پ ک ک و ســـــنـــاریــــۆی ئــــاشــــتــــــی تـــورک ...؟؟؟!!! ...که‌مال نه‌جمه‌دین
میژووی ڕ
هشی و تاوانباری تورکیا و دڕه‌ندیی و ناپاکی و تاوانباری وایان کردوه نه ئاشتی به‌ڵکوو بگره کوردستان جێبهێلێن هێشتا ناتوانن خۆیان پاک که‌نه‌وه و لێبوردنیش ناتوانێت سارڕێژی ئه‌و هه‌موو برینه شه‌هیدان و له‌سێداره‌دان له ناو ناخی کوردی نه‌ته‌وه‌یی دا بسڕێته‌وه که که‌متر نیه له کۆمه‌ڵکووژی ئه‌رمه‌نیه‌کان که به جنۆساید ناسراوه...ماوه‌ێکه تورکیا و به تایبه‌ت ئا ک پ AKP که حیزبێکی به ناو ئیسلامیه و ئه‌ردۆغان سه‌رۆکیه‌تی و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیایه ..سوڕناو و ده‌هۆڵ ئاشتی لێده‌ده‌ن و له ئاسمان و زه‌ویشه‌وه بۆردوومانی خاک کوردستان و به تایبه‌ت قه‌ندیل ئه‌که‌ن ..
به‌داخه‌وه کورد به‌رده‌وام له مێژوودا که که‌ڵک وه‌رناگرێت له و باردووخانه‌ی که دێته پێشوه بۆیان و هه‌موو کات و زه‌مانه‌کان له‌ده‌ستی خۆیانیان داوه و ئه‌ده‌ن ..(.بۆ نموونه کورد له باشوور له‌وه‌تی ڕژێمی پادشایی و ڕژێمه‌کانی تر یه‌ک له دوای یه‌ک له عێراق که درووست بوون کورد به‌ده‌وام شه‌ڕی کردوه له‌کاتێکدا دنیا پشتیوانی ئه‌و ڕژێمانه‌ی ئه‌کرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان مرۆڤایه‌تیان بیر چوو بویه‌وه، به‌ڵام دیمان دنیا یا هه‌رئه‌و دۆستانه‌ی دوێنێ بوون به دوژمنی عێراق یا سه‌دام له ساڵی 1991 وه بوو به کارتێک شانس بۆ کورد، به‌ڵام کورد به پێچه‌وانه‌وه چوون و سه‌دامیان ماچ کرد...100 % به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عه‌قڵیه‌تێکه‌وه) ..که دیمان شه‌ڕی ناوخۆ‌و ...لێکه‌وته‌وه ؟!!
تورکیا باسی ئاشتی ده‌کات به‌ڵام به ڕاستی باسی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه ئه‌کات و له هه‌موو لاێکه‌وه پشتیوانی ئه‌کرێت وه‌کوو ساڵانی 1974 له باشوور و مێژووی هه‌ره‌س هێنای شوڕشه‌کانمان له باکوور و باشوور ....
به داخه‌وه کورد زۆر ساویلکانه چوونه‌ته ژێر چاودێری دوژمنانی کورد و به تایبه‌ت تورکیا یا باشتر وایه بڵێن ( ناتۆ و ئه‌مریکا) له لاێک و وڵاتانی ناوچه‌که به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕین که ئه‌مساڵ دانرا بوو له باکوور بکرێت تێک بده‌ن و زه‌مان و کاتیان لێ بکووژن تا سووریا و ئێران چاره‌سه‌ر ئه‌که‌ن و دوایش پشت له کورد بکه‌ن وه‌کوو جاران .
پ ک ک پێویسته بزانێت ئاشتی له‌م کاته‌دا هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕاندن کورد له باکوور و ڕۆژهه‌ڵات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نابێت ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی به بارنامه‌ی دووژمنان سه‌رد یا کۆتایی پێبهێنرێت .دوژمن به هه‌موو تواناێکیه‌وه هه‌وڵی لادان و په‌رده پۆشی شه‌ڕخوازیه‌کانی به ناو ئاشتی پاک کاته‌وه، ئه‌گه‌ر تورکیا ڕاست ئه‌کات با دانیشتنه‌کانی له ناوه‌ندی ناتـــۆ له بلژیکا ئه‌نجام بدات و ئه‌وان و ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شداری تێدا بکه‌ن و به هه‌موو په‌یمانه‌کانی مێژوویی وه‌کوو په‌یمان سیڤه‌ر بچنه‌وه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بکات :
1-له‌شکرو پۆلسی له سنووری کوردستان تا مانگی 12 2013 ئه‌مساڵ له سنووری کوردستان باکوور و باشوور به ڕاژه‌ی رێکه‌وتنی سه‌ربازی که‌م کاته‌وه.
2-پێویسته بووجه‌ی هه‌رێمی کوردستان باکوور و باجی سنووری گومرک بۆ کورده‌کان بێت بۆ ئاوه‌دانی و بێ‌کاری ناوچه‌که که له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو تورکیا توشی کوردی کردوه.
3- به پێێ دانیشتوانی کورد له باکوور رێژه‌ی بووجه‌ی ناوه‌ندی تورکیا له سه‌دا 30 % بۆ کورد بێت.
4- به‌شداری هه‌موو کوردێکی پ ک ک له دامووده‌زگاکانی هه‌رێم له باکوور و دانپێنانی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازی .
5- کورد له یاسای تورکیا دا به نه‌ته‌وه‌ی تورک و کورد بناسرێت و به ئه‌ختیاری تا تورکیا مافه‌کانی کورد بپارێزێت ئه‌و کات کورد به‌شێک ئه‌بێت له سیاده‌ی تورکیا .
6-کورد پێویسته له هه‌موو بواره‌کانی ژیان و ئابووری و سه‌ربازی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی دا رێژه‌ی 30% خۆی بۆ دامه‌زراندن و نه‌ته‌وه‌ی کورد له یاساکان وڕێکه‌وتنه‌کاندا مسۆگه‌ر بکات بۆ پێشکه‌وتنی که‌سایه‌تی کورد.
7-دانانی پلانی کۆمه‌ڵایه‌تی و یارمه‌تیدانی بی‌کاری له ناوچه کوردیه‌کان و ئاوه‌دانی ژینگه‌ی کوردستان ...
8- پۆلیس و هێزی سه‌ربازی هه‌رێمی به هاوکاری وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا به یه‌کسان چاودێری بکرێن و سه‌روه‌ری تورکیا به‌م په‌یمانه‌وه به‌ستراوه.
9-ئازادکردنی هه‌موو زیندانه سیاسیه‌کان و به تایبه‌ت سه‌رۆکی پ ک ک به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان .
10- به فه‌رمی هه‌موو شه‌هیدانی کورد مافه سه‌ربازیو مالییه‌کانی وه‌کوو هاوتاکانیان له تورکایا مسۆگه‌ر بکرێت و قه‌ره بووی هه‌موو گڕێلاکان بکرێته‌وه .و هه‌موو خزمتیان به چه‌ند ساڵ به باشترین پله دانرێت.
11-هه‌موو په‌یماننامه‌کان و و گفتۆگۆکان به فه‌رمی و وه‌کوو دوو نه‌ته‌وه دانیشتین بکرێت و میکانیزمی دانیشتنه‌کان تا گه‌یشتن به ئاشتی ته‌واو به شیوه‌ێکی یاسایی و دوور بێت له خۆ ڕه‌وه‌شتی دۆستانه‌ی بازاری سیاسی باشووری کوردستان که ئازموونێکی تاڵمان هه‌یه.وه‌کوو ماچ کردن و پێکه‌نین و دانێستن له‌لای یه‌ک وه‌کوو دۆستی دێرینه که هه‌ستی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بریندار نه‌کات...؟؟؟!!!
12- دانانی ئاڵای کوردستان له هه‌ر دانیشتنێک دا له به‌رامبه‌ر ئاڵای تورکیا ...به بێ که‌مته‌رخه‌می و لیژنه‌ێک ته‌نیا بۆ ئه‌م بابه‌ته دامه‌زرێت و له هه‌ر دانیستنێکدا هه‌موو بواره‌کان و میکانیزمه‌کانی به فه‌رمی بدرێته ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن به ساویلکه بواره‌کان نه‌بات و دوایی بڵێن نه‌مانزانی و هه‌ڵه‌ی ئیداری و که‌سی بووه ...
13-ئه‌گه‌ر تورکیا و ڕژێمه‌که‌ی ئاتاتۆرک و ئێستایش ئه‌رۆغان ڕاستبکه‌ن ئه‌مانه هه‌مووی زۆر بواری مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ێکن و سنووری کوردستان باکوور جیا ئه‌کاته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و به پێجه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه کات‌و زه‌مان کووشتنه به‌کورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ئه‌م کاته بقۆزێته‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
14- تورکیا پێویسته داوای ڵیبووردن به فه‌رمی له نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ داگیرکردن و کوشتن و گرتن و ئازاردانی ...به فه‌رمی له لایان تورکه‌کانه‌وه له په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ت بکرێت .
هیوادارم تا ڕاده‌ێک تیشکێکم خستبێته سه‌ر بابه‌ته‌که بۆ ئه‌م ئاشتیه که من تا سه‌ر ئێسقان متمانه به دوژمن ناکه‌م به‌ڵام له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه و ئه‌میش شێوه‌ێک له شه‌ڕی کورده له‌گه‌ڵ دوژمن له ژێر په‌رده‌ی ئاشتیدا و هیچی تر ..کورد ئه‌بێت بزانێت خۆی نه‌خاته پلان و سناریۆکانی دوژمنانمان.
کورد پێویسته خۆی پلانی ئاشتی پێبێت و هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌کاته نێوانیان له ناوه‌ندی ناتۆ زیاتر ...قه‌بووڵ نه‌کات .
ئه‌وکات بۆ هه‌موو لاێک ده‌رئه‌کوێت که کی ئاشتی ئه‌وێت ...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
