بێ گوومان نه‌ته‌وه‌ی کورد گیرۆده‌ی چه‌ندڕژێمی تروه‌ر په‌روه‌ر ودژ به مرۆڤ و دواکه‌وتوو و تاوانبار که‌وتووه و ناسراون و مێژووی ڕه‌شیان بۆ ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیان تۆمار کردوه و جیهانیش به ناویی مافی مرۆڤه‌وه به‌رده‌وام کوردیان هه‌ڵ خڵه‌تاندووه بۆ پاراستنی ئه‌م تاوانباران و ڕژێمانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان که نموونه‌ی رژێمی تورکیایه، که ئه‌مه به ڕاستی تیرۆری ده‌وڵه‌تی ناو ئه‌نرێت.مخابن تیرۆر له ساڵه‌کانی پێشتر بگره زۆر کۆن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی و سه‌رکرده‌کانی کوردا سه‌ری هه‌ڵداوه و کراوه‌و زۆربه‌ی ڕۆڵه‌کانی کورد تیرۆر و شه‌هید کراون وه‌کوو شه‌هیدان ( سمکۆ، د-قاسملۆ، د شه‌ره‌فکه‌ندی و سه‌کینه و هه‌ڤاڵانی و ده‌یان کوردی و سه‌ربازی ونمان) به‌ڵام جیهان بێده‌نگ بوو ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.به‌لآم له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م وه هێرشی تیرۆری دوای 11 ی سپتامبی 1999 بۆ ئه‌مریکا جیهانی توشی ترس و گرفتێکی ئاسایشی نوێ کردوه.
ئه‌م تیرۆره‌ی پاریس له ڕووی تواناکانی ئاسایشه‌وه و یه‌کێکه له هێزه ئه‌ورووپایه‌کان به تایبه‌ت ئه‌ندامی سه‌ره‌کی هێزی ئه‌تڵه‌سی باکووری ناتۆ یه خسته ژێر پرسیاره‌وه، له بواری ئاسایشی و چه‌مکی مافی مرۆڤ بۆ پاراستنی په‌نابه‌ران ؟؟!!
ئه‌وه‌ی له پاریس ڕووی دا وڵامدانه‌وه‌ی تورکیا بوو بۆ هه‌موو ئه‌و پشتگیریه و هه‌وڵدانانه‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1-پشتگیری له نه‌ته‌وه‌ی کوردبۆ بواره‌کانی سیاسی و دیپلۆماسی .
2- دژایه‌تی به ئه‌ندام بوونی تورکیا له ئه‌ورووپا.
3- به ناساندنی کۆمه‌ڵکووژی ئه‌رمه‌نیه‌کان به فه‌رمی له لایان په‌رله‌مان و حکومه‌تی فه‌ڕه‌نساوه.
4- یارمه‌تیدانی مێژوویی بۆ یۆنان و قبرس دژی تورکیا و بانگیش کردنی و هه‌ڕه‌شه‌ی که‌شانه‌وه‌ی باڵوێزه‌کانیان.
5- شکست هێنانی شه‌ڕ و دیپلۆماسی دژی کورد له باکوور (پ ک ک) .
6- داڵده‌دانی مرۆڤی کورد له فه‌ڕه‌نسا و دژایه‌تی ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پ ک ک بۆ تورکیا.
7- شکست هێنان له دووبه‌ره‌کی کورد بۆ شه‌ڕێکی ناخۆیی ...
8- شکست هێنانی تازه‌ی له دوژمنایه‌تی کورد و جووله‌که دا...
9- بایکۆت کردنی زۆربه‌ی کالاکانی تورکی له فه‌ڕه‌نسا ...
10- به‌رده‌وام دژایه‌تی پشکی تورکیا له بازاڕه‌کانی جیهانی..
وه زۆر بابه‌تی تر له هه‌مووی وایی کرد تورکیا سیاسه‌ت و شێوازی نوێ به رامبه‌ر دوژمنانی بگرێته به‌ر...که ترۆری ئه‌م سێ 3 شێره ژنی کورده له پاریس ڕاسته‌و خۆ چه‌ند خاڵی پێکاوه که تورک ماوه‌ێکی زۆره خه‌ونی پێوه بینی وه...و پلانی بۆ دانراوه و زۆربه‌ی وڵامدانه‌وه‌کان به پێێ میکانیزمی پلانه‌کانیان دارێژراو بوون ...
یه‌که‌م فه‌ڕانسه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که چۆن به تیرۆریستان ڕێگه‌یان داوه و داڵده‌ی داون واته (پ ك ك) داوه له وڵاته‌که‌یدا .(ئۆروۆغان له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یدا ئه‌ڵێت فه‌ڕه‌نسا چۆن داڵدای ترۆریستانی داوه با وڵامی جیهان بداته‌وه)
دووه‌م ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌توانێت ئه‌رووپا بخاته مه‌ترسیه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له دژایه‌تی به ئه‌ندام بوونی تورکیا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی .
سێیه‌م له‌ناوبردنی نه‌یارانی و پاککردنه‌وه‌یان به تایبه‌ت کورد له کاتی گونجاو‌دا و به پێێ پلانه پیش داڕێژراوه‌کانیان بۆ چه‌ککردنی پ ک ک به‌ر هه‌ر شێوه‌ێک .
چواره‌م بێده‌نگ کردنی تورکه توندڕه‌وه‌کان و ناحه‌زه‌کانیان له ناوخۆ و هێزه سه‌ربازیه‌کان که له ژێر په‌رده‌ی ئاشتی باشترین ڕێگایه بۆ لێدانی دوژمن نه هێرشی سه‌ربازی...
ئه‌م تیرۆره وڵامدانه‌وه‌ی ئاشتیخوازی تورکه به زمان و بیر‌و هۆشی تورکی...بۆ کورد و هه‌مووی ئه‌وانه‌ی ئۆمیدیان هه‌یه به‌م تاوانبارانه و داگیرکه‌رانه بۆ ئاشتی و هێنانه‌دی ڕێگای ئاشتیانه ...
له به‌رامبه‌ر شه‌هید کردنی سێ شیره ژن ته‌له‌فیزیۆنێک به بێ داخوازی ئه‌خاته ژووری به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وه...ئه‌مه یه یاری کردن به عه‌قڵی که‌سایه‌تی کورد...بۆ ئاشتی ...؟؟؟!!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
