Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

شەهاب کەریم

(مام جه‌لال)و(نه‌وشیروان مسته‌فا)خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشڕه‌وده‌كه‌ن ..شه‌هاب كه‌ریم

شەهاب کەریم 05 July 2013

(٢٩)ساڵیادی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان، پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی دێرین، ئه‌ندامی كۆنفراسی دووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ‌ئه‌ندام ناوچه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربازی ناوشار، ئاراس عه‌بدول ڕه‌حمان ناسراوبه‌(شه‌هید مامۆستاپێشڕه‌و)

سه‌ره‌تاقوله‌یه‌ك بۆپاسه‌وانی ده‌رگای سه‌ره‌كی و دواترژوری به‌ڕێوه‌به‌ری(ئه‌من)وبه‌ته‌نیشتیه‌وه‌ ژورێكی تر(كه‌مال پشده‌ری)سه‌رپه‌رشتی ده‌كردبۆلێكۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا به‌ مه‌به‌ستی زیندانی بوون، ڕێی بكه‌وتایه‌ته‌ئه‌وێ، سه‌ره‌تابه‌خێربێیت و فه‌رمووجگه‌ره‌یه‌ك بكێشه‌ و ئاسۆی قومریش شایه‌ت حاڵێكی زیندوی من بوو، وه‌ك یاخی بوویه‌كی شاخ، ئه‌مه‌ش موخه‌ریب بوو ڕاستی و دروستی خۆت بڵێ.دوای نیوكاتژمێرلێكۆڵینه‌وه‌، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان قۆڵ به‌ست و چاوبه‌ست، چه‌ندمه‌تریك و ده‌رگایه‌كی ئاسن خرایه‌سه‌رپشت و به‌ده‌ستی ڕاستدا ته‌والێتێك و له‌ولاترژورێكی یه‌ك نه‌فه‌ری(ئینفیرادی)ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین، ژورێكی بچووك وله‌ناوئه‌وژوره‌دا ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین و دواترژورێكی سێ به‌چواری تر، جێی ژوانی سه‌دان زیندانی بوو، سه‌تڵێك بۆ(میزكردن)به‌ده‌سته‌چه‌پی ژوره‌كه‌دادانرابوو، په‌نجه‌ره‌یه‌كی زۆربچووك له‌به‌رزی ژوره‌كه‌دا‌بۆ هه‌ناسه‌دانی سه‌دان زیندانی دروستكرابوو، وه‌ك مێروله‌سه‌دان ئه‌سپێ له‌ژوره‌كه‌دابۆخۆوێن مژینی زیندانیه‌كان هه‌ڵپه‌یان بوو.

 ژوری لێكۆڵینه‌وه‌، وه‌ك قه‌سابخانه‌یه‌ك ده‌یان قولاپ و كه‌ره‌سه‌ی پێشكه‌وتوی هه‌ڵواسین و وه‌ك دانسازێك چه‌ندین ئامێری دانكێش، بۆمه‌به‌ستی نینۆك هه‌ڵكێشانی لێبوو، له‌جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی مرۆڤه‌كانی نێوئه‌وزیندانه‌داتاقی ده‌كرانه‌وه‌، رۆژێكی زۆرناخۆش و هه‌رگیزله‌یادنه‌چوو، ته‌واوی زیندانه‌كان بۆژوری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بردبوون، ئه‌ورۆژه‌تائێواره‌بێده‌نگی له‌نێوژوره‌كه‌داباڵی كێشا

بووبه‌سه‌رهه‌مووزیندانیه‌كاندا، به‌ئاسته‌م گوێت له‌ده‌نگی كه‌سێك ده‌بووجیاوازتربووله‌ڕۆژه‌كانی تر هه‌رئه‌وڕۆه‌ش بووشه‌ڕێكی سه‌ختی خوێناوی له‌بازیان ڕوی دابوو، ده‌یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ڕژێم له‌وشه‌ڕه‌داكوژرابوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دیل گیرابوو، ده‌سته‌كانی له‌دواوه‌به‌كه‌له‌پچه‌شه‌كه‌ت درابوو ئه‌ڵقه‌ی كه‌له‌پچه‌كه‌له‌ده‌سته‌كانی چه‌قیبوون، خۆڕاگری ئه‌وتیكۆشه‌ره‌بێ ئه‌ندازه‌به‌ده‌ربوو، له‌پڕ ده‌نگی پاسه‌وان و زنجیری ده‌رگای ژوره‌كه‌مامۆستاپێشڕه‌ویان له‌نێوبه‌تانیه‌كداوه‌ك جه‌نازه‌یه‌ك هێنایه‌وه‌، پێشڕه‌وهه‌روه‌ك شێربه‌ڕوخساری خوێناویه‌وه‌ده‌ینه‌ڕاند و نه‌فره‌تی لێده‌كردن، دیاربوو زۆریان ئه‌شكه‌نجه‌دابوو، به‌ڵام سودیان لێوه‌رنه‌گرتبوو، پێشڕه‌ومامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی ئارامی نێوزیندان بوو، وانه‌ی كوردایه‌تی و خوڕه‌وشت به‌رزی بۆتێكۆشه‌ره‌كانی ترده‌وته‌وه‌مرۆڤێكی یه‌كجار

دڵسۆز و زیره‌ك و چاونه‌ترس بوو، له‌بێده‌نگی پاسه‌وانه‌كان، كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستی ئه‌وپێشمه‌رگه‌یه‌ی برینداربووبۆپشودان ده‌‌كرده‌وه‌، وره‌ی پۆڵاینی پێشڕه‌وته‌واوی وره‌ی زیندانه‌كانی تری به‌رزده‌كرده‌وه‌ قاره‌مانێتی مامۆستاپێشڕه‌وبه‌ڕێوه‌به‌ری(ئه‌منی)سه‌رسام كردبوو، به‌تایبه‌ت بۆچاوپێكه‌وتنی پێشڕه‌و سه‌ردانی ژوره‌كه‌ی ده‌كرد.به‌ڵێنی شه‌ره‌فی دابووبه‌پێشڕه‌وته‌نهانهێنیه‌ك بدركینێت، له‌زیندان ئازادی بكات، كلیلی ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی هه‌مووهاوڕێكانیداخسته‌به‌رده‌م، به‌ڵام پێشڕه‌وكلیله‌كه‌ی بێمنه‌ت بۆفڕێدایه‌وه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سلێمانی و دواترله‌هه‌یئه‌ی كه‌ركوك و (مه‌حكه‌مه‌ی خاصه‌)به‌ربڕیاری له‌سێداره‌دان كه‌وت و دواتریش به‌لێبوردنی گشتی ئازادبوو، دوای ئازادبوونی به‌چه‌ندڕۆژێك په‌یوه‌ندی كرده‌وه‌به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و.پاشان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه ‌ده‌كرێت به‌داخه‌وه‌(مامۆستا)پێشڕه‌ومامۆستای قوتابخانه‌ی ئارام، قاره‌مان و تێكۆشه‌ری نێوزیندان له‌شه‌وی پێنچ له‌سه‌رشه‌شی مانگی حه‌وتی ساڵی ١٩٨٤داله‌سلێمانی شه‌هیدده‌بێت و ده‌چێته‌ڕیزی كاروانی نه‌مرانه‌وه‌.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

چاویان ده‌رهێناوه‌ و پێی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌بخوێنه‌ره‌وه‌ ... شه‌هاب كه‌ریم

شەهاب کەریم 28 May 2013

له‌ڕۆژانی سه‌خت و سه‌رده‌می خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیدا، ناچارده‌بووین، به‌قوتابیه‌ك بڵێێن مامۆستا و به‌برین پێچێك بڵێن دكتۆر، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌رمامۆستایه‌كی ئاینی، زۆرجاریش(مجه‌وری مزگه‌وتێك ده‌بووبه‌مه‌لا و فه‌قێش ده‌بووبه‌خه‌تیب) ئه‌م پله ‌و پایه‌ و نازناوه‌، زۆرجاربه‌ناچاری ده‌بوون و له‌زۆرشوێندا، وه‌ك لاسایی بوونه‌وه‌یه‌ك ناویان لێده‌نرا، ئه‌م برین پێچه‌به‌ناودكتۆره‌، بۆهه‌رنه‌خۆشیه‌ك یان ئازارێك یان برینداریه‌ك ڕووت لێبكردایه‌(سرنجێكی)ده‌رده‌هێنا و به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌رچی بهاتایه‌به‌مێشكیدا، ده‌رزییه‌كی لێ ده‌دایت و زۆرجاریش هیچی ده‌ست نه‌كه‌وتایه‌، ده‌نكێ نیسكی پێ ئه‌دایت و پێی ڕاده‌گه‌یاندیت ئه‌وه‌(حه‌بی گه‌ده‌یه‌) و قووتی بده‌ و باشترده‌بیت، ئیترئه‌وه‌ی بۆینباغێكیشی له‌ملدابوایه‌، بۆئه‌وه‌ی گه‌ده‌ی بخوسێنێت، هه‌رخه‌ریكی ئه‌لف و بێی بووله‌گه‌ڵ مناڵانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌دا و كاكی مجه‌وریش به‌هه‌مان شێوه‌پێش نوێژی ده‌كرد و مه‌لایه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌یاند، دواتریش فه‌قێ ده‌بووبه‌براگه‌وره‌ و له‌به‌رزی داده‌نیشت ده‌بووبه‌خه‌تیب و گه‌ركه‌سیش نوزه‌ی لێوه‌نه‌هاتایه‌، ئه‌وه‌ده‌بووبه‌ئیمامی مزگه‌وت و ئه‌بوایه‌به‌یانیانیش پێش خاوه‌ن ماڵ تامی مه‌نجه‌ڵه‌ ‌‌ماستی بكردایه‌، ئه‌مانه‌دیارده‌یه‌ك بوون له‌ناچاری ڕویان ده‌دا، به‌تایبه‌ت زۆری سه‌ربازه‌هه‌ڵهاتووه‌كان كاری له‌م جۆرانه‌یان تیا ئه‌نجام ده‌درا، دواترشۆڕش بڕیارێكی ده‌ركردهیچ كه‌سێك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆیداكاری ‌كردبێت نابێت كاری له‌وجۆره‌ئه‌نجام بدات. ئه‌مانه‌ش ئاسایی بوون ڕویان داوه‌، چوونكه‌ئه‌وده‌مه‌له‌شاخ بوین و هه‌رده‌بوو، واش بوایه‌ و بگره‌كه‌م و كوڕی زیاتریش هه‌بووه‌كاره‌ساتی خراپیش ڕویانداوه‌.

ئه‌وه‌ی بۆته‌مایه‌ی سه‌رنج و تیبینی، ئێمه‌له‌ئێستادانه‌له‌شاخین و نه‌سه‌رله‌نوێ خه‌ریكی خه‌بات و دروستكردنی حیزب و ڕێكخراوین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌وه‌ی ئێستاڕوده‌دات جێی پرسیار و تێڕوانینه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌داكۆمه‌ڵێك هاوڵاتی به‌ ‌مه‌به‌ستی ئازار و نه‌خۆشی ڕووله‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێرده‌كه‌ن، دواتربه‌كارهێنانی ده‌رزی(ئەڤاستین)كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌رنه‌خۆشه‌كان ده‌بێت و چاویان به‌ره‌ و لاوازبوون ده‌چێت، تاوه‌كووپێزانین و هه‌ستكردن به‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی نه‌خۆشه‌كان.

هه‌ڵه‌ی له‌وجۆره‌، له‌لایه‌ن پزیشكانی یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه‌به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرێت و بگره‌بێباكن له‌به‌رامبه‌ربه‌وكاره‌ساته‌، به‌ڵام ده‌نگكۆی خه‌ڵك و سكاڵا وهات و هه‌رای میدیاكان، ناچارله‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی ئه‌ڵمانیاده‌كرێت، له‌مڕۆداڕێكخستنی یه‌كێتی كه‌رتی لودڤیگ زافن ئاگاداریانكردم به‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ بكه‌ین و به‌پێی پێویست هاوكاریان بكه‌ین. له‌ڕاستیدائێمه‌وه‌ك كوردانی تاراوگه‌سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانمانكردوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداوه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی پێمان ڕاگه‌یاندوون، وه‌ك ڕێكخستنیش له‌گه‌ڵ غه‌م و ئازاره‌كانتانین و بۆهه‌رهاوكارییه‌كیش ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتاندابین، دواتركه‌وتینه‌پرسیار و جۆری گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه‌له‌زاری خودی نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌، پێیان ڕاگه‌یادندین به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ركراوه‌، له‌ڕوی به‌كارهێنانی جۆری پێداویستی بۆچاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانیان، لێره‌دائه‌وچه‌نددێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌م به‌بیرهاته‌وه‌، كه‌چۆن برین پێچ ده‌بێت به‌دكتۆر و كاكی بۆینباغ له‌مل ده‌بێت به‌مامۆستا، ده‌نائه‌مه‌پیشه‌ی ئێستایان نیه‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵێكداهه‌ڵه‌ی زۆرتر به‌رامبه‌ربه‌خه‌ڵكی سڤیڵ كراوه‌، كه‌تائێسته‌ش هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌نه‌كراوه‌، زیانلێكه‌وتنی نه‌خۆشه‌كانیش بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی شه‌ش كه‌س و ده‌رهێنای هه‌ردووچاوی نه‌خۆشێكی تر و ئه‌وه‌ی زۆرئازاریشی دام له‌و سه‌ردانه‌مدا، یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی چاوی ده‌رهاتووه‌، پێی ڕاگه‌یادنم و ووتی نازانم كێ بوو، یه‌كێك ڕۆژنامه‌یه‌كی دامێ و ووتی بۆئه‌وه‌ی‌بێتاقه‌ت نه‌بیت، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌بخوێنه‌ره‌وه‌، منیش له‌وه‌ڵامداوتم چاویان ده‌رهێناوم، گه‌رچاوم هه‌بوایه‌ رۆژنامه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه‌.

Wusha. 2000@yahoo. de

 

 

  

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

وه‌زیره‌ و چوارمنداڵ له‌چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ر و باوكیاندان ..شه‌هاب كه‌ریم

شەهاب کەریم 14 May 2013

وه‌زیره‌ و چوارمنداڵ له‌چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ر و باوكیاندان ..شه‌هاب كه‌ریم

(وه‌زیره‌فه‌تاح، نەوشيروان نه‌مه‌ڵی ولوقمان وخەرامان ودڵشاد، له‌چاوه‌ڕوانیدان

له‌شه‌وێكی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستاندا، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ساڵاچوو، له‌كوونجی ژووره‌بچكۆله‌نه‌كه‌یدا، باسی له‌ڕابردووی خۆی و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كردوو، له‌خه‌می گه‌له‌به‌ش مه‌ینه‌ت خووراوه‌كه‌یدابوو، جار، جاریش له‌به‌رخۆیه‌وه‌ و له‌ژێر لێویه‌وه‌، پرسیاری ده‌كرد و ده‌یوت، تۆبڵێێ رۆژێك له‌ڕۆژان، ئه‌م گه‌له‌ی من ڕزگاری بێت و كوردستانیش ئازادبێت؟كه‌ی ئه‌وخه‌ونه‌م بێته‌ دی و میلله‌ته‌كه‌ی منیش وه‌ك گه‌لانی ترئازاد و سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌م پرسیارانه‌ و زۆرتری وه‌ك ڕێنمایی و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی له‌نێوان خیزان و مناڵه‌كانیداده‌كردووده‌یگێڕانه‌وه‌، منیش زۆربه‌ئازاربووم بۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مزانی شتێك هه‌یه‌له‌ڕابردویداكه‌ شانازی پێوه‌ده‌كات، ئه‌ویش مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ریه‌كه‌له‌نێوان هاوڕێكانیدا ‌له‌ژووره‌تاریكه‌كانی زینداندا، وه‌ك یاده‌وه‌ریه‌ك له‌زهنیداماون و دیمه‌نی ڕوخساری هاوڕێ بێسه‌ر و شوێنه‌كانی وه‌ك ئه‌لبوومێك له‌چوارچێوه‌یه‌كی گۆشه‌ی دڵیدابۆهه‌تاهه‌تایه‌هه‌ڵیگرتون، فرمێسكه‌كانی پیاوی به‌ساڵاچووم به‌لاوه‌سه‌یرنه‌بو چوونكه‌ من له‌ناخی تێده‌گه‌یشتم ئه‌وده‌مه‌ش مامه‌پیره‌وه‌ك ئێستانه‌بوو، ئاخرسی ساڵ له‌مه‌وبه‌رهێشتاحه‌ڤده‌، ساڵێك له‌من گه‌وره‌تربوو، دوای ئه‌وهه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی زیندان، كه‌ده‌درا، نه‌ك فرمێسك به‌ڵكوو، بۆجارێكیش ئاهێكی به‌ ‌زاریدانه‌ده‌هات و له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانێكدابۆهاوڕێكانی تری ناوزیندان، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك وابوو، له‌پڕده‌ستی بۆ په‌نجه‌كانی ده‌برد و ده‌یوت ئه‌وپیاوه‌م مه‌زنه‌م هه‌رگیزله‌یادناچێت، كه‌نینۆكه‌كانی ده‌ستی له‌سه‌ركوردبوونی و نینۆكه‌كانی قاچیشی له‌سه‌ربه‌شیوعی بوونی هه‌ڵكێشرابوون.

دواترزانیم باسی ئه‌وكه‌ڵه‌پیاوه‌شیوعیه‌ده‌كات، كه‌تائێسته‌گۆڕغه‌ریبه‌ و له‌سه‌ربه‌شێوعی بوونی چاره‌نووسی نادیاره‌ و ئه‌وڕۆژگارانه‌ش له‌زیندانداڕاسته‌بۆنی مردنیان لێده‌هات، به‌ڵام بۆئه‌مڕۆمیژوویه‌كی زیندوی گه‌وره‌یان بۆنه‌وه‌ی دواڕۆژ، وه‌ك ئه‌زموونێلك له‌ڕابردووی خه‌باتگێڕاندادروست كرد و ئه‌م ئازادیه‌ش به‌دیهات، ئه‌گه‌رچی ڕژێم هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك یه‌ك ده‌بینی و ده‌یخوێندنه‌وه‌، به‌چاوی دووژمنه‌وه‌ده‌یڕوانیه‌هه‌رتاكێكی كورد و ئه‌وه‌ش ببووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له‌زیندانه‌كانیشداوه‌ك یه‌ك ئازاری ده‌دان و وه‌ك یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، بۆیه‌(غه‌نی حاجی ئه‌حمه‌د)نه‌مه‌ڵی ‌كادرێكی حیزبی شێوعی بوو، پیاوانی ڕژێمی له‌زینداندابێزاركردبوو، هه‌رچی ئه‌وان داویان لێده‌كرد، ئه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه‌، وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه‌ و باسی سه‌روه‌ریه‌كانی شه‌هیده‌كانی ده‌كرد، كاتێك نینۆكی په‌نجه‌كانی ده‌ستیان هه‌ڵده‌كێشا، له‌بری ئه‌وه‌ی ووشیه‌ك بدركینیت، قاچی بۆبه‌رزده‌كردنه‌وه‌ و پێی ڕاده‌گه‌یاندن به‌وه‌ی نینۆكی په‌نجه‌كانی تریشی بۆهه‌ڵبكێشن.

ئه‌م قاره‌مانه‌، له‌ساڵه‌كانی شه‌سته‌كاندا، ئه‌ندامی حیزبی شێوعی بووه‌ وبه‌كری حاجی ئه‌حمه‌دی برای شه‌هیدبووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ئاوی سیروانه‌وه‌، له‌ساڵانی حه‌فتاكانداله‌شاری دیالی به‌رپرسی حیبی شیوعی ده‌بێت و پاشان ڕوو له‌مۆسكۆده‌كات و له‌وێ ئەکادیمی مارکسی لیلینیزم دەخۆێنێت، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆوڵات له‌به‌ڕواری٦/٦/١٩٨٢له‌لایه‌ن ئاسۆی قومریه‌وه‌ده‌ستگیرده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ی به‌رپرسانی تری زیندان، ئاماده‌ده‌بوون، له‌لایه‌ن كه‌مال پشده‌ری و نه‌قیب مه‌دحه‌ته‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ و لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌وده‌مه‌داكه‌مال پشده‌ری له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیدازۆرتووند و تیژبوو، ئیترله‌ورۆژه‌وه‌غه‌نی حاجی ئه‌حمه‌د، بێسه‌ر و شێونه‌ و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌ڕتووكێك به‌ناوی علی هه‌ژار سەرکردەو رۆشنبیربه‌پێێ ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ و به‌ڵگه‌نامانه‌ی منزومەی شەرقی امنی عام لە برواری ٧/١٩٨٣لە سێدارە دراوە لەگەڵ شەهید علی هەژار وکردۆ گەڵاڵەی و٤٥ کەسی تر کە ناوی غەنی حاجی ئەحمد نەمەڵی٧کەس هاتووه‌ به‌ڵام تائیسته‌ش خێزان و مناڵه‌كانی له‌چاوه‌ڕوانی ته‌رمی هاوسه‌ر و باوكیانن، به‌داخه‌وه‌تائێسته‌ش هه‌ربه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ و به‌وئازاره‌وه‌ده‌تلێنه‌وه‌، رۆژانه‌ش نوقمی ده‌ریا و دنیای خه‌یاڵ ده‌بن، هه‌میشه‌له‌بیركردنه‌وه‌دان ئاخۆته‌رمی ئه‌م قاره‌مانه‌ هه‌رهیچ نه‌بێت گه‌ردووئێسك و پروسكیشیان وه‌ك ته‌رمی ئه‌نفاله‌كان بۆبیته‌وه‌.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

مه‌رگی سه‌رده‌شت عوسمان و سنورێکی دیار.!؟ ...شه‌هاب كه‌ریم:ئه‌ڵمانیا

شەهاب کەریم 10 May 2013

مه‌رگی سه‌رده‌شت عوسمان و سنورێکی دیار.!؟ ...شه‌هاب كه‌ریم:ئه‌ڵمانیا

سه‌رده‌شت عوسمان دژی ئه‌وئه‌فسانه، ‌به‌ناودیموكراتییه‌بوو‌، كه‌له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌په‌یڕه‌و ده‌كرا و ده‌كرێت، زه‌نگێکی گه‌وره‌ی کوشتن بووله‌و فه‌زاسیاسییه‌ی که‌هه‌موانی به‌ره‌وخه‌یاڵی ئازادی راسته‌قینه‌ئاراسته‌ ‌ده‌کرد، کوشتن بۆئه‌ومردن بوو، که‌سه‌ره‌وه‌ری مێژوویه‌کی تیاتۆمارکرا و بووه‌ خاوه‌نی هێڵێکی سنوری جیاكراوه‌ی جه‌نگ و ئازادی.خوێنێک بوو، بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیرۆزییه‌سیاسیه‌کانی قه‌ده‌ر، بۆگه‌شانه‌وه‌ی ژیانێکی دوورله‌ ‌ده‌ستی مێژوویه‌کی رابوردوو که‌ سه‌دام سه‌رۆکی بوو.

 ئه‌وئاینده‌ی تۆمارکردووهێڵی سنوره‌کانی ئاودا، سنوری ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک؛سیاسه‌ت و ژیان، سه‌ركرده‌ و گه‌ل لێره‌ مه‌رگ"کوشتن"بۆئه‌وكه‌سانه‌یه ‌له‌سروشتی ئه‌مڕۆدابه‌رپه‌رچی ده‌سه‌ڵات و سنوره‌که‌ی ئه‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌رئه‌كه‌ن.! بییری ئازادی ئه‌مرۆتاوانه‌به‌یاسای پیرۆزیه‌کانی خێڵ و عه‌قلگه‌رای جه‌هل وده‌سه‌ڵاته‌ره‌هاکان ئه‌وان، ده‌بێت خه‌ڵكی له‌ئاستی ناعه‌داله‌تیدا بێ ده‌نگ بن و له‌كاتی نووسین دامه‌دالیای ئازایه‌تی بکه‌نه‌ به‌رۆکی سه‌ران وپیای هه‌ڵدان بكه‌ن به‌نووسراوه‌كانه‌وه‌، ڕه‌خنه‌ش به‌زمانی گووڵی پڕله‌ شیله‌ و شه‌کرئاراسته‌بكرێت، هه‌تا ڕازی بوون وزاری ستایشی ئه‌وانی پێ ببڕێت؛ده‌ناچاره‌نووسی خۆی به‌ره‌ونادیارده‌بات.مه‌رگ له‌ئاوێزانی ده‌گرێت گرنگی و نرخی مرۆڤه‌کان له‌مسه‌رزه‌مینه‌ پێشكه‌وتوودا، زۆرله‌وه‌به‌به‌هاتره‌، که‌له‌گۆشه‌ نیگایه‌کی بوغرابون و ناخ نه‌خۆشه‌وه‌ ببینرێت و نرخ بۆ بوون فه‌رامۆش بکرێت و مرۆڤ تێیدا ببێته‌ قوربانی، قوربانیه‌ك که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو زه‌مه‌نی جیاوازه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ترسی له‌بوونی هه‌بێت و ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌له‌دروستبونی زه‌منێکی نوێ، گه‌لان سنووره‌كان ده‌پسێنن و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی زه‌مه‌نیانه‌ بۆ قۆناغێکی تری سه‌رده‌میانه‌ی ئازاد ترله‌وه‌ی به‌رده‌سته‌ بۆیان وسه‌روه‌رتربن؛بوونێکی گه‌وره‌تر فه‌راهه‌م بکه‌ن بۆ ئاسوده‌ییه‌کانی ژیان، له‌ عه‌قڵی خێڵدا؛مل كه‌چكردن به‌ ‌پێوانی سه‌رکرده ‌و سه‌رۆکه‌.!نه‌ك بوون و بونه‌وه‌ر.لێره‌شه‌وه‌ئه‌وئازادیانه‌سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن که‌ئیترجێ به‌خێڵ و ده‌سه‌ڵات لێژئه‌که‌ن وبه‌رامبه‌ریان ئه‌جه‌نگن، جه‌نگی گواستنه‌وه‌بۆژیانێکی ناكۆیله‌بون، به‌رپه‌رچ ئه‌درێن كه‌ ‌هه‌رگیزا و هه‌رگیزده‌سه‌ڵاتیان به‌هێنده‌ی دیكتاتۆره‌كانیش بته‌وبووبێت؛له‌مه‌یدانی ئازادیدابه‌رامبه‌ربه‌گه‌لێکی هۆشیاری نوێ نابه‌نه‌وه‌، ئه‌مڕۆخه‌ڵک چاوكراوه‌تروودووربین تره‌له‌وچاوو شكانه‌ی كه‌ته‌نهامه‌ودایه‌كی كوورتی پێ ئه‌بینن، هیچ خوودێك ناتوانێت بێ ده‌نگ بێت به‌رامبه‌ربه‌ترس و تۆقاندن و داگیركردن و سه‌ركووتكردنی بیرووبۆچوونی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا.

فڕاندن وتۆقاندنی هاووڵاتیان له‌ناوجه‌رگه‌ی شاروماڵیخۆیداو شه‌هیدكردنیان، مایه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی و ترساندن ده‌رده‌خات که‌له‌پێشیه‌وه‌ئه‌گه‌ری ترسێکی گه‌وره‌تره‌بۆمانه‌وه‌ و له‌قی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی که‌گه‌وره‌بوون له‌ئاستیدا وه‌ستاوه‌ و نایه‌وێت به‌زمانی ئاوه‌زله‌ڕاستی بونی خۆی و سروشت بگات، شه‌هیدكردنی پێنوسی ئازاد، له‌نوابردنی گشت مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و خستنه‌سه‌ر رێی سه‌دان پێنووسی تری رێگای ئازادی یشتیمانێكه‌

که‌هه‌زاران شه‌هیدی له‌وپێناوه‌داداوه‌، به‌رده‌وامیش له‌ڕوبه‌رووبونه‌وه‌دایه‌بۆگه‌یشتن به‌ئازادی ڕاسته‌قینه‌بیرته‌سكی وبێویژدانی نامرۆییه‌كانی خێڵ، ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌و، شێوازی كاركردنه‌، ڕه‌وڕه‌وه‌ی بیرووداهێنه‌كان سه‌ركووت بكه‌ن ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رخستنی ره‌وتی ئازادی سه‌رکوتبکه‌ن و، دونیایه‌ک بخولقێنن که‌خۆیان سه‌ردار و خڵکیش بێ سه‌ر.گه‌ربتانه‌وێت مێژووبه‌وهه‌وایه‌بێت كه‌ئێوه‌شه‌نی پێ بكه‌ن، ئه‌وادڵنیا بن که‌سه‌رناکه‌وێ.!

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

له‌یادی٣٤ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی عه‌لی چه‌له‌بی و(٣٠٠)دیناره‌كه‌ی حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان ... شه‌هاب كه‌ریم

شەهاب کەریم 03 May 2013

له‌یادی٣٤ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی عه‌لی چه‌له‌بی و(٣٠٠)دیناره‌كه‌ی حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان ... شه‌هاب كه‌ریم

مرۆڤ به‌پێی سروستی ژیانی بیروه‌رییه‌كانی له‌زهنیداتۆمارده‌بن، ئه‌گه‌ربێتووله‌زیندانییه‌ك بپرسیت كه‌له‌پچه‌چیت بیرده‌خاته‌وه؛‌دڵنیابن جگه‌له‌ئازار و ده‌ست به‌ستن و زه‌لیل بینین له‌ئاست زیندانێكی نه‌خوازراودا، چه‌ندبیره‌وه‌رییه‌كی گه‌وره‌تری تێداده‌بنیت، له‌شێوه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌رزی هاوڕێ و خۆڕاگری كه‌سه‌ناخ به‌رزه‌كانی ووڵات و به‌باوه‌ڕه‌كانی نیشتیمان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی كه‌به‌ره‌نگاری سه‌رسه‌خترین ژیانی نێووژووره‌ته‌نهاكان ده‌بوونه‌وه‌، ئه‌وان جۆرێكی تر و له‌وانه‌ی له‌دووره‌وه‌ده‌یبینن كه‌له‌پچه‌یان خۆش ده‌وێت ئه‌وان چێژێكی تر و سه‌ركه‌وتنێكی تر و ئاسووده‌ییه‌كی ترله‌كه‌له‌پچه‌داده‌بینن.

پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك چۆن زیندانییه‌ك ئه‌وكه‌له‌په‌چه‌یه‌ی ده‌ستی خۆش ده‌وێت، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ئاسای عه‌لی چه‌له‌بی كه‌تفه‌نگه‌كه‌ی شانی خۆش ده‌ویست و تام و چێژی له‌گڕه‌ی لووله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی له‌كاتی سه‌ركه‌وتنداده‌بینی و هێشتالووله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی ساردنه‌ده‌بوه‌وه‌، كاكه‌عه‌لی هه‌ربه‌گه‌رمی ماچی ده‌كرد و ئاسووده‌ی خۆی تیاده‌بینی، هه‌رله‌م بینینه‌وه‌ده‌ڕوانمه‌لووله‌ی تفه‌نگ و شریخه‌ی گولله‌و ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن و زیانه‌کانی دووژمن. لێره‌جامه‌دانێ مانایه‌كی تری هه‌بوو. !؟‌لێره‌له‌ناووئه‌م باروت بارانه‌دامه‌تاره‌ی نیووه‌قووم ئاوو، نانه‌ڕه‌قی لاكه‌ڕواوی و قوونگه‌جگه‌ره‌ی دۆزراوه‌ و ده‌ستكه‌وتی چنگه‌فیشه‌ك و ڕومانه‌ی به‌جێماوی هه‌ڵهاتووه‌كانی كه‌ده‌هاتن بۆكووشتنمان بارته‌قای پێكه‌نین و خۆش ئامێزیمان بوو، هه‌ڵهاتووه‌كان هه‌میشه‌ گره‌ویان له‌سه‌ركووشتنمان ده‌كرد، وه‌ك چۆن قاله‌فه‌رج ئارامی سه‌ركرده‌ی شه‌هیدكرد و ته‌حسین شاوه‌یسیش گره‌وی له‌سه‌رشه‌هیدكردنی(رجل الحدیدی)مامه‌ڕیشه‌ی كرد و حه‌مه‌خانی زه‌ڕایانیش گره‌وی له‌سه‌رشه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ی شار و شاخ، عه‌لی چه‌له‌بی كرد وله‌شه‌وی٢٩له‌سه‌ر٣٠ساڵی ١٩٧٩داپێنچ پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یان له‌بۆسه‌یه‌كدابه‌پلانی حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان له‌گه‌ڵ كاكه‌عه‌لی چه‌له‌بی شه‌هیدكرد، گوومانی تیانیه‌حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان له‌سه‌رقازیك دوانزه‌هاوڵاتی سڤیڵی كووشتووه‌، نه‌خوازه‌پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه‌وتبێتنه‌بۆسه‌كه‌یه‌وه‌، ده‌بێت ئه‌وچوارپێیانه ‌چ سه‌رچۆپیه‌كیان گێڕابێت.

ئەحمەدمحەمەدناسراوبە(عەلی چەلەبی)لەساڵی١٩٤٧لەدایک بووە، به‌مناڵی له‌گه‌ڕه‌كی جووله‌كان و سه‌رسه‌قام گه‌وره‌بووه‌ و له‌دایكه‌وه‌جافه‌رانیه‌، له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانداژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری کردووە، دوای هه‌ره‌سی شۆڕش لەگەڵ شەهید جەمالە ڕەش و ئاشتی و کوڕانی تری سەرشەقام و بەرخانەقا یەکێك بوون لەو کەسانەی پەیوەستبوون بە شانەی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كار و ڕێكخستنه‌كانه‌وه‌ئاشكراده‌بێت و خۆی ده‌ربازده‌كات و دچێته‌شاخ و به‌شداری زۆری چالاكییه‌كان ده‌كات، ساڵی ١٩٧٩چه‌كداره‌كانی ڕژێم له‌قه‌راخ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ریان وجگه‌له‌شه‌هیدسیروان تاله‌بانی كه‌فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی پێنچ ده‌بێت، كاك شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فای وه‌زیری ئێستای پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له‌وكاته‌ی چه‌كداره‌كانی ڕژێم پاسه‌وانه‌كانیان ده‌گۆڕن، عه‌لی چه‌له‌بی خۆی ده‌كات به‌یه‌كێك له‌وان و دواتربه‌دیلی ده‌یگرێت و پێشمه‌رگه‌كانیش هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌رچه‌كداره‌كان و به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن.

جێی داخ و سه‌رسوورمانه‌، كاتێك حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان، ئه‌وشه‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌شه‌هیدده‌كات به‌بری(٣٠٠)دیناری ئه‌سه‌رده‌مه‌پاداشت ده‌كرێت و له‌خوودی خۆیانه‌وه‌هه‌واڵ ده‌نێرن بۆهێزی پێشمه‌رگه‌وئه‌وپاداشت كردنه‌یان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌، واته‌شه‌هیدكردنی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك حه‌مه‌خانی زه‌ڕایان(٥٠)دینارپاداشت ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌وپێشمه‌رگه‌ شه‌هیدانه‌یه‌كه‌گیانیان به‌خشی به‌خاك و نیشتیمان.

١سیروان تاله‌بانی-٢عه‌لی چه‌له‌بی-٣حاجی چاوشین- ٤حه‌سه‌ن خاوێ- ٥ نجات كه‌ركوكی – ٦محه‌مه‌دحاجی. . . شه‌هیدعه‌لی چه‌له‌بی له‌دوای خۆی كوڕێك به‌جێ دێڵێت به‌ناوی چۆمان و ئێسته‌ش دانیشتووی ووڵاتی سویده. هه‌زراسڵاوله‌گیانی پاكی ئه‌م پۆله‌شه‌هیده‌ و هه‌مووشه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.

Wusha. 2000@yahoo. de

 

 

 

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

  1. كاروان ساحاڵح و كه‌شتییه‌كه‌ی نووح(هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆی ببات؟) ... شه‌هاب كه‌ریم
  2. ئومێدی هەڵبژاردن؛یان هەڵبژاردن لەکوردستان.!؟ شه‌هاب که‌ریم
  3. کامه‌ران ئیسماعیل عارف (وشیاره‌ سور)؛قوربانییه‌کی گه‌وره‌ی شۆڕش....شه‌هاب که‌ریم
  4. په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان و زه‌نگێک بۆ کورد.! ...شه‌هاب که‌ریم

Page 2 of 3

  • 1
  • 2
  • 3
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 196 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە