بە بۆنەی شەهید کرنی هە ر سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد لە پاریس، ساکینە جانز و فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلە مەز . ئاسودە بێت ڕۆحی پیرۆزیان.
ئەی شۆخەکانی گەریلا
ئێوەن تروسکەیەکی وێل
لە ئاسمانی گەلی کوردە
ناوتان
خەونی پیرۆزە
لە دڵی چەوساوی کوردە
ناوتان قوبەیەکی بەرزە
لەدڵمانە
ناوتان
نەخشەی باوەرمانە
ئەی ساکینە
ئەی شاسواری ئەفسونی کورد
ئەی فیدان گیان
ئەی چاو ڕەشی
بوکی لانەی
ستراسبۆرگ
ئەی تۆ. . . لەیلا
ئەی شۆخی نازەنینی
شاری مێرسین
ئێوەن
خامەی دێڕی عەشقن
لە ڕێی ئازادی و تێکۆشان
ڕێی خەباتی
هیوای بەرزی
کوردایەتی
لە کوێ هەڵکەن
لە ڕۆژ ئاوا
لە ڕۆژ هەڵات
لە چوار پارچەی
کوردستانە
ناوی ئێوە
هەر زیندووە
لە دڵمانە
لە ئایندەی باوەڕمانە
هەموومان
لە بەردەم یادی پیرۆزتان
کڕنۆش دەبەین
لە گەڵ یادی شەهیدانە
وێنەتا ن بەرز
ڕادەگرین
ئەی پاریس ی
شاری سووری شەو دڵداری
ئەی پاریس ی
عاشقی خەون
چۆن ڕێگەت دا
سەر لەنوێ
هیلین ی یار
ئەتک بکرێت
چۆن ڕێگەت دا
سی کۆتری
بێ ماف لە خاک
لە خاکتدا
تیرۆر بکرێت
تێبینی . . لە ئەفسانەدا پاریس و هێلین دڵداری یەکتر بوون .
Bawki dwin handaran
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
