تورکیا یاری به کورد ئه‌کات ...؟ که‌مال نه‌جمه‌دین
ماوه‌ێکه تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان زۆر نزیک بووه‌ته‌وه و ته‌واوی بواره‌کانی سیاسی و ئابووری وکۆمه‌ڵاتی و ڕاگه‌یاندن و زۆر بواری تر و به تایبه‌تی سه‌ربازی و کۆنتڕۆڵی ته‌واوی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت و پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانی خستوه‌ته ژێر چاودێری خۆیه‌وه که ساڵانه زیاترله ده‌یان ملیارد دولار قازانج و سه‌رمایه ئه‌باته وڵاته‌که‌ی ...؟؟!!
ئه‌وه‌ی جێگای گومان و بابه‌تی سه‌ره‌کی منه بۆ تورکیا ئێستا ئه‌م یاره‌یه نوێ یه که ده‌ست پێکردوه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و وه خه‌ریکه هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له هه‌موو ڕووه‌کانیه‌وه ئه‌خاته ژێر چه‌په‌کی خۆی و هه‌موو ڕێگاکانی له کورد داخستووه و خۆی ته‌نیا ده‌روازه داناوه بۆ کورد ؟؟!!! ئه‌مه جێگای سه‌رنجی ئێمه بووه زۆر به ووردی که ئه‌ڕوانینه بیر‌و هۆش و مێژووی ڕه‌شی تورکیا له‌وه ناچێت دڵ‌پاکی و یا به واته‌ی ئه‌مرؤ مافی مرۆڤ و دیموکراسی رووی تێکردبێن.
تورکیا ته‌نیا وڵاتێک‌دا له دنیا دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه و بوونی کورد و نه‌ته‌وه‌ێک به ناویی کورد ی به ئێستایشیه‌وه نه‌ناسیووه و تازه به تازه خه‌ریکی پلانێکی به ناویی ئاشتیه که له پاریس به ترۆری 3 سێ شیره ژنی کورد ده‌ستی پێکردو به ناردنی چه‌ند کورد بۆ لای به‌ڕیز ئۆجه‌لان ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان دا.
تورکیا هه‌موو پلانه‌کانی ئاوه‌دانی به گردنه ده‌ست زۆربه‌ی پڕۆژه‌کانی ستراتیژی وه‌کوو فڕۆکه‌خانه کان و گونده نوێکان و پرد و ڕێگاو بانه‌کان و به تایبه‌ت که‌رتی نه‌وتی به هه‌موو شێوه‌ێک گرتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و خه‌ریکه لوله‌ی نه‌وتیش ڕاده‌کێشن ...؟؟!!!
ئه‌وه‌ی ئێستا شانازی به گرێبه‌سته‌کانه‌وه ئه‌کات ئه‌وه بزانن وه‌کوو شانازیان به دانانی و پشتیوانی مالکیان له هه‌ولێر کرد‌و به ده‌ستکه‌وتێکی کورد به مانگ له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باس و به ده‌ست که‌وت دانرا بینیمان چۆن شکایه‌وه به سه‌ر کورده‌وه که‌س ڕووی نیه باسی ئه‌وکاته بکات و خۆی بکات به ساحبی و له سیاسه‌ت واز بێنێت و دوور بکرێته‌وه .
کورد له‌وه‌تی هاتووه له کات و زه‌مان خۆی که‌ڵکی وه‌رنه‌گرتووه و به په‌یمانێکی داگیرکه‌ران دڵیان خۆش کردوه و دوایش یا ترۆر کراون یا زیندانی وه‌یا له هه‌نده‌ران کۆتایی هێناوه به شۆڕش یا ئه‌و خه‌باته‌ی کردویه‌تی وه له مێژووی کورد دا به ده‌یان جار دووپات بووه‌ته‌وه.
لێره‌دا بۆ چه‌نده‌مین جار زه‌نگێگی مه‌ترسیدارتر له به‌غدا و مالکی له ڕێگای کوردا یه ...؟ ئه‌ویش تورکیایه به هه‌موو شێوه‌کانی له هه‌موو ڕووێکیه‌وه که بڕوانینه باروودۆخه‌که له نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا‌و ناوچه‌که دا ...؟؟!!
پێشنیازم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دان به حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیوادارم ده‌رسیان له مێژوو وه‌رگرتبێت و دووباره‌ی نه‌که‌نه‌وه و که ئه‌م جاره نه مێژوو و نه نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌زیی به‌که‌س دا نایێته‌وه و بڕیاری خۆی وه‌کوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر ئه‌دات به‌رامبه‌ریان به توندترین سزای یاسایی و شۆڕشگێری و دادوه‌ری دا....پرسیار ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر تورکیا هاتوو ده‌رکاکنی له‌سه‌ر کورد داخست ؟؟ ئێوه پلانی ترتان هه‌یه ؟ به کام هێزوو و توانانی ئابووریه‌وه ئه‌توانن ئه‌م نه‌ته‌وه بۆ ته‌نیا یه‌کساڵ ئیداره بکه‌ن ...ته‌نیا باسی ژیانی ڕۆژانه‌ی که‌سێکی کورد ئه‌که‌م چایی و نان و په‌تاته و هێلکه‌ێک ...هیچی تر ..؟؟!!! باسی وزه‌و ئاو و بنزین و شتی‌تر ناکه‌م چوون دڵنیام بیرتان لێنه‌کردوه‌ته‌وه...؟؟!!!
له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارم ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره پێس کاره‌سات که کورد به سێ باره بوونیشی ده‌رسی لێوه‌رناگرێت ...بگرێت و هه‌موو هێلکه‌کانی خۆی نه‌خاته یه‌ک سه‌به‌ته و شانه‌و ه و بیری ستراتیژی بکاته‌وه ...بۆ دانانی چه‌ند پلانی ناوچه‌یی و جیهانی بۆ هه‌موو بوارده‌کان و له هه‌موو لاێک ده‌رگاکان له خۆی بکاته‌وه به دۆست و دوژمنه‌وه ووا باشتریشه که‌متر ڕیکا بدرێت به دوژمنانمان له هه‌رێم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
