( (شه‌رم له ژیان ده‌كه‌م له‌م وڵاته‌دا، شه‌رم له مرۆڤبوون ده‌كه‌م له ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی دا و، قێزم له شته‌كان دێته‌وه، كه ده‌بینم له‌لایه‌ن زه‌رد و سه‌وزه‌وه زانست ئه‌تك ده‌كرێت، به‌هایه‌ك بۆ مانای زانست و زانكۆ ناهیلرێته‌وه، قێز له وه‌ها ده‌سه‌لاتێك ده‌كه‌مه‌وه كه گوێنه‌گری بۆ پسپۆران و ئه‌كادیمییه‌كان و گه‌نده‌لی زانستی بن بر و چاره‌سه‌ر نه‌كات و، بێده‌نگ بێت) ) .
گه‌نده‌لی زانستی به جۆرێك له‌م كوردستانه دا ره‌گی داكوتاوه هه‌موو چینه‌كان و جیله‌كانی گرتۆته‌وه و، پزیشكانیش وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه له گه‌نده‌لی بێ به‌ش نین و، پشكێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌لییان به‌ر ده‌كه‌وێت، به جۆرێك هه‌ندێك شتیان لێده‌بینری، به بینینیان تووشی سه‌ر سورمان ده‌بیت و گوومان له خوێنه‌وار بوونیان ده‌كه‌یت، بۆ نموونه نووسینی سه‌ر تابلۆ و كارته‌كانیان.
شتێكی زۆر سه‌یر و شه‌رم هێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه پزیشكه بێ مسته‌واو نه‌خوێنه‌واره‌كانی كوردستان، دیاره خوێنده‌واری لای من بڕوانامه نییه و مه‌به‌ستیشمان زۆرینه‌یه نه‌ك هه‌موو، هه‌روه‌ها چینێكن كه ئه‌خلاقی پیشه‌ی Ethics of Work لایان له سفردایه، ئاخر له كاتی نووسینی بڕوانامه‌كانیان دا ده‌نووسن:: ( (دكتۆرا) ) و. . . له نێوان كه‌وانه‌كیش دا ده‌نووسن ( (بۆرد) )، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئیتر نازانم له كوێی ئه‌م جیهانه‌دا بۆرد و دكتۆرا هه‌مان شه‌هاده‌ن. به‌م كاره هه‌م خۆل له چاوی خه‌لك ده‌كه‌ن و فریوویان ده‌ده‌ن و، كلینیكه‌كانیان قه‌ره‌بالغ ده‌كه‌ن. چونكه له هه‌موو جیهاندا ( (دكتۆرا) ) توێژینه‌وه و داهێنان یان په‌ره پێدانه و سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه، هه‌م بێویژدانی و بێسه‌قافه‌تی خۆشیان پیشان ده‌ده‌ن و، پێمان ده‌لێن: جگه له پاره په‌یدا كردن، هیچ شتێكی تر لای ئێمه ئه‌رزشی نییه، نه‌خۆش سوكترین و بێقیمه‌تترین شته لای ئێمه، ئه‌گه‌ر وانییه ناوێك بۆ ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌یان بدۆزنه‌وه. ئه‌ری به‌راست ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو بروانامه‌یه یه‌ك شتن و یه‌كسانن، بۆ چی به دووناوی جیاواز بوونیان هه‌یه؟؟ وه‌ك دوو شتی جیاواز ده‌خوێندری و وه‌ك دوو بڕوانامه‌ی جیاواز ده‌به‌خشرێت؟؟ ئه‌گه‌ر جیاوازیشن بۆ ده‌یان كه‌ن به‌یه‌ك، له هیچ شوێنێكی دونیادا ئه‌مه‌م نه‌بینیووه، له حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دا نه‌بێت، هیوادارم حكومه‌تی ( (زه‌رد+سه‌وز) ) یش به خۆیدا بچێته‌وه و رێگری له‌م گه‌نده‌لییه گه‌وره‌یه بكات. پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی تر پزیشكه‌كان بنووسن: هه‌ڵگری بروانامه‌ی دكتۆرا ( (بۆرد) ) ( (Medical Research) ) و شتی تریش و، له راستیشدا یه‌كێك له‌و بروانامانه‌یان هه‌بێت.
بێ گومان بۆ دبلۆمی بالا و ماسته‌ریش به هه‌مان شێوه‌یه و، ئه‌وانه‌ی دبلۆمێكیان خوێندووه، ده‌نووسن ماسته‌ر و، له نێوان دووكه‌وانه‌دا، ده‌نووسن ( (دبلۆمی باڵا) )، به راستی ئه‌مه‌م له هیچ شوێنێكی دونیادا نه‌بینیوه، له حكومه‌ته پر له گه‌نده‌لییه‌كه‌ی پارێتی و یه‌كێتی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو بروانامه یه‌كسانن بۆچی دوو ناویان هه‌یه، بۆچی هه‌ردووكیان ده‌خوێندری و ده‌به‌خشرێت؟؟ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه لای پزیشكه‌كان و حكومه‌تی پارتی و یه‌كێتی یه.
ئه‌وه با واز له‌وه بێنین كه پزیشكی شكاوی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵه و، عه‌یاده‌كه‌ی له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یه و، مه‌سعه‌دیشی نییه، یان رۆژانه زیاتر له 25 نه‌خۆش ده‌بیتێ و هه‌ندێك كات ده‌گاته 100 نه‌خۆش و زیاتریش، له‌وه‌ش بێ شه‌رمانه تر، دوو دوو، سێ سێ نه‌خۆش كردنه ژوره‌وه‌یه.
هیوادارم وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی چاوێك به‌م جۆره‌ی گه‌نده‌لیه‌دا بخشێننه‌وه و بنه بری بكه‌ن. تا چیتر به‌ناو پزیشكه‌كانمان خۆل له چاوی خه‌لك نه‌كه‌ن و، خه‌لیكی رووت نه‌كه‌نه‌وه به‌ناوی چاره‌سه‌ر و، چاره‌سه‌ره‌كه‌شیان وه‌ك پێویست و زانستییانه نه‌بێت. . تا چیتر به‌ناوی شه‌هاده‌ی قه‌به‌وه كلینیكه چۆڵه‌كانیان قه‌ره بالغ نه‌كه‌ن، تا چیتر زانست ئه‌تك نه‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
