گوڵزاری گۆرانی ( نوێ ) ...شێروان بێ دڵ

گوڵزاری گۆرانی ( نوێ ) ...شێروان بێ دڵ

لێم دورکه‌وه‌ !

نه‌که‌ی منت خۆش بوێ

مه‌به‌ هاوڕێی ئازارم

فریشته‌ی جوانی وه‌ک تۆ

ده‌سوتێ ببته‌ یارم

با لێوی ناسکی تۆ

ڕه‌ش نه‌بێ به‌شه‌وگارم

بڕۆله‌من دورکه‌وه‌

تخوا یاری نازدارم

زۆر جار   باوه‌شی شیعرم

پڕ له‌خه‌نده‌ و جوانیه‌

باخی ژینم بگه‌ڕێیت

گوڵێکی تێدانیه‌

نامۆ حه‌سره‌ت و ئازار

داگیری کردوه‌ ژینم

وه‌ک پایز زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا

پێلوی پڕ له‌ ئه‌سرینم

گوناحه‌ ئه‌و ده‌ستانه‌ت

که‌ نازانێ به‌ی ڕنین

له‌ ناو دوو ده‌ستی دڕکم

پڕبێ له‌ خوێن و برین

شه‌پۆلی ئاوازی من

هه‌موی حوزن و گرینه‌

ڕوخساری من تاڵیه‌ و

   ڕوخساری تۆ شیرینه‌

نه‌که‌ی منت خۆش بوێ

مه‌به‌ هاوڕێی ئازارم

فریشته‌ی جوانی وه‌ک تۆ

ده‌سوتێ ببته‌ یارم


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر