1ـ هێزی لێبوردەیی:
لەساڵی 1990، دوای 27 ساڵ زیندانیی(زیندانی ژمارە 46664)، نیڵسن ماندێلا گیانی تۆڵەکردنەوەی نەبوو و، داوای ئاشتەوایی نیشتمانی کرد و گوتی:"مرۆڤ بە ڕقلێبوونەوەی رەنگی پێست و ئاینەکانەوە لەدایك نابن، بەڵکوو دوایی فێری رق دەبن هەروەك چۆن فێری ئەوە دەبن، دەشتوانن فێری خۆشەویستیی ببن. "
2 ـ باوەڕبوون بە ئاڵوگۆڕی کولتووریی:
پێچەوانەی "رۆبەرت مۆگابی لە زیمبابۆی" ماندێلا هەرگیز خواستی چەوساندندنەوەی کەمایەتی سپی پێستەکانی نەبوو. لە دەستوورەکەشیدا ئەوەی چەسپاند کە:"باشووری ئەفریقا مڵکی هەمووانە کەتێیدا دەژین و یەکگرتوون بە جیاوازییەکانیشیانەوە. "
3 ـ تێگەیشتنێکی نوێ بۆ دێمۆکراسیی:
ماندێلا نوێترین دەوڵەتی دێمۆکراسیی بنیاتنا کە وڵاتەکەی 11 زمانی فەرمیی هەیە؛ لەلایەن حکومەتی کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیاوە کە زۆرینە رەش پێستن، ساڵی 1994پەسندکراوە. بەڵام هەرێمی "کاپی رۆژئاوا" کەلە ساڵی 2009ەوە لەلایەن کەمایەتی سپی هاوپەیمانی دێمۆکراسیی بەڕێوەدەبرێت. لەمێژە لەهەموو رەنگ و لایەنەکانی دیکە تێیدا بەشدارن.
4 – ببیت بە پاڵەوان بێ ئەوەی خۆت بە "پیرۆز" دابنێیت:
نیڵسن ماندێلا سێ جار ژنی هێناوە و شەش مناڵی هەیە. رێکخراوی"Umkhonto we Sizwe" واتە(رمی نەتەوە)ی دامەزراندووە کە باڵی چەکداری کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقی بوو؛ کە چالاکی (تێرۆریستی) دژی رژێمی جیازوازی رەگەزپەرستیی دەکرد. ماندێلا دەڵێت:"من پیرۆز نیم و، پیرۆزیش هەر ئەو هەڵەکەرەیە کە دووبارەی دەکاتەوە. "
5 ـ هەڵسوکەوت لەگەڵ تاوانی هەموو کۆمەڵگەدا:
چۆن فەرمانڕەوایەتی بکەین ئەگەر نیوەی دانیشتوان گوناهباربن؟ ماندێلا لە کۆبوونەوەیەکی "کۆمیتەی راستیی و ئاشتەوایی" ساڵی 1996 ئەمەی گوت. لێبوردنی بۆ هەموو تۆمەتبارەکانی سپی پێست دەرکرد و، گوتی:"لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە؛ کە قوربانییەکان بۆ یەکەم جار دەتوانن گوزارشت لە ئازارەکانیان بکەن. "
6 – بوونی رەشپێستەکان بە سیسەتکار:
ئایا دەکرا بەبێ بوونی خەباتی ئازادیخوازانەی ماندێلا؛ باراك ئۆباما ببێت بە سەرۆك؟ ئەوە رێی تێنەدەچوو، باراك ئۆباما ماندێلای بە پێشەنگی خۆی داناوە.
7 ـ سیحری مادیبا:
خەندەو پێکەنینەکەی، گوێی بیستنی بۆ بەشخوراوەکان، سادەیی و هاوسۆزیی لەگەڵ خەڵک زۆر جار نوخبەی چینەکانی دیکەی بێزار دەکرد، ئەمەش ئەوەیە کە ناویاننابوو(مادیبا ماجیك) واتە سیحری ماندێلا. ماندێلا جارێك گوتی:"خۆ لە مردن لانادرێت. ئەگەر مرۆڤ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات کە باوەڕی پێی هەیە، ئەوا دەتوانێت بەئارامی راکشێت. " هەروەها گوتی:"هەست ئەکەم ئەرکی خۆمم بەباشی بەجێهێناوە. "
نهێنی کراسەکەی:
هەرچەند بیر لە نیڵسن ماندێلا بکەینەوە؛ پێکەنینەکەیی و کراسە رەنگینەکەیمان دێتە پێش چاو کە دیزاینەری باشووری ئەفریقیا "Desré Buirski" ساڵی 1994 ئەو کراسەی پێبەخشیی کە وێنەیەکی "ماسی"ی لەسەر نەخشاندبوو.
سەرچاوە: رۆژنامەی "بیلد Bild "ی ئەڵمانی رۆژی 07. 12. 2013
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
