌وه
پانتۆله سپيه په‌شمه‌يه‌كه‌م
له‌به‌ر ده‌كه‌م و
به‌نێو تاريكى هه‌نگاو ده‌نێم
به‌سه‌ر لێوى شه‌پۆله‌كان
پياسه ده‌كه‌م
بيستومه په‌رى ده‌رياكان
گۆرانى ده‌چڕن
چه‌ند خۆش ده‌بێ
تۆ لێره بى
نۆته‌كانى خۆشه‌ويستيم بژه‌نى
چه‌ند ئارام ده‌بم
له‌سه‌ر كه‌شتى عيشق
به‌گۆرانى بمخه‌وێنى
لێمگه‌ڕێ. . .
گه‌ر لێره‌ش نه‌بى ئاسوده‌م
كه پێم ده‌ڵێى: خۆشم ده‌وێى!.
11
له‌هه‌موو شتێ خۆش ده‌بم
دوورى، رۆيشتن، ئاوابوون، ته‌نيايى، چاوه‌ڕوانى، غه‌ريبى، . . . .
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ تێكده‌شكێنن
ته‌نها تۆ هى من به!.
کەنەدا/ئەلبێرتا
ده‌ريا ره‌واندزى
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
