دیمه‌ن ...شێروان بێ دڵ
سه‌ری هه‌ڵداوه تازه خۆره‌تاو
ده‌ڵێی به‌لقیسه سیحری چێشته‌نگاو
شه‌وقی خۆره‌تاو له‌ناو گۆم دیاره
ڕێی چه‌مه‌ن پڕی دار و گوڵزاره
لق و پۆی په‌لکی داری تێکه‌ڵاو
لێوی وشکیان ته‌ڕ ده‌که‌ن به ئاو
شاخی چه‌ماوه دیاره بناری
له ئاو هه‌ڵده‌قوڵێ خاکی نازداری
ڕه‌ش و سور و سپی به‌ردی سه‌رکه‌شی
له ئاوی ( زه‌م زه‌م ) پاکتره له‌شی
هه‌ر بریسکه‌ی ئاوه ده‌گه‌شێته‌وه
زومڕد له ڕه‌نگی ده‌وه‌شێته‌وه
سه‌وزه گیا ڕه‌نگین خاک قه‌دیفه پۆش
دونیای جوانی واخستۆته کۆش
باران ڕاوه‌ستا به‌ده‌رکه‌وت هه‌تاو
یه‌کتریان ماچ کرد به‌یبون و لاو لاو
گا گا مێرگی جوان گوڵی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ
وه‌ک تابلۆ دیاره جوان و شۆخ و شه‌نگ
گوڵه حاجیله و نه‌سرینی ته‌ڕی
ڕوبار له ژێر پێی شاخ هه‌ڵده‌په‌ڕی
بای نه‌سیم ئێستا ئه‌حواڵی چۆنه
دونیای عاشقان وا پڕی بۆنه
نێرگز چه‌ند جوانه به لار و له‌نجه‌ی
باوه‌ڕکه‌ن خه‌نه‌ی داوه له په‌نجه‌ی
گڕدۆڵکه‌ی جوان له‌م به‌ر و ئه‌و به‌ر
دیمه‌نێکی جوان پڕه له په‌یکه‌ر
توله ڕێی باریک ده‌خزێ به‌ره‌و خوار
هاتو چوش ده‌که‌ن به‌م ڕێ یه ڕێبوار
دارستانی چڕ له ناو دۆڵی درێژ
بولبول ده‌خوێنێ وه‌ک گۆرانی بێژ
به شیعری ( هێمن ) ئاوازی ( گۆران )
دێته گوێت ده‌نگی ( لاوک ) و ( حه‌یران )
ده‌خاته به‌رگوێی زه‌وی و ئاسمان
زیندوه و نامرێ خاکی کوردستان
دیمه‌ن * : دوای شیعری( ژوانی سێبه‌ر) خه‌ڵکانێکی زۆر داوایان لێمکردجارێکی تر شیعرێکی وه‌کو ئه‌ویان بۆ بنوسم
بۆیه شیعری دیمه‌نم نوسی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
