
1
ده‌ریایه‌كم. . .
شه‌پۆلم عیشقی تۆیه
له‌تاریكی ئه‌ستێره‌و مانگ
ده‌گرمه خۆم
ئه‌ی بۆ جارێك
تۆ ده‌رناكه‌وی
له‌دڵی تۆ. . .
خۆم ببێنمه‌وه؟!.
2
كه ده‌تبێنم
بێده‌نگ
لێم مه‌ڕوانه
تۆ نازانی
كه ده‌دوێی
نیگاكانم
وه‌كو ماسی
له‌ناخمدا
سه‌ما ده‌كه‌ن.
3
ئه‌و ده‌ریایه‌م
تێنوێتی باخه‌كان
ده‌شكێنم
ئه‌ی بۆ نایه‌ی
ته‌نها جارێك
تێنوێتی تۆ بشكێنم؟!
4
كه ده‌نگی (با) دێ
له‌رز ده‌مگرێ و
نابم به‌سه‌هۆڵ
كه‌ناره‌كانیش
نامگرنه خۆ
تۆش ده‌رناكه‌وی
له‌باوه‌شت ئارام ببمه‌وه
ده‌بێ عیشقی تۆ
چه‌ند مه‌زن بێ
له‌ناخی ده‌ریا؟!
5
ده‌زانم. . .
دوای تۆ. .
هیچ بارانێ
تێنوێتیم ناشكێنێ
گه‌ر تۆ نه‌بی
هیچ كه‌شتیه‌كی عیشق
ناتوانێ
له‌كه‌نارم له‌نگه‌ر بگرێ!.
6
وه‌ره ته‌مه‌نمان
به‌ش ده‌كه‌ین
ئه‌وه‌ی منیش
بخه‌ره سه‌ر ته‌مه‌نی خۆت
تۆ بژی
من هه‌ست به‌بوونی خۆم ده‌كه‌م!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
