ته‌قینه‌وه* ...شێروان بێ دڵ
دیسان ئاسمانه ڕه‌هێڵ ده‌هێنێ
کوشتن ده‌نگی بۆمب دڵ ده‌له‌رزێنێ
گه‌ر تۆ بمکوژی چۆن له گه‌ڵ تۆبم
کوردم ده‌مه‌وێ من سه‌ر به‌خۆبم
قه‌ت وانه‌زانی که‌رکوک هی تۆیه
چونکه مێژوی تۆ هه‌مو درۆیه
زۆرینه‌ی کورده خه‌ڵکی ئه‌و شاره
هه‌ر چه‌ند دوژمنی ئێمه زۆرداره
گه‌ر هه‌زار جاریش خۆت بته‌قێنی
مه‌رامی پیست به‌جێناهێنی
کورد له بابه گوڕ گوڕ خۆش نابێت
مه‌گه‌ر ئه‌و خاکه گشت بسوتێنی
که‌رکوک سوله‌یمانی و که‌رکوک هه‌ولێره
دڵی کوردانه قودسی کوردانه ئه‌و خاکه زێڕه
ته‌قینه‌وه* ::::::ده‌مێکه عه‌ره‌به شۆفینیه‌کان چاویان به که‌رکوک هه‌ڵنایه‌ت که له ئاسایش و سه‌قامگیری دایه.
بۆیه ماوه‌یکه ده‌ستیان کردوه به‌ته‌قینه‌وه له شاری کوردی خۆشه‌ویست )که‌رکوک ( !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
