
سەفەرێکی بە تاسە بۆوڵاتی دایکیم کە قەت نەمدیوە ...بەهارقەیتولی.سوید
ئەوکاتانەم لە بیرناچێت کە منداڵ بووم وبە پێی پەتی لە نێو خاک و خۆڵی کۆڵانەکاندا یاریم دەکرد.یاری هەلوکێنو خەتانو، زەقڵانم لە گەڵ کچە دراوسێکانمان دەکرد و بە دڵێکی پاک و بێ گەرد یەکمان لە باوەش دەگرت ویەکمان خۆش دەویست.زۆرجاران لەبیرمە شەو دەهات بە چاوەڕوانی ئەوەی سبەی رۆژ بێتەوە بۆ ئەوەی دیسان لە گەڵ منداڵی هاوساو هاو کۆڵانیکەکانمان یاری بکەین کات تێ نەدەپەریو بە ئارەزوی رۆژ بوونەوە خەو لە چاوانم دەچون.بە ڕاستیش ژیانی منداڵی بە چێژ ترین تەمەنی من بوو هەرچەن زۆر جاران بە دەستی برا و باوک یان خوشکی گەورەم کوتەکم دەخوارد بەڵام دیسانیش تام و چێژی ئەو تەمەنە ئێستاش ئارەزوی دەکەم وگەر بە هەرقیمەتێک بگەڕایەتەوە ئامادە بووم بیکڕم.بەڵام بە داخەوە دەزانم بیرەوەریەکەی نەبێت جارێکی دیکە ناگەڕێتەوەو دەبیت هەرحەسرەتی بخۆم.
بیری هاوڕێکانم دەکەم کاتی هەرزەکاری وە یان بڵین تەمەنی گەورەتر کە پێکەوە سەیری فیلمان دەکرد و لەو فیلمە هەزارداستانمان بۆ دروست دەکرد.زۆر جاران بەیانی دەرۆیشتینە دەرەوە تا ئیوارە بۆ نێو بازاڕبۆ سەیری جلی کوردی و پارچەی کوردی بێ ئەوەش بمان کڕیایە.بە سەعات دادەنیشتین و باسی عەترو جلوبەرگ و سەیران وزەماوەندمان دەکرد و بە دەم قسە کردنیشەوە کیلۆیەک زیاترگڵەبەڕۆژەمان دەخوارد.ئای کە بیرتان دەکەم هاوڕێکانم.
بەداخەوە زۆرلە مێژە لەو هاوڕێیانەم دابڕاوم و ئەوکات هەموومان گەنجی نێوماڵو دەشت و دەربووین و ئێستا زۆربەمان ژیانی هاوسەریمان پێک هێناوەو خاوەن کۆڵێک منداڵین.
هەریەک لە ئێمە کەوتینە وڵاتیک و زۆربەشمان لە یەک دابڕاوین وخەبەریشم لە زۆەیان هەر نیە لە کوێن و چی دەکەن، من کەوتمە وڵاتی سارد و سەرما، وڵاتی بەفر و ئەوانیش هەندێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەندێک لە باشوری کوردستان و هەندیکی دیکەشیان لە وڵاتەکانی دیکەی ئوروپان.
دڵم تەنگ بوە بۆ خاک و ئاوی نیشتیمان و بینینی ئەو هاوڕێیانەم، بریارم داوە گەرمەرگ ڕێگام بدات بە زوی بگەڕێمەوە بەڵام ئاخ کە خۆشە دەست لە ملانی خوشکی گەورەم ببم، ئەو خوشکەی هەم دایک بوو بۆ من هەم باوک و هەمیش دڵسۆز و هاوڕێم، بە راستی خۆشم دەوێی دادە مەلیعە گیان.لەوە بیر دەکەمەوە کە هاوڕێکانم ببینم پێکەوە لە بەهاری کوردستان برۆین بۆ سەرشاخەکان بۆ قنگرکەندن وتۆڵەکە هێنانەوەو، لە دەشتەکاندا کۆری هەڵپەڕکێی کچان گەرم بکەین و بە یادی جارانمان پێبکەنین.چەن خۆشە لە گەڵ خزمان برۆینە دەرەوەو سفرەی نیوەرۆ دابخەین و هەموو ژن و منداڵ و پیاو پێکەوە دەمە تەقە بکەین وباسی یادگاریەکانی رۆژانی دورو نزدیک بکەین.هەستم زۆر لەرزانە بۆ ئەوکاتەی دەچمە هەوارگەی بابوباپیرانم ولە نزیکەوە گوندی قەیتول ئەو شوێنەی خاکی ئەژدادیمە بیبینم ولە نێو گوڵ و گوڵزارەکەی خەوێکی ئارام بکەم وهەناسەیەکی قوڵ هەڵکێشم وبڵێم ئۆخەی منیش هەوارگەی راستی خۆمم بینیو لە باوەشیشیدا تێرحەسامەوە.
بە ڕاستی خۆشە و زۆریش پەلەمە سەوزای کوردستان و دیمەنە سرنج ڕاکێشەکانی ببینم و لە کانیاوە ساردو سڕەکانی دا ئاوبخۆمەوە.خۆشم ئەوێی وڵاتی ڕەنگینم و چاوەڕوانبە لە باوەشت دەگرم بەم زوانە.
بەهارقەیتولی.سوید
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
