گه‌نده‌ڵی زانستی...كوشنده‌ترین جۆری گه‌نده‌ڵییه ...هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
گوومان له‌وه‌دا نییه، گه‌نده‌ڵی هه‌موو
كایه‌كانی گرتۆته‌وه، وه‌لی من پێموایه به‌رپرسی سه‌ره‌كی ته‌نها حكومه‌ت نییه و، به‌س، ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و، پارتی دیموكراتی كَوردستانن، پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ی قورسای خۆیان، به‌رپرسیارێتییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، هه‌م به‌رپرسیارێتی مێژووییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ وهه‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی، چونكه گه‌نده‌ڵی زانستی خراپترین و كوشنده‌ترین جۆری گه‌نده‌ڵییه و، له داهاتوودا، له جیاتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاوه‌دان و، پێشكه‌وتوو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كاول و دوواكه‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنێت، خراپی گه‌نده‌ڵی زانستی له‌وه‌دایه كه زوو نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌ون و، هه‌موو مرۆڤه ئاساییه‌كان هه‌ستی پێناكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هه‌ڵگره‌وه ده‌بێته تووشبوو، ئه‌وكات به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو مرۆڤه‌كان، ده‌یبینن و، لێی تێده‌گه‌ن.وه‌لی ئه‌وكاته كار له كار ترازاوه و، ئیدی چاره‌سه‌ر ده‌بێته شتێكی زۆر قورس و گران، ئه‌گه‌ر نه‌بێته شتێكی حه‌تمی، بۆیه پێویسته له ئێستادا پسپۆرانی بوواره جیاوازه‌كان هه‌ریه‌كه و لای خۆیه‌وه، باس له گه‌نده‌ڵی زانستی بكات و، نیشانه و هۆكاره‌كانی بخاته روو، رێگه چاره و، چۆنێتی نه‌هێشتن یان كه‌مكردنه‌وه‌شی بخاته به‌رده‌ست حیزب و، حكومه‌ت، ئیدی پارتی و، یه‌كێتی و، حكومه‌ت تا چه‌ند گوێده‌گرن و، سوود له ره‌خنه و، بابه‌ته زانستییه‌كانی ئێمه‌مانان وه‌رده‌گرن، هیچ به‌لای ئێمه‌وه گرنگ نه‌بێت.چونكه ئه‌گه‌ر راوێژ به ئاكادیمیان و پسپۆران نه‌كه‌ن، ئه‌وا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات.
له بواری پسپۆری خۆمدا، له‌م ماوه‌یه دا، چه‌ندین گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی زانستیم بینیوه، كه جێگه‌ی ئاماژه پێدانه:
1.كتیبی كۆمپیوته‌ر، مایكرۆسۆفت ئه‌كسس، بۆ پۆلی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی-م، كه‌وته به‌رچاو كه لێوان لێوه له هه‌ڵه‌ی زانستی و، زمانه‌وانی زاراوه‌ی بوواری كۆمپیوته‌ر Computer Terminology و، نووقسانی، كه مایه‌ی نیگرانی و، هه‌لوێسته له سه‌ر كردنه و، به‌م زووانه له زنجیره بابه‌تێكدا، سه‌رجه‌م هه‌ڵه زانستی و، زمانه‌وانییه‌كان و، نووقسانییه‌كانی كتیبه‌كه ده‌خه‌م روو، ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانی كردم، چه‌ند خاڵێك بوو:
یه‌كه‌م: ماوه‌ی چه‌ند سالێكه ئه‌م كتیبه له ئاماده‌یی ده‌وترێته‌وه و، هیچ راستكردنه‌وه‌و، چاكسازی تیا ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌مه‌ش چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر هه‌ڵه په‌روه‌رده بووه، كه له داهاتوودا زیانه‌كانی ده‌بینین.
دووه‌م: ژماره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌م وانه‌یه ده‌لێنه‌وه كه‌م نین، به‌ڵام بۆچی تا ئێستا هیچیان له باره‌وه نه كردووه؟؟ نازانم و، وه‌لامه‌كه‌ی بۆ خۆیان جێده‌هێڵم.
سێهه‌م: ئه‌و به‌ریزه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی زانستی و گونجاندنی بۆ كردووه، ده‌بێت پسپۆری بوواره‌كه بێت و، لام سه‌یره پسپۆرێك ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تیپه‌رێت.
چواره‌م: ئه‌و دانه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی منه، چاپی پێنجه‌می ساڵی 2010، و دووای پێنج چاپ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه بۆ؟؟
2- له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان چه‌ند كۆرسێكی (به‌رنامه سازی ویب / Web Programming ) م، وته‌وه، كه ده‌رچووی زۆربه‌ی زانكۆكانی كوردستانی تێدابوو، هه‌م زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و، هه‌م زانكۆ حكومییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی گشتی جگه له ئێچ تی ئێم ئێڵی 4 و سی ئێس ئێسی 1 و 2، كورته‌یه‌ك له ئه‌ی ئێس پی دۆت نێت یان پی ئێچ پی، هیچی تریان نه‌خوێندبوو، هیچیان له‌باره‌ی جه‌ی كیوری و ئه‌جاكس و جاڤاسكریپته‌وه نه‌ده‌زانی، له سه‌ره‌تای هه‌موو كۆر سه‌كاندا پرسیاری زاراوه گرنگه‌كانی بواری ویب پرۆگرامینگم ده‌كرد، نه‌یان ده‌زانی، تومه‌س ئه‌مه له زانكۆ ته‌نها ئینگلیزییه‌كه‌یان له‌به‌ر كردووه بۆ ده‌ره‌جه و، ده‌رچوون و هیچی تر.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێستا كه‌سێكم نه‌هاتۆته پێش بلێ: سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی ناوه‌رۆك Content Management System م، خوێندووه و، هه‌موو به‌شداربووانی خوله‌كان بێ ئاگا بوون لێی.
ئه‌م گه‌نده‌لییانه زۆر مه‌ترسیدارن و، ده‌بێت ئێمه‌ی ئه‌كادیمی و پسپۆرانی بواره‌كه خه‌ڵك و، حكومه‌تی لێ ئاگاداربكه‌ینه‌وه.تا تێنه‌په‌رێت و، له داهاتوودا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دووا كه‌توو درووست نه‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
