لەڕونکردنەوەیەکدا ئێڤار ئیبراهیم ئەندام پەرلەمانی تازەی گۆڕان دەڵێ" به پیی دهستوری عێراقی یاساكانی ههرێم نابێ هیچ پڕۆژه یاسایهك له پهرلهمانهوه بڕیاری له سهر بدرێت ئهگهر دژ بێت به بنهما ئاینییهكانی ئیسلام ".دیارە کاری ئەم پەرلەمانتارە گۆڕانخوازە هەمان کاری مەلابەشیری پارتیە کە یاسای پاراستنی پیرۆزە ئاینیەکانی هێنا لەدەورەی پێشوودا و بەهەوڵی ئازادیخوازان شکستی پێ هێنرا.ئەم کارەی ئێڤار دژ بەخەباتی ٢٠ساڵی ژنان و یەکسانی خوازانی کوردستانە کە دەیانەوێت دەسەڵاتی شەریعەتی ئیسلام لەسەر یاسا مەدەنیەکان و مافەکانی ژنان لابچی و یاساکانی باری کەسێتی و فرەژنی و میراتی ئیسلامی لاببرێت.هەربۆیە ئەم ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان پێویستە متمانەی دەنگدەرانی ژن و خەڵکی ئازادیخوازی لێ بسەنرێتەوە کە بەناوی پاریزگاری لەژنان دەنگدەرانی فریوداوە و پێش هەڵبژاردن باسی گۆڕانی دەسەڵاتی کردوە و ئێستا کۆنەپارێزی یاساکانی دەسەڵاتە.ئێڤار تەنیا گۆڕانێک کە کردبێتی ئەوەیەکە شوینی کورسیەکەی مەلابەشیری گرتۆتەوە.
ASO KAMAL
00447760131203
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
