ئه‌و كاتانه‌ی ده‌ستم به‌تاڵ ده‌بێت، چاو به‌كتبێكدا ده‌خشێنم، و ئه‌گه‌ر سه‌رنج و تێبینیم له‌سه‌ری هه‌بێت ئه‌وا لای خۆم تۆماری ده‌كه‌م، به‌و هیوایه‌ی ببێته بابه‌تێك و، ڕه‌خنه‌یه‌كی سودبه‌خش، هه‌تاوه‌كو خزمه‌تێك به نووسه‌ری ئه‌و كتێبه بكات و، بۆ چاپی نوێی ئه‌و په‌رتووكه سوودی لێوه‌ربگرێت. وه‌لی به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیمه‌وه، ده‌بێت پشوو بده‌م، بۆیه ماوه‌یه‌كه وازم له خوێندنه‌وه‌و نووسین هێناوه، ئاخر خوێندنه‌وه و نووسینی به‌رده‌وام به‌جۆرێك كه‌تا هه‌نووكه زیاتر له 65 كتیبم نووسیوه و، به‌ده‌یان وتار و بابه‌ت و توێژینه‌وه‌م بڵاوكردۆته‌وه و، زیاتر له 50 كتیبیشیان له چاپدراون، زۆر ماندوویان كردم و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستیم هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م كتیبه زۆر لام گرنگ بوو بۆیه سه‌رپێییانه خوێندمه‌وه‌و، ئه‌و سه‌رنج و تیبینییانه‌ی له‌باره‌یه‌وه بۆم درووست بوو لێره‌دا ده‌یان خه‌مه ڕوو، قسه‌كردنی ته‌واویش هه‌ڵده‌گرم بۆئه‌و كاته‌ی ته‌ندروستیم ڕێگه‌م پێده‌دات چاو به‌هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه‌و ده‌ستنووسانه بخشێنم كه له‌باره‌ی مامۆستای موده‌ریسه‌وه نووسراون و، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه له كتێبخانه‌كه‌ماندا بوونی هه‌یه.
مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك زانا و موفتی و موفه‌سیری قورئانی پڕبه‌خشش، زۆری له باره‌وه وتراوه‌و، زانایانیش هه‌تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌باره‌وه بكری، زانیاری نوێیان له‌باره‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و، هه‌میشه‌ش به‌رهه‌كانیان خوێندنه‌وه‌ی جۆرا و جۆر و جیاواز هه‌ڵده‌گرێت و، ده‌كرێت له‌هه‌ر به‌رهه‌مێكیان چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه دروست ببێت.
مامۆستای موده‌ریس لای من پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و، هه‌میشه هه‌وڵمداوه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیم هه‌بێت و، به‌پێی كات و توانا بیانخوێنمه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، لیره‌دا زۆربه‌كورتی و له‌چه‌ند خاڵیكدا تیبینییه‌كانم ده‌خه‌مه روو، به‌و هیوایه‌ی سودێك به مامۆستا (عه‌بدودائیم هه‌ورامانی) ی نووسه‌ری كتێبی (هه‌ندی له یادگارییه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس) بگه‌یه‌نێت و، له‌چاپی داهاتوو دا ئه‌و هه‌ڵانه ڕاست بكاته‌وه و، به‌دووادا چوونی زیاتری بۆ بكه‌ت، به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م:
په‌رتووكی (باخچه‌ی گـــوڵان) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
دووه‌م:
په‌رتووكی (ڕاز و نیازی ڕێگای حیجاز) له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا. به‌ڵام دڵنیانیم له چاپكران یان له چاپ نه‌كرانی ئه‌و كتێبه.
سێهه‌م:
مامۆستا مه‌لا ده‌ڵگه‌یی له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئاسمانی (سپێده) دا، ئاماژه‌ی به‌ناوی كتیبێكی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس دا، به‌ناوی (ته‌عریب، ته‌تریك، ته‌فریس)، كه به‌داخه‌وه له كتێبه‌كه‌ی مامۆستای هه‌ورامانی دا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ نه‌كراوه و پێموانییه هیچ به دووادا چوونێكیشی بۆ كرابێت.
چواره‌م:
په‌رتووكی (شه‌وچه‌ره‌ی دڵدار) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
پێنجه‌م:
په‌رتووكی (په‌نای ڕه‌هبه‌ر) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
شه‌شه‌م:
په‌رتووكی (نامه‌ی به‌ختیاری) یان (نامه‌ی به‌ختیار) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا، به‌هه‌ڵه ئاماژه‌ی پێكراوه‌و له ڕیزی كتێبه چاپنه‌كراوه‌كان ڕیزبه‌ندی كراوه.
حه‌وته‌م:
په‌رتووكی (ته‌سریفی زه‌نجانی) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا، به‌هه‌ڵه ئاماژه‌ی پێكراوه و له ڕیزی كتێبه چاپنه‌كراوه‌كان ڕیزبه‌ندی كراوه.
هه‌شته‌م:
په‌رتووكی (نور سه‌باح) كه قه‌سیده‌یه و، له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
نۆهه‌م:
په‌رتووكی (نووری ئیسلام) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا. به‌ڵام مامۆستای هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به كتێبی (نوور و نه‌جات) داوه.
ده‌هه‌م:
په‌رتووكی (لیمۆی مه‌زه‌دار) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپ نه كراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
یانزه‌هه‌م:
په‌رتووكی (كه‌راماتی حه‌زره‌تی زیائه‌دین) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپ نه كراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
دووانزه‌هه‌م:
په‌رتووكی (نامه‌ی پیرۆز) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه كوردییه چاپ نه كراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا.
سیانزه‌هه‌م:
په‌رتووكی (البركات الاحدیه فی شرح الێمدیه) كه له نووسینی مامۆستای موده‌ڕیسه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه عه‌ره‌بییه چاپ كراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم، ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه و ناوی نه‌هاتووه له ناو كتیبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدودائیم هه‌ورامانی دا، به‌ڵام مامۆستای هه‌ورامانی له‌به‌شی كتیبه چاپنه‌كراوه عه‌ره‌بییه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم دا، ئاماژه‌ی به كتیبی (شرح حدائق الێمدیه) له زانستی نه‌حوو دا، داوه، كه پێده‌چێت هه‌مان كتێب بێت.
چوارده‌هه‌م:
ئاماژه به‌م كتیبه چاپنه‌كراوانه‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس نه‌دراوه:
- اقێی الامانی فی علم المعانی.
- الجوهر النچید فی علم التجوید.
- المناجاه عند قاچی الحاجات.
- بدر العلات فی شرح المقولات.
- قێیده وسیله النجاه.
- قێیده وسیله الهدی.
- منڤومه بیان كالعیان.
- منڤومه جواهر الكلام.
- منڤومه فرقه الناجیه.
10. كشف الغامچ من احكام الحائچ.
پانزه‌هه‌م:
له‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری وه‌ك مامۆستاكانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس و قوتابییه‌كانی و. . . .، قسه‌مان هه‌یه و هه‌ڵی ده‌گرم بۆ كاتێك كه (انشا الله) ته‌ندروستیم باشتربێت و بتوانم به‌وردی قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م.
شانزه‌هه‌م:
له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا، ئاماژه به‌هه‌ندێ دانراو و په‌رتووكی دیكه‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس كراوه‌و، خوا ته‌مه‌نبدات له‌كات و شوینێكی تردا، باسیان ده‌كه‌م.
سه‌رچاوه‌كان:
- خولاسه‌ی ته‌فسیری نامی، چاپی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئارا، دانراوی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس.
- ته‌فسیری نامی، چاپی بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستان - سنه، دانراوی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس.
- هه‌ندێ له یادگارییه‌كانی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس، كۆكردنه‌وه‌ی: عه‌بدودائیم مه‌عروف هه‌ورامانی.
- سایتی (نسیم العراق)، به‌شی تایبه‌ت به مامۆستای موده‌ریس به‌م ناونیشانه.
http://www. niraq. com/niraq/Text. aspx?cid=abdulkrm
له‌م لینكه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌توانی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستای موده‌ریس به شێوه‌ی ده‌ستنووس داونلۆود بكه‌یت و وه‌ری بگریت.
- http://cb. rayaheen. net/showthread. php?tid=31547
- هه‌ندیك سه‌رچاوه‌ی ده‌ستنووس و چاپكراوی كۆن، عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
