ئەی * گەریلا ... باوکی دوین

ئەی *  گەریلا ... باوکی دوین

شەهیدی پێشمەرگەی ژن

بەدڵێکی پرلە تاس و بە چاوی پر لە فرمێسکەوە ئەم بابەتەم نۆسی . هیوادارم ئاسوودە بێ ڕۆحی پیرۆزی .

هەرچەندە

تۆ دەبینم

جەنازەکەت

 بەکەساسی

بە بێ ڕێزی

کوردایەتی

لە سەنگەردا کەوتووە

واهەست دەکەم

لەوەتەی هەم

تێ دەکۆشین

هەموو ڕەنجی

 کوردایەتی

بە فیڕۆ چوو

هە مووی هەمووی

درۆ بوو

هە موو ئافرەت ناگاتە

ریزی جوانی و

 گەورەیی تۆ

هەموو سمیڵ ناگاتە

شاکاری

بڵندی تۆ

ئەی شا چوانی

خاکی دێرین

ئەی پیرۆز ترین

ئەوین

چۆن

 کرنۆش نەبەین

لە بەردەم باوەڕتانە

چۆن سەر دانەنەوێنم

لە بەردەم

ئاواتتانە

کاتێک

دەتانبینم

چۆن بەخوێنتان

بە دڵێکی باوەڕی سوور

باوش بۆ خاک

دەکەنەوە

سەنگەر ی خاک

لە کۆش دەگرن

منی

 هەڵوێستی دۆلار

منی چوار ژن

منی دەستی

حیزبایەتی

لە بەردەم

گەورییتدا

قەزەمێکم


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.