لافاوی . . . ساڵی ناوەخت ... باوکی دوین

لەچوار چێوەی دوبەیی کوردستانە

 /ەوە  KNN لە ڕێی کەناڵی

ئەو کەناڵەی بوو بە بشتیوانی

هەژاری کورد

لە شارێکە

دوای لافاوی ساڵی ناوەخت

خێزانێکم بینی

پێک هاتبوو

لە ئافرەتێکی بێچارەو

هەندێک مندال

دانیشیبوون

لە ژێر رەحمەتی بارانە

دیان دەڤر

ریز کراو بوو

لە بەردەم

دڵۆپەی بارانە

دڵوب دڵوپ دائەبەزی

لەجێی

چرکەی سەعات

دڵۆپەی بارانیان ئەژمارد

بەچرایەکی بێ هێزەوە

ژیانیان بەسەر ئەبرد

لەوڵاتی قەدەری نەوت

نەوتی نەفرەت

بوو بە مایەی

خێرو خۆشی

لەبەر چێنێک

لە بەردەم چێنی داماوە

بوو بە گازی ژەهر و

خوێنی هەژار

دەمژێت

بەپارەی نەوتی نەفرەت

مرۆڤی چەوساوە دەکڕن

هەست دەکڕن

ویژدانی گەل دەکڕن

بیرو. . . بڕوانامە

دەکڕن


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.